بەداملی كە لە كۆكردنەوەی بەروبوومی بادەم لە گوندەوارەكانی شاری ماردین دروست دەكرێت، ببەداملی لە تێكەڵكردنی شەكر لەگەڵ بادەمی پێگەیشتوو دروست دەكرێت، بۆ وەڵامدانەوەی خواستەكانی كڕیاریش لە ئێستادا رۆژانە دوو هێندەی رێژەی ئاسایی بەرهەم دەهێنرێت. خەڵكی ماردین بە تایبەت، بەداملی بەمەبەستی بەخشینی دیاری دەیكڕن و هەندێكجاریش پێشكەشی ئەو میوانانەی دەكەن كە سەردانیان دەكەن. محەمەد یەرتوم كە تاكو ئێستا بە شێوەی كلاسیكی بەداملی بەرهەم دەهێنێت رایگەیاند كە ئەو تاكو ئێستا سەرقاڵی درێژەدانە بە پیشەی باپیری. یەرتوم ئەوەشی خستەڕوو كە بەداملی رۆڵی گرنگی هەبووە لە ناساندنی شاری ماردین و زیادبوونی جموجۆڵی گەشتیاری لە ناوچەكەدا و ئەو شیرینیەش خواست و داواكاریی زۆری گەشتیارانی لەسەرە.
یەرتوم زانیاری ئەوەشی دا كە رەنگی شینی بەداملی دەگەڕێتەوە بۆ رەگی داری لاهور، لەمبارەیەوە گوتی: “لەگەڵ مانەوەی زیاتر، رەنگەكەی سپی دەبێت. بەڵام ئەگەر رەنگەكە بۆیاخ بێت ئەوا هەمیشە وەك خۆی دەمێنێتەوە”.
یەرتوم جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەو بەرهەمە بە تایبەتی لە رۆژانی تایبەت و جەژنان داواكاری زۆری لەسەرە. ئەو شیرینییە بۆ زیاتر لە 15 وڵات هەناردە دەكەین كە هەردوو وڵاتی فەڕەسا و ئەڵمانیا لە نێویاندایە









