ڤینسیت كۆمپانی‮ ‬كاپتنی‮ ‬پێشووی‮ ‬یانەی‮ ‬مانچستەر سیتی‮ ‬ئینگلیزی‮ ‬دووپاتی‮ ‬كردەوە كە هەردوو‮ ‬یانەی‮ ‬لیڤەر پوول و مان سیتی‮ ‬باڵادەستی‮ ‬خۆیان بەسەر خولی‮ ‬ئینگلیزی‮ ‬زاڵ كردووە و ئەمەش بۆ چەند ساڵی‮ ‬داهاتوودا بەردەوام دەبێت‮.‬
كۆمپانی‮ ‬لەمبارەیەوە دەڵیت‮: ‬بەرای‮ ‬من لەم كاتەدا زۆر ئەستەمە بتوانرێت ركابەری‮ ‬لیڤەرپوول مان سیتی‮ ‬بكرێت،‮ ‬ئەوان وەك ئامێرن كە بەسووتەمەنی‮ ‬كاربكەن،‮ ‬چونكە هەر‮ ‬یاریزانیكی‮ ‬ئەو دوو‮ ‬یانەیە دەزانن چی‮ ‬دەكەن و چیان دەوێت،‮ ‬كە رووبەرووی‮ ‬هەر‮ ‬یانەیەك دەبنەوە،‮ ‬هەمووان پیشبینی‮ ‬بردنەوەی‮ ‬ئەو دوو‮ ‬یانەیە دەكەن،‮ ‬پیم وایە بۆ چەندین ساڵی‮ ‬دیكە هەر ئەو دوو‮ ‬یانەیە باڵادەست دەبن لە خولی‮ ‬ئینگلیزی‮.‬