خەبات‮: ‬سەفەر‮ ‬یوسف میرخان ژاژوكی:-
لە‮ ‬یادی‮ ‬58مین ساڵەی‮ ‬هەڵگیرسانی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول،ئەو شۆڕشەی‮ ‬كە پانتاییەكی‮ ‬جوگرافیای‮ ‬بەرفراوانی‮ ‬گرتەوەو دڕێژترین شۆڕشی‮ ‬كورد بوو لە مێژووی‮ ‬بزاڤی‮ ‬رزگاڕیخوازی‮ ‬كورد بە سەركردایەتی‮ ‬باوكی‮ ‬رۆحی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد بارزانیی‮ ‬نەمر كە بە خۆی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬ئەم شۆڕشە و پارتی‮ ‬و پێشمەرگەكانی‮ ‬و خۆڕاگری‮ ‬جەماوەری‮ ‬كوردستان كە هەموویان پێكەوە شۆڕش و بەرخودانیان كرد.بە پێویستمان زانی‮ ‬چاوپێكەوتنێك لە گەڵ پێشمەرگەی‮ ‬ئەم شۆڕشە ساز بكەین‮.‬

لە پیرمام چاومان بە پێشمەرگەی‮ ‬ماندوونەناسی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول و گوڵان مام‮ ‬یەزدین كۆلەكی‮ ‬كەوت‮ ‬كە رۆڵێكی‮ ‬قارەمانانە هەبووە لە هەموو داستانەكان بەمشێوە باسی‮ ‬خەباتی‮ ‬پێشمەرگایەتی‮ ‬خۆی‮ ‬دەكات‮: ‬لە شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول بریاری‮ ‬ئێمە بریاری‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر بووە،‮ ‬ژیانی‮ ‬ئێمە ژیانی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر بووە لە پێش چوونمان‮ ‬بۆ بادینان بارزانیی‮ ‬نەمر‮ ‬ئێمەی‮ ‬كۆكردەوە وە فەرمووی‮ ‬لەو سەفەرە هەر كەسێك بێت دەبێ بزانی‮ ‬رێگای‮ ‬مان و نەمانمان لە پێشە بۆ ئاواتەكانی‮ ‬كوردستان‮ ‬و دواترچووینە‮ ‬بادینان‮ ‬،‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر دیسان فەرموو قەد ئێوە لە بیرناكەم‮ ‬چونكە ئێوە لەو زەروفەدا بریاری‮ ‬مردنتان لەگەڵ من دا‮ ‬،‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر‮ ‬بە رابەریكی‮ ‬ئاشتیخواز و عەدالەتخواز ناسراو بووە بۆیە ئیرادەمان هەبووە و سەركەوتنێكی‮ ‬زۆرمان بەدەست هێنا و شەڕ‮ ‬لە بادینان و چیای‮ ‬ئاكرێ و پیرس و زاوێتە و چەندەها تری‮ ‬بەشداریمان كرد بە ئەو ئیمكانیەی‮ ‬كەم كەهەمان بوو توانیان دوژمن وناحەزانی‮ ‬كورد شكست بدەین وشۆڕش و عەدالەتی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر رۆژ بە رۆژ چوویە ناو دڵی‮ ‬خەڵك بۆیە هەمیشە خەڵكی‮ ‬دەڤەری‮ ‬بادینان وەكو دەڤەرەكانی‮ ‬تری‮ ‬كوردستان خەڵك بە هەموو روویەكەوە پێشوازییان لە شۆڕش كرد وهەرچی‮ ‬پێداویستیەك هەبووایە بۆ شۆڕشیان پەیدا دەكرد و رۆڵیان جوامیرانە بوون و ئەوان لە رووی‮ ‬ئیمكانیات و خواردن و پیداویستەكان لە گەڵ ئێمە دا بوون و‮ ‬ئەو دەڤەرەش دەورێكی‮ ‬ئەساسی‮ ‬شۆڕشیان هەبوو رۆژ بە رۆژ خەڵكی‮ ‬دەڤەری‮ ‬بادینان هەستی‮ ‬كوردایەتیەوە خەباتیان بۆ رێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬و كوردایەتی‮ ‬كردووە‮. ‬ئەم شۆڕشە سەرتاسەری‮ ‬بوو و هەموو چین و توێژێك بەشداری‮ ‬تێدا كرد،‮ ‬بۆیە بارزانیی‮ ‬نەمر لەگەڵ‮ ‬پێشمەرگەكانی‮ ‬لەماوەی‮ ‬ئەم چەند ساڵەی‮ ‬شۆڕش توانی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬بە هەموو ناوچەكان بكات‮.‬

