دانی ئالڤێشی بەرگریكاری هەڵبژاردەی بەرازیلی هەست بەخۆشییەكی گەورە كرد كاتێك نایماری هاورێی گەڕایەوە ریزی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی و لەمیانیدا بەشداری یارییە دۆستانەكەی كرد بەرامبەر كۆلۆمبیا كە 2-2 گۆڵ یارییەكە تەواو بوو. لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئالڤێش گوتی: زۆر بەختەوەربووم بەگەڕانەوەی نایمار و لەوەش دڵخۆشتر بووم كە بەشداری ئەو یارییەی كرد و گۆڵیشی تۆماركرد، هەمووان لە ئاستی نایمار رازین، ئێمەش لە هەڵبژاردەی بەرازیل نایمارمان زۆر خۆش دەوێت، هەركاتیكیش ئەو یاریزانە بەئاستی خۆی دەربكەوێ، ئەوا ئاستی هەڵبژاردەی بەرازیل بەرز دەبێتەوە.









