راپۆرت‮- ‬فاتیح بەرزنجی
هەموو ساڵێك بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬سووتەمەنی‮ ‬هەولێر بەرلە هاتنی‮ ‬وەرزی‮ ‬زستان لە ناوچە شاخاوییەكان‮ ‬دەست بە دابەشكردنی‮ ‬نەوت دەكرێت،‮ ‬بەگوتەی‮ ‬ئەندازیار ئاری‮ ‬كاكە شین سابیر بەڕێوەبەری‮ ‬سووتەمەنی‮ ‬هەولێر‮: ‬ئێمە هەموو ساڵێك بەر لەوەی‮ ‬وەرزی‮ ‬سەرمای‮ ‬زستان بێت لە ناوچە شاخاویەكان دەست بە دابەشكردنی‮ ‬نەوت دەكەین،‮ ‬بۆیە لە ناوچە دوورە دەست و شاخاویەكان دەست بە دابەشكردنی‮ ‬نەوت دەكەین لەبەر ئەوەی‮ ‬ناوچە شاخاوییەكان سەرمای‮ ‬زستان زووتر دێت،‮ ‬بۆیە دەست بەدابەشكردنی‮ ‬دەكەین،‮ ‬ئەگەر بەشە نەوتی‮ ‬زیاتر بگاتە دەستمان ئەوا لەناوشاریش دەست بەدابەشكردنی‮ ‬دەكەین،‮ ‬بۆ ئەمساڵیش سەرۆكایەتی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران بڕیاریدا بەرلەهاتنی‮ ‬وەرزی‮ ‬زستان‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬نەوت دەست پێ بكات،‮ ‬ئەویش لە دوایین كۆبوونەوەی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران بوو كە‮ ‬ڕێزدار مەسرور بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی‮ ‬ڕاسپارد بەرلەهاتنی‮ ‬سەرمای‮ ‬زستان نەوتی‮ ‬سپی‮ ‬بەسەر هاووڵاتیانی‮ ‬كورستان دابەش بكرێ،‮ ‬ئەگەر نەوت هات ئەوا لەناوەڕاستی‮ ‬ئەو مانگە نەوت دابەشكردن دەست پێ دەكات و پارێزگای‮ ‬هەولێر پێویستی‮ ‬بە نزیكەی100 ‮ ‬ملیۆن لیتر نەوتی‮ ‬سپی‮ ‬هەیە‮.‬
ئەگەر نەوت هات‮ ‬یەكسەر دەست بە دابەش كردنی‮ ‬نەوت دەكرێت
حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و پارێزگای‮ ‬هەولێریش لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬نەوتی‮ ‬عێراقەوە هەوڵی‮ ‬دابین كردنی‮ ‬نەوتیان دەدا بۆ دابینكردنی‮ ‬نەوتی‮ ‬سپی‮ ‬دەدا بەڵام بەپێی‮ ‬قسەی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬نەوت ئەو نەوتەی‮ ‬كە دەهات بڕەكەی‮ ‬زۆر كەم بوو بەشی‮ ‬ئەوەی‮ ‬نەدەكرد بۆ هەرماڵێك بەرمیلێك نەوتی‮ ‬پێ بدەین هەوڵەكان بەردەوام بوون بۆ دابینكردنی‮ ‬نەوت بۆ هاووڵاتیان دیارە پارساڵ بڕە نەوتێكمان‮ ‬بەدەست گەیشت و بەسەر هاووڵاتیانمان دابەشكرد ئەویش بریتی‮ ‬بوو لە‮ ‬15% ‮ ‬نەوت و بڕەكەش كەم بوو مایەی‮ ‬خۆشحاڵییە بۆ ئەمساڵ ئەنجومەنی‮ ‬وەزیرانی‮ ‬هەرێم بڕیاریدا‮ ‬بەدابەشكردنی‮ ‬نەوت بۆ هاووڵاتیان بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە ئامادەكاری‮ ‬تەواومان كردووە بۆ دابەشكردنی‮ ‬نەوت و هەركاتێك نەوتەكە گەیشتە دەستمان ئەوا ئامادین بە زووترین كات بەسەر هاووڵاتیانی‮ ‬دابەش دەكەین،‮ ‬ئەویش لە ناوچە شاخاویەكان دەبێت ئەو كاتەی‮ ‬كە زانیمان بڕەكە زۆرە ئەوا دەتوانین لەناو شاری‮ ‬هەولێریش دابەشی‮ ‬بكەین لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬بریكارەكانی‮ ‬خۆراكەوە لێرەوە دەمەوێت دەستخۆشی‮ ‬لە ئەندامانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كورد لە بەغدا بكەین كە هەوڵی‮ ‬جیدی‮ ‬دەدەن بۆ دابینكردنی‮ ‬نەوتی‮ ‬زیاتر بۆ هاووڵاتیانی‮ ‬كوردستان بەڵێنیان داوە كە كارەكان ئەنجام بدرێن بۆ زیادكردنی‮ ‬ئەو بڕە نەوتە جگەلەوە هەوڵ هەبوو كە بەنزینیش دابین بكرێت ئەوانە هەوڵ بوون ئومێدەوارین كە هەوڵەكان‮ ‬بێ ئاكام نەبێت‮.‬