خهبات: هاوار مورتكەیی:-
رۆژنامەیەكی ئیسپانی بەندێكی نهێنی رێكەوتنی نێوان لیۆ مێسی و یانەی بەرشلۆنەی ئاشكرا كردووە كە ئەو ئەستێرەی ئەرژەنتین بۆی هەیە لە كۆتایی هەر وەرزێك یانەی بەرشلۆنە جێبهێڵێت و بروات.
رۆژنامەی ئیلباییسی ئیسپانی ئەوەی ئاشكرا كردووە كە مێسی لەوكاتەوەی لە ساڵی 2005 بۆندی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنەدا مۆركردووە، و بۆندەكە تا ساڵی 2021ە، بەڵام لەنیو بۆندەكەدا هاتووە كە تا ئێستا هیچ دەزگا و شوینیك ئاشكرای نەكردووە، مێسی لەگەل كەتەلۆنیا وارێككەوتووە كە بۆی هەیە لە 30 حوزەیرانی هەموو ساڵێك یانەكە جێبهێڵێت، یانەی بەرشلۆنەش بۆیە ئەو بەندەی زیادكردووە چونكە پشت ئەستوورە بە وەفای مێسی بۆ یانەكە و ئەمەش رێزێكە بۆ ئەو یاریزانە كە هەركاتێك بیەوێت كار بەو بەندە بكات و یاریگای كامپ نو جێبهێڵێت.
بەگوێرەی بەرنامەی كارۆسیل دیپۆرتیڤۆ، مێسی بۆی هەیە ئەو بەندە كارابكات كە بیەوێ بچێتە یانەیەكی دیكەی ئەورووپی، بە واتایەش مەرجێك هەیە و تایبەتمەندە بە رێكەوتنەكەی نێوانیان ئەویش هەر كاتێك مێسی بیەوێ بگەڕێتەوە وڵاتەكەی و ئاواتەكەی بێنیتەدی بە یاریكردن لە ریزی یانەی نیو ئۆڵد بویزی ئەرژەنتیمی.
رۆژنامەكە ئەوەشی روون كردۆتەوە كە ئەو بەندە نهێنییەی لە رێككەوتنی نێوان مێسی و بەرشلۆنەدا هەیە، بەندێكە تا ئێستا بەنهێنی لەنێوان هەردوولا پارێزراوە و نەیانویستووە ئەو بەندە لە راگەیاندنەكاندا بوروژێنرێت.