بارزانیی‮ ‬نەمر هەرچی‮ ‬لەشكر لەوی‮ ‬بوو پاڵپشتی‮ ‬میللەت بووە‮ ‬وەك چیایەك لە شوێنك كە قوەتی‮ ‬سیار لەوی‮ ‬بوو‮ ‬واتە لە پێش‮ ‬قوەتی‮ ‬سەیاردابووە،‮ ‬ئەو تەنها‮ ‬بۆ كودایەتی‮ ‬هەمیشە چەكی‮ ‬لە شان بوو و بارزانیی‮ ‬نەمر خۆراگر‮ ‬بووە و‮ ‬ئەو بیروباوەڕ‮ ‬و هەستی‮ ‬نەتەوایی‮ ‬و كوردایەتی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر‮ ‬بۆیە ئامادەبووین‮ ‬خۆراگر و چاونەترس بین تاكو خۆمان فیدای‮ ‬كوردستان بكەین‮.‬

لە پیرمام چاومان بە كادیر و پێشمەرگەی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول و گوڵان‮ ‬حاجی‮ ‬یاسین ئیسماعیل زاخۆیی‮ ‬كەوت دەكاتە برازای‮ ‬شەهیدی‮ ‬فەرماندە‮ ‬عەلی‮ ‬هالۆ زاخۆیی‮ ‬و برای‮ ‬3 شەهیدی‮ ‬قارەمانی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول شەهیدرەمەزان زاخۆیی‮ ‬و شەهید‮ ‬تەها زاخۆیی‮ ‬و‮ ‬قاسم زاخۆیی‮ ‬و هەروەها دەكاتی‮ ‬خالی‮ ‬شەهیدمەحمود هالۆ‮‬،‮ ‬بەرێزیان بەمشێوە هاتە ئاخەوتن‮: ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول شۆڕشێكی‮ ‬سەرتاسەری‮ ‬بووە و بارزانیی‮ ‬نەمر لە دەڤەری‮ ‬بادینان شۆڕشی‮ ‬بەرپا كرد و جەماوەر و خەڵكی‮ ‬ئەو دەڤەرە كە بگرە لە هەموو چین و توێژەیەكەوە چوونە پاڵ شۆڕشی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر كە كوردایەتی‮ ‬بووە ئەو شۆڕشە كە بتوانین مافەكانی‮ ‬كوردستان بەرجستە بكات و بارزانیی‮ ‬نەمر بە خۆی‮ ‬پێشمەرگەكانی‮ ‬لە دەڤەری‮ ‬زاخۆ تا كو خانەقین شۆڕشیان كرد وبەرگریان لە كوردستان كرد و هەر لە ناوچەیەك زوڵم و زۆرداری‮ ‬هەبوایە نەیدەهێشت،‮ ‬شۆڕشەی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول شۆڕشە درێژوپێدەری‮ ‬شۆڕشەكانی‮ ‬تر بووە و شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول شۆڕشێكی‮ ‬بەرفراوان بووە و بەیانی‮ ‬11 دەسكەوتی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول بووە،‮ ‬لە شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوولكادیرەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان‮ ‬دەورێكی‮ ‬گرنك و باش هەبووە و كیشەكانی‮ ‬میللەتی‮ ‬چارەسەر دەكرد ومن بە شانازیەوە كادیر و پێشمەرگەی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول لە دەڤەری‮ ‬زاخۆ بووم كە لەگەڵ مامی‮ ‬قارەمانمان شەهیدی‮ ‬فەرماندە عەلی‮ ‬هالۆ زاخۆیی‮ ‬دابووم كە لەگەڵ شەهیدی‮ ‬فەرماندە عیسا سواری‮ ‬سێلكی‮ ‬ئامیر هێزی‮ ‬زاخۆ بووە‮ ‬،‮ ‬پێشمەرگەكان هێزی‮ ‬مەعنەوەیی‮ ‬بەرزیان هەبووە و بەتایبەتی‮ ‬دەڤەری‮ ‬ئێمە كە رۆژانی‮ ‬خەڵك بە ماڵ ونانی‮ ‬خۆیان هاوكاری‮ ‬شۆڕش دەكرد و جەماوەریش پاڵپشتی‮ ‬شۆڕش