هەڵبژاردەی باسكەی ئیسپانیا دوور لە هەموو چاوەروانییەكان توانی نازناوی جامی جیهانی بەدەست بهێنێت، دوای ئەوەی لە یاریی كۆتاییدا بە ئەنجامی 95-75 لە هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بباتەوە.
لە سەرەتای دەستپیكردنی پاڵەوانێتیەیكە، هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە لیستی پاڵێوراوان نەبوو بۆ ئەوەی نازناوەكە بەدەست بهینێت، كە 32 هەڵبژاردە بەشداریی ئەو مۆندیالەی باسكەیان كردبوو، لەبەرامبەریشدا هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ جاری دووەم كۆتاییەكە دەدۆڕێنێت و ئەمە یەكەمین دۆڕاندنی بوو كە 7 یاری لەسەر یەكتری بردبۆوە.










