خهبات: سەرهەنگ نەجمەدین:-
لەسەرجەم شارو شارۆچكەكانی كوردستان گەڕی یازدەمینی خولی نایابی تازەپێگەیشتووانی كوردستان سەركەوتووانە بەرێوەچوو، لەیەكەمین یاریدا لەیاریگای یانەی وەرشی برایەتی ، هەردوو تیپی برایەتی و دەربەندیخان بەیەكگەیشتن، لەئەنجامدا تیپی خاوەن یاریگا توانی بەئەنجامی 3-0 گۆڵ لەتیپی دەربەندیخان بباتەوە و 3 خاڵی لەسەر دەستی ئەو یانەیە مسۆگەر كرد، لەیارییەكی دیكەدا هەر لەشاری هەولێر و لەیاریگای فرەنسۆ هەریری/2 یانەی هەولێر پێشوازی لەیانەی رزگاری كرد، یارییەكە لەبەرژەوەندی یانەی هەولێر كۆتایی هات، بەئەنجامی 6-3 گۆڵ لەیانەی رزگاری بباتەوە و 3 خاڵی گرنگی دەستەبەركرد و هاتە پێشەنگی یانەكان، لەلایەكی دیكەوە هەر لەیاریگای پێشمەرگەی هەولێر، پێشمەرگەی هەولێر وزاخۆ ڕووبەرووی یەكتربوونەوە، یارییەكە بەیەكسانبوونی هەردوولا بەگۆڵێك كۆتایی هات و هەردوولا بەخاڵێكی یارییەكە رازی بوون، هەروەها ئاشتی وسیروانی نوێ لەیاریگای ئاشتی بەیەكگەیشتن، لەئەنجامدا یارییەكە بەبێ گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسانبوون و هەریەكەو خاڵێكی یارییەكەی بەركەوت، یاری نێوان دهۆك وپێشمەرگەی سلێمانی بەتاكەگۆلێك هەردوولا یەكسانبوون، لەیاریگای بنەسڵاوە تیپی جیهان میوانداری لە زانكۆی جیهان كرد ، زانكۆی جیهان بەدوو گۆڵی خاوێن لەجیهانی بردەوەو 3 خاڵی گرینگی لەسەر دەستی ئەو یانەی دەستكەوت، بەمشێوەیە یانەی هەولێریش بەبردنەوەی لەرزگاری بە23 خاڵ پێشەنگی یانەكانی گڕت.
*رێزبەند:
1 - هەولێر 23 خال
2- زاخۆ 21خاڵ
3- دهۆك 21 خاڵ.