بوون،‮ ‬هەروەها‮ ‬چەندەها جار لە شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول كۆبوونەوەكان بارزانیی‮ ‬نەمر لەگەڵ جەماوەر و كادیر و پێشمەرگەكان بەشداربووم كەهەمیشە بارزانیی‮ ‬نەمر دەیفەرموو‮: ‬دەبێ خوا و میللەت لە خۆمان رازی‮ ‬بكەین و پێویستە ئەو كەسانەی‮ ‬كە كاروباری‮ ‬ئەم میللەتیان لە دەست دابێ و دەبێ ئەو كەسانە بە دڵسۆزانە ئەركی‮ ‬خۆیان بە دروستی‮ ‬بكەن و نابێ بە دوای‮ ‬نەفسی‮ ‬خۆیان بڕۆن‮ ‬ئەو شۆڕشی‮ ‬دەچووینە گوندەكانن و هەتا كۆبوونەوەمان لەگەڵ جەماوەر دەكرد و هەمیشە دەبێ خزمەت بە میللەت بكەن و كادیر بەرپرسیارە كە میللەتی‮ ‬بیپارێزە‮ ‬بۆیە بارزانیی‮ ‬نەمر هەمیشە ئێمەی‮ ‬كادیران ئاگادار دەكرد كە دەبێ كادیر راست و دروست بێت بۆ گەل و نیشتمانی‮ ‬و لە هەموو زەروفێكدا هەوڵ بدات خزمەتی‮ ‬گەل بكات بۆیە ئێمەی‮ ‬كادیرەكانی‮ ‬هەریەك خۆمان بە بەرپرسیاری‮ ‬ئەركەكانمان دەزانی‮ ‬بۆ خزمەتكردن بە گەل‮. ‬بۆیە بارزانیی‮ ‬نەمر‮ ‬داوای‮ ‬لە حزب و پێشمەرگە و كادیرەكان دەكرد كە هەتا ئاخرین نەفس بەرگری‮ ‬لە خۆیان بكەن بۆیە بارزانیی‮ ‬نەمر هەمیشە دەیگوت ئەگەر میللەتی‮ ‬كوردستان لە گەڵماندا بێت دوژمن هەزارجار بە هێز بێت شكست دەخوات،‮ ‬چونكە میللەت لە گەڵ ئێمە دایە بۆیە شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول بەسەروكایەتی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر گەورترین دەسكەوتی‮ ‬بەدەستهێنا‮.‬

خەباتكار مام‮‬یەزدین كۆلەكی‮ ‬لە بارەی‮ ‬هەندێك لە بیرەوەرییەكانی‮ ‬لە شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬لەگەڵ‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر و پێشمەرگەكان دا گوتی‮: ‬لە شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول بارزانیی‮ ‬نەمر هەموو كات شان بە شانی‮ ‬ئێمەی‮ ‬پێشمەرگە لە پێشەوەی‮ ‬شەڕەكان دابووە و گەورەترین نەخشەی‮ ‬بۆ دوژمن‮ ‬دادەنا كە سەركەوتنی‮ ‬زۆر بەدەست دەهێنا،‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر كەسێكی‮ ‬چاونەترس و هەمیشە هانی‮ ‬پێشمەرگە دەدا‮ ‬و ورەی‮ ‬پێشمەرگەكانی‮ ‬بەررز دەكردەووە‮ ‬،‮ ‬لە شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول پێشمەرگە گیانفیدا بوون رۆژانە هەبوو ئێمە چەندین شەڕمان دەكرد لەگەڵ دوژمن‮ ‬كە تەواوی‮ ‬هێزی‮ ‬خۆی‮ ‬لە تانك و فرۆكە دەهاتە سەرمان بەڵام دیسان ئێمە هەر خۆڕاگر و دلێرانە شەڕی‮ ‬مان و نەمانمان دەكرد‮ ‬كەئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ سەركردایەتی‮ ‬حەكیمانەی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر‮ ‬،بارزانیی‮ ‬نەمر رابەریكی‮ ‬بە قەناعەت بوو لە ژیانی‮ ‬خۆی‮ ‬وەك پێشمەرگە دەژیاو لە رووی‮ ‬جلوبەرگ و خواردن چ جیاوازی‮ ‬نەبوو لەگەڵ پێشمەرگە هەمیشە خۆی‮ ‬بە خزمەتكاری‮ ‬میللەتی‮ ‬دەزانی،‮ ‬بۆیە بارزانیی‮ ‬نەمر هەمیشە لە ناو ئێمە پێشمەرگە خۆی‮ ‬دەناساندو ئەگەر نانێك هەبوایە لەگەڵ پێشمەرگە پێكەوەیان دەخوارد،‮ ‬لای‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر بوون و نەبوونی‮ ‬خواردن و جلوبەرگ لای‮ ‬گرنگ نەبوو بەڵكۆ هەڤاڵێتی‮ ‬لە گەڵ پێشمەرگە پێ خۆش بوو،‮ ‬هەمیشە ئامۆژگاریەكانی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر لە كاتی‮ ‬شەڕ‮ ‬دا ئەوە بوو كە دەبێ سەبر و ئومێدتان هەبێت و نابی‮ ‬هیچ كاتێك خۆتان بە گەورە بزانن،‮ ‬بەڵكو ئێمە خزمەتكاری‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانین،‮ ‬بۆیە بارزانیی‮ ‬نەمر هەمیشە دەویسیت هەموو‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان تێكەڵ بكات بۆ ئەوەی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬بە هێز بێت‮ ‬و بۆ نموونە‮ ‬من لە شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول پێشمەرگەی‮ ‬دەڤەری‮ ‬بارزان‮ ‬بووم لە دەڤەری‮ ‬بادینان خزمەتم دەكرد‮ ‬یان پێشمەرگە زاخۆ‮ ‬یان خانەقین‮ ‬و دهۆك و سلێمانی‮ ‬و هەولێر هەریەك لە شوێنی‮ ‬تر ئەو هەست بوون بە كوردستان و بێ جیاوازی‮ ‬بوو كە دەبێ‮ ‬یەك و تەبا بین بۆ كوردایەتی‮ .‬بارزانیی‮ ‬نەمر هیچ كاتێك خۆی‮ ‬لە ئێمەی‮ ‬پێشمەرگە جیا نەدەكرد و خۆی‮ ‬بە خزمەتكاری‮ ‬میللەتەكەی‮ ‬دەزانی‮ ‬و ئێمەش شوێن هەڵگری‮ ‬ئەو بووین لە لای‮ ‬خەڵك خۆشەویست بوو‮.‬

كادیرو پێشمەرگەحاجی‮ ‬یاسین ئیسماعیل زاخۆیی‮‬لە بارەی‮ ‬عەدالەتی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر لە شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوولدا گوتی‮: ‬بارزانیی‮ ‬نەمر هەمیشە لە گەڵ حەق بووە و دەیگوت مرۆڤ دەبێ راستگۆ بێت و ئەو بەرپرس و كەسانەی‮ ‬كە خزمەتیان بە میللەت نەدەكرد شوێنان نەبوو لای،‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر هەمیشە لە گەڵ حەق بوویە بۆیە شۆڕشی‮ ‬لە پێناو كوردایەتی‮ ‬بەرپا كردبوو‮ .‬بارزانیی‮ ‬نەمر رابەرێكی‮ ‬دڵسۆز و هەژار دۆست بوو و هەموو كاتێك لە گەڵ پێشمەرگە بێ جیاواز بووە و هەروەها بارزانیی‮ ‬نەمر ئینسانێكی‮ ‬بەوەفا بوو وهەرگێز چاكە و خزمەتی‮ ‬هیچ كەسێكی‮ ‬تەنانەت بۆ شۆڕشی‮ ‬كورد لە بیر نەدەكرد بۆیە‮ ‬زۆربەی‮ ‬هەرە زۆری‮ ‬جەماوەری‮ ‬كوردیتان لە دەوری‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر كۆبوونەوە لە شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول چونكە هیچ جیاوازیەك نەبوو لە ناو میللەت و جەماوەر‮ ‬یەك بوون و هەتا لەو شۆڕشەدا رابەری‮ ‬كورد بارزانیی‮ ‬نەمر هەموو كاتێك گوند بە گوند سەردانی‮ ‬خەڵك دەكرد كە وهاوكار و پاڵپشتی‮ ‬فەقیر و هەژارانی‮ ‬دەكرد بەڕاستی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر عەدالەتێكی‮ ‬زۆربەهێزی‮ ‬هەبوو لەبەر ئەوەی‮ ‬هەمووكوردستان لە ژێر فەرماندەیی‮ ‬و سەركردایەتی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر‮ ‬و پارتیمان كۆ بوویتەوە و جەماوەر دەورێكی‮ ‬باڵای‮ ‬هەبووە و هەتا چینی‮ ‬ئافرەت و قوتابیان و لاوانیش وجەماوەر لەم شۆڕشەدا بەشداری‮ ‬بێ وێنەیان هەبوو،‮ ‬مام و‮ ‬3 برام و كەسوكارم لە سەر ئەو‮ ‬ڕێبازە‮ ‬شەهید بوونە و هەرخۆم بە پێشمەرگە و كادیری‮ ‬رێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬و پارتی‮ ‬دەزانم و تاكو مردن بەردەوام دەبم و هەروەها سەركردەی‮ ‬نەمر ئیدریس بارزانی‮ ‬و جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬ئەوانیش لە شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول رۆڵیان هەبووە و درێژەپێدەری‮ ‬رێبازی‮ ‬باوكیان بوون و شۆڕشی‮ ‬گوڵانیان بەرپا كرد كە ئەوەی‮ ‬ئێستا ئێمە تێداینە بەرهەمی‮ ‬خەباتی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر و پێشمەرگە قارەمانەكان و بەرهەمی‮ ‬خوێنی‮ ‬شەهیدانە‮.‬

لە كۆتایی‮ ‬دا بۆ‮ ‬یادی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول مام‮‬یەزدین كۆلەكی‮ ‬گوتی‮: ‬دوای‮ ‬نسكۆی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول ئاوارەیی‮ ‬ئێران بووین و بەهەمان روحیەوە بەشداریم لە شۆڕشی‮ ‬گوڵان كرد بە سەرۆكایەتی‮ ‬شەهیدی‮ ‬هەمیشە لەیاد ئیدریس بارزانی‮ ‬و جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬و بەشداری‮ ‬چەندەها داستانم كرد‮ ‬ئەمرۆ كە‮ ‬یادی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول دەكەین‮ ‬یادی‮ ‬رۆژگاری‮ ‬سەختەكانم دەكەین كە لە گەڵ رابەرمان بارزانیی‮ ‬نەمر بۆ كوردستان خەباتمان دەكرد‮ ‬یادی‮ ‬شۆڕشەكان دەكەینەوە و‮ ‬یادی‮ ‬شەهیدەكانمان دەكەین داوا بكەم كە‮ ‬یەك هەڵوێست و‮ ‬یەك بیرۆچوون بین‮ ‬پاڵپشتی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بین كە بۆ تەبایی‮ ‬و ئارامی،‮ ‬ئەمڕۆش نەوەكانی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر كە هەریەك بەرێز نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و بەرێز مەسرور بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬كوردستان خزمەت دەكەن كەئەوە نیشانەی‮ ‬ئەوەیە ئەوانیش بەهەمان رێبازی‮ ‬باوك و باپیران بەردەوام بۆ خزمەتكردن بە كوردستان‮. ‬سوپاس بۆ‮ ‬ئێوەی‮ ‬بەرێز و رۆژنامەی‮ ‬خەباتان دەكەم كە ئێمە بە سەر دەكەنەوە،لە‮ ‬یادی‮ ‬58 ساڵەی‮ ‬بوونم بە پێشمەرگەی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول پڕ‮ ‬بەدڵ پیرۆبایی‮ ‬خۆم ئاراستەی‮ ‬هەموو پێشمەرگەكانی‮ ‬قارەمانی‮ ‬كوردستان و خانەوادەی‮ ‬سەربەرزی‮ ‬شەهیدانی‮ ‬كوردستان دەكەم و هەزاران سڵاو لە سەرجەم شەهیدانی‮ ‬رێگای‮ ‬ئازادی‮ ‬كورد و كوردستان و سەروەریان بارزانی‮ ‬باوك و كاك ئیدریسی‮ ‬هەمیشە لە‮ ‬یاد‮.


‬