لیۆ مێسی ئەرژەنتینی رەزامەندی خۆی نیشاندا بەداوەتەكەی بۆ خوانی ئێوارەیەك كە كریستیانۆ رۆنالدۆ ئاراستەی كردبوو.
مێسی دەڵێت: لەگەل رۆنالدۆ لە ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكان لە مۆناكۆ زۆر بەیەكەوە قسەمان كرد، ئیمە هیچ كێشەیەك لەنێوانماندا نییە، ئەگەرچی هاوڕێیەتیشمان نییە بەهۆی ئەوەی هەریەكەمان سەرقالین بە كاری خۆمانەوە.
ئەو داوتەی كە رۆنالدۆ خستییە بەردەم مێسی بۆ ئێوارە خوانێك، دەنگۆیەكی زۆری نایەوە و یەكێك لە بەناوبانگترین چێشتخانەكانی لیتوانیاش ئامادەیی نیشنداوە كە ئەم خوانە لەخۆ بگرێت و بۆ ئەم مەبەستەش پێشتر رایگەیاندبوو كە ئامادەكاری تەواو كراوە.









