ئیلینا سڤیتۆلینا خانمە تێنسزانی ئۆكرانی وێنەیەكی خۆی لە ئەكاونتی تایبەت بەخۆی لە ئینستاگرام بڵاوكردۆتەوە و سەرنجی خۆی بەچەند وشەیەك بۆ پاڵەوانێتی كراوەی ئەمریكای بۆ تێنسی ئافرەتان دەربڕیوە.
سڤیتۆلینا دوای دۆڕانی یاری كۆتایی ئەم پالەوانێتییە بەرامبەر سیرینا ولیامزی خانمە ئەفسانەی تینسی ئەمریكی، لە ئینستاگرام پۆستیكی كردووە تیایدا نوسیویەتی: سوپاس، پالەوانێتی كراوەی ئەمریكی كە شتیكی خەیالی بوو، ئەم خانمە تێنسزانە پێشتریش رایگەیاندبوو كە پاڵەوانێتییەكانی گراندسلام تام و چێژی تایبەتی خۆیان هەیە و لای منیش وەسف ناكرێت، هەربۆیەشە بە وشەیەك نوسیبووی سوپاس.









