خهبات: بەرهەم شخ عیزەدین:-
دەزگای نێودەولەتی پێشمەرگە بۆ كاری مرۆیی، بارەگای سەرەكی لەلەندنی پایتەختی بریتانیایە، وەك رزگار عەلی سەرۆكی رێكخراوەكە دەلێ: لە هەرێمی كوردستان دوانزە ئۆفیسمان هەیە كە خزمەت بە پێشمەرگە و كەسوكاریان دەكەن، هاوكات بەبەردەوامی پاڵپشتی لۆجستییان هەیە بۆ چاڵاكییەكانی پێشمەرگە. وەك رۆژنامەكەمان چەند پرسیارێكمان ئاراستەی سەرۆكی رێكخراوەكە رزگار عەلی كرد ئەویش بەم شێوەیە بەرسڤی داینەوە: سەرەتا دەربارەی سروشتی كارەكانی ئەو رێكخراوە چییەو چۆن هەمەهەنگی لەگەل هەرێمی كوردستان دەكەن؟
رزگار عەلی سەرۆكی رێكخراوەكە رایگەیاند كە دەزگای نێودەولەتی پێشمەر گە بۆ كاری مرۆیی هەردوو مۆلەتی فەرمی لە كوردستان وبەریتانیا هەیە و تۆمار كراوە
سروشتی كارەكارەكانی دەزگای نێودەولەتی پێشمەرگە بریتییە لە پشتیوانی پێشمەرگە و كەس و كاری شەهیدان لە رووی تەندروستی وەرزشی پەروەدەیی لە ژێر ناوی پێشمەرگە كاری مرۆی ئەنجام دەدەین.
هۆكاری دروست بوونی ئەو دەزگایەیە، دلنیابووین، كە نە حكومەت نە وەزارەت نە رێكخراوی ناحكومی ناتوانن قەرزی پێشمەرگە بدەنەوە،بۆیە پێویستە دەزگایەك یان رێكخراوێك هەبێت لە دەرەوە ببێتە پالپشتێك بۆ ئەو دەزگاو رێكخراوانەی كە لە رابردوو هاوكاری پێشمەرگە بكەن بە هەر هۆكارێك ئێمە بتوانیین رایكێشین بۆ ئەوەی هەماهەنگ و هاوكاری پشتیوانی زیاتر پێشمەرگە بێت.
هەروەها لە بەرسڤی ئەوەی دەزگای نێودەولەتی پێشمەرگە بۆ كاری مرۆیی، چی بۆ پێشمەرگەی كوردستان و كەسوكاریان كردووە؟
سەرۆكی رێكخراوەكە دووپاتیكردەوە كەوا دەزگا نێو دەولەتی پێشمەرگە دەزگایەكی خۆبەخش و خۆنەویستە ئەركێكی نیشتیمانی و ئەخلاقی پێشكەش دەكەین و پاراستنی كلتووری خۆبەخشی پێشمەرگە كە سەرۆكمان پێشمەرگەیەكی خۆبەش و خۆنەویستە ئێمە لەسەر ئەو رێبازە خزمەت دەكەین. لە رووی مادی و مانەویەوە هاوكاریمان كردونە، بەپێی توانا هەندێك جار كەنالەكانی راگەیاندن ئامادە بوونە، بەڵام رووی مادیمان بە پارێزراوی بەجێهێشتووە، هەروەها ئاسانكاری كردن بۆ وەرگرتنی ڤیزە بۆ چارەسەری ئەو پێشمەرگانەی كە چارەسەریان لە هەرێمدا نییە، مەبەستمانە ببینە قوتابخانەیەك بۆ پاراستنی خاك و نیشتیمان فێركردن و هۆشیاركردنەوەی گەنجان بۆ كاری خۆ بەخشی پاراستنی كلتوری پێشمەرگە. هاوكات گرنگیمان داوە بە شداریكردن لە كۆنفراس و سیمینار كە لە دەرەوە ئەنجام دەدەرێت بەتایبەتی خولەكانی فێر بوونی زمان. جەختمان لەسەر دابەشكردنی كەلوپەل بۆ ئەوانەی كە كەم دەرامەتن ئەوەش بە هەماهەنگی لەگەل دەزگاو رێكخراوەكان لە جیهان.
دەربارەی ئەوەی كە رێكخراوە بیانیەكان چۆن لە پێشمەرگەی كوردستان دەروانن؟ رزگار عەلی دەڵێ: پێشمەرگە لای بییانییەكان وەك قارەمانی جەنگ ناسراون، تەنانەت لە وڵاتی بریتانیا زۆر سەختە ناوی پیرۆزی پێشمەرگە یان هەر هێزیكی دیكە مۆڵەتی رێكخراوی پێ بدرێت،بەڵام قارەمانییەتی پێشمەرگە وای كردووە كە خۆی بكاتە دیفاكتۆ. نابێ ئەوەشمان لەبیرچێ، كەوا پێشمەرگە تەنها قوربانی نەداوە بۆ پاراستنی كوردستان و عێراق، بەڵكو بۆ هەموو قوربانی بۆ هەموو جیهان داوە، لەم روانگەشەوەیە كە دەبێت جیهان پاداشتی بداتەوە.









