خەبات: تریفە ئازاد – مهخموور:-
پەروەردەی مەخموورلەساڵی 2003 دامەزراوە و 95 قوتابخانە لەسنورەكەهەیە 66 دەوامی تیا دەكرێت و بە هۆی شەڕی تیرۆرستانی داعش و ڕووداوەكانیی 16 ی ئۆكتۆبەر تاوەك و ئێستا 29داخراوە و دەوامیان تێدا ناكرێت ئەمەش دەكرێت بڵێن كێشەی بۆ پەرودە و ڕەوشی خوێندن لە ناوچەكە دروست كردووە قوتابیان ناچارن بچنە شوێنی تر دەرس بخوێنن و دەوامی قوتابخانەكانی خۆیان بكەن لەمبارەیەوە دیمانەیەكمان لەگەڵ ڕەسول حەمە امین ڕەسول ئەنجامدا.
كێشەو گرفتەكانی پەرودەی مەخمورچیە؟
كێشەی سەرەكی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور بریتیە لەتێكجوونی بارودۆخ و ئاسایش و ئارامی ئەم دەڤەرە بەهۆی هاتنی رێكخراوی تیرۆرستی داعش لەساڵی2014 و دواتر ئەنجام دانی گشتپرسی و داواكردنی سەربەخۆیی وەكو مافێكی خەڵكی كوردستان و بەدەستهێنانی98% دەنگی بەڵێ و تۆماركردنی سەركەوتنی مێژوویی و دواتر هاتنەپێشی رووداوی نەخوازراو و خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر نەمانی هێزی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و هاتنی جەكدارانی حشدی شعبی كەزیاتر ئارامی و ئاسایش لەم دەڤەرە نەماو رەوشی ئەم دەڤەرە تووشی شلۆقانێكی زۆربوو ، هاتنەكایەی ئەم رووداوە نەخوازراوانەوبوونی مەترسی رێكخراوی تیرۆرستی داعش لەئێستادا كاریگەریەكی زۆری لەسەر كەرتی پەروەردەوفێركردن هەبووە و بووەتە هۆی داخستنی 29 قوتابخانە لەسنوری ناحیەی قەراج كەتاوەكو ئێستاش بەداخراوی ماون لەبەرخراپی بارودۆخ و نەبوونی ئارامی و ئاسایش لەناحیەی قەراج و بەتاڵان بردنی كەل و پەلی نێو دێوانی پەروەردە و قوتابخانەكان و ئەنجام دانی كاولكاری لەباڵەخانەی پەروەردە كەتائێستاش نۆژەن نەكراوەتەوە و تێكدانی رەوشی زۆرینەی باڵەخانەی قوتابخانەكان و شكاندن و بەتاڵان بردنیان . لەپاڵ ئەم كێشانەش هاتنەپێشی رەوشی نەخوازراوی دارایی كوردستان و بوونی قەیرانی دارایی زیاتر لە 15 ساڵە باڵەخانەی نوێ لەپەروەردەی مەخمور بونیات نەنراوە و بەكەمی نۆژەنكراوەتەوە و دانەمەزراندنی مامۆستایان و كێشەی كەمی میلاكات یەكێكە لەهەرە كێشە بەرچاوەكانی پەرەوەردەی مەخموور.
لە هەندێك ناوچە بارودۆخ گونجاو نیە بۆ كردنەوەی قوتابخانە
بەگوێرەی فەرمانی وەزارەتی پەروەردە رۆژی 1/9/2019 دەستبەكاربوون مباشرە ی مامۆستایان دیاری كراوە رۆژی شەممە 2019/9/21 دەسپێكی ساڵی نوێی خوێندنە 2020/2019لە هەرێمی كوردستان دیاری كراوە ، پەروەردەی مەخموور ئامادەكاری تەواومان بۆكردنەوەی قوتابخانەكان لەنێو سەنتەری شارۆچكەی مەخموور و ناحیەی دیبەگە و ناحیەی گوێر و ناحیەی مەلاقەرە كردووە، بەڵام بەهۆی نالەباری بارودۆخی ناحیەی قەراج و بوونی مەترسی رێكخراوی داعش تائێستا بارودۆخ گونجاونیە بۆكردنەوەی قوتابخانەكان ، لەئەگەری باشبوونی بارودۆخی ناحیەی قەراج و گەرانەوەی هێزی پێشمەرگە ئامادەكاری تەواودەكەین بۆ دووبارە دەستپێكردنەوە بەخوێندن و كردنەوەی دەرگای قوتابخانە بەرووی قوتابیان
كەمی مامۆستا لە سنورەكە لەسنوری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور بەهۆی خراپبوونی بارودۆخی ئەم دەڤەرە زیاتر لە 29 قوتابخانە داخراون و تائێستا رەوشی ئارامی و ئاسایش لەبارنیە بۆكردنەوەی قوتابخانەكان . لێژنەكمان پێكهێناوە بۆ رێكخستنەوەی میلاكات لەبەرێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور بێگومان ساڵانێكی زۆرە بەهۆی بوونی قەیرانی دارایەوە دامەزراندن وەستاوە و پەروەردەی مەخمووریش وەك هەریەك لەپەروەردەكانی تر بەدەرنیە لەكەمی بوونی مامۆستا و بوونی سنووری فراوانی ئەم دەڤەرە پێویستی بەدامەزراندنی مامۆستایە پێش هەمووشتێ و مامۆستایانی گرێبەست بەشێكی ئەم كێشەیان بۆجارەسەركردووین و پێویستمان بەمامۆستایانی وانەبێژ هەیە.









