بەكر كەریم حەسەن
نوسەر و رۆژنامەنوسی‮ ‬میسری‮ ‬جەلال عامر دەلێ”كشتوكال برسییەتی‮ ‬ناهێلێ وپیشەسازی‮ ‬پێداویستییەكان دەستەبەردەكات،‮ ‬بەڵام فێركردن نیشتمانێك دەچێنێ و دروست دەكات ودێنێتە بوون‮ “.‬بێگومان فێركردن بەردی‮ ‬بناغەی‮ ‬دروست كردن و بنیاتنانی‮ ‬كۆمەڵگەیە،‮ ‬بۆیە گرنگە بەوپەری‮ ‬بایەخەوە گرنگی‮ ‬بە فێركردن بدەین بۆ پێشكەوتن وگەشەسەندن وپەرەسەندنی‮ ‬نیشتمانەكەمان‮.‬

لەفێركردنیش ئەوەی‮ ‬سەرنجی‮ ‬راكێشاوم لەو دوو سێ ساڵەی‮ ‬دوایی‮ ‬رێگەپێدان ومۆڵەتدان و كردنەوەی‮ ‬ئەو هەموو خوێندنە ئەهلییەیە بە هەموو جۆرەكانیەوە‮ ‬پەیمانگا وئامادەیی‮ ‬و بنەڕەتی‮ ‬و باخچەی‮ ‬منداڵان‮ ‬دەپرسین هۆكار چییە؟ ئایا كادیری‮ ‬فێركردن لە قوتابخانە حكومییەكان وەكو پێویست رۆڵی‮ ‬خۆی‮ ‬نابینێت؟‮ ‬یان ئایا دەرچوون و پەرینەوە و وەرگرتنی‮ ‬بڕوانامە لە قوتابخانە ئەهلییەكان زۆر ئاسان بەدەست دێت؟‮ ‬یان ئایا ئەهلییەكان چییان بەدەستهێناوە و حكومییەكان نەیانتوانیوە؟‮ ‬یانیش ئایا كردنەوە و زۆری‮ ‬ئەو هەموو قوتابخانە و پەیمانگا ئەهلییە هێما و ئاماژەن بۆ سەركەوتنی‮ ‬خوێندنی‮ ‬ئەهلی؟‮ ‬یانیش دەپرسین ئایا قوتابخانە حكومییەكان لە ئاست داواكاری‮ ‬نین؟ بێگومان ئەو پرسیارانە و چەندەها پرسیاری‮ ‬تری‮ ‬جۆراوجۆر لای‮ ‬زۆربەمان دروست بووە،‮ ‬وەڵامەكان بۆ خوێنەر جێ دەهێلم‮. ‬بەڵام‮ ‬ئەوەی‮ ‬گرنگە و زەروورە وەزارەتمان وەزارەتی‮ ‬پەروەردە بەدواداچوون و دیراسەت كردن و لێكۆلینەوە و لێپرسینەوەی‮ ‬وورد دەست پێ بكات لە كردنەوەی‮ ‬ئەو هەموو قوتابخانە و پەیمانگا ئەهلییانەی‮ ‬لەو دوو سێ ساڵەی‮ ‬دوایی‮ ‬كرانەوە؟ لێژنەكانی‮ ‬رێگەپێدانی‮ ‬كردنەوە و بەرێوەبەرایەتی‮ ‬خوێندنی‮ ‬ناحكومی‮ ‬و مەرجەكانی‮ ‬كردنەوەی‮ ‬قوتابخانە و پەیمانگاكان تا چەند لەگەڵ رێنمایی‮ ‬ویاساكانی‮ ‬خوێندنی‮ ‬ناحكومی‮ ‬و ئەو هەل ومەرجە دەگونجێن و لە هەمان كاتیشدا گرنگە بەراووردێك بكرێ رێژەی‮ ‬قوتابخانە ئەهلییەكان ساڵ بە ساڵ چەندە‮ ‬بە بەراوورد لەگەڵ قوتابخانە حكومییەكان و بە پێی‮ ‬شوێنی‮ ‬جوگرافی،‮ ‬هەروەها ژمارە و رێژەی‮ ‬قوتابیان بە بەراوورد لەگەڵ ژمارە و رێژەی‮ ‬قوتابیان لە قوتابخانە حكومییەكان لە زۆر رووەوە‮ ‬بەراوورد وهەڵسەنگاندنی‮ ‬پەروەردەیی‮ ‬بكرێت‮.‬

گرنگە وەزارەتی‮ ‬پەروەردە ئەوپەڕی‮ ‬بایەخ وگرنگی‮ ‬بە خوێندنی‮ ‬حكومی‮ ‬بدات لە هەموو قۆناغەكان لە پێناو خێزانە هەژاروكەم دەرامەتەكان،‮ ‬چونكە قوتابیانی‮ ‬هەژار خاوەن داهاتی‮ ‬دیاری‮ ‬كراو ناچارن لە قوتابخانە حكومییەكان بخوێنن،‮ ‬بۆیە پێویستە گرنگی‮ ‬زیاتر بە قوتابخانە حكومییەكان بدرێت و ژمارەی‮ ‬قوتابیان لە پۆلەكان كەم بكرێتەوە و مامۆستای‮ ‬زیرەك و بەتوانا و شارەزا لە قوتابخانە حكومییەكان دەوام بكەن و رێنمایی‮ ‬نوێ و بەدواداچوون زیاتر بۆ قوتابخانە حكومییەكان بكرێ‮ ‬بۆ پەرەپێدان و گەشەپێدانی‮ ‬زیاتر لە هەموو روویەكەوە لە هەمان كاتیشدا‮ ‬یاسا و رێنمایی‮ ‬یەكلاكەرەوە هەبێت بۆ خوێندنی‮ ‬ئەهلی‮ ‬و نەهێشتنی‮ ‬ئەو جیاوازییە‮.‬

‮❊ ‬بەرێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬چاڵاكی‮ ‬وەرزش و هونەر