خەبات‮: ‬سلێمانی:-
گوتەبێژی‮ ‬یەكێتی‮ ‬وەبەرهێنەرانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬یاسین مەحموود ئاماژەی‮ ‬بەوەكرد لەو‮ ‬10 هەزار پڕۆژەیەی‮ ‬پێشتر بەهۆی‮ ‬قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬و شەڕی‮ ‬داعشەوە وەستابوون،‮ ‬رێژەی‮ ‬70%ـیان دەستیان پێكردووەتەوە‮.‬

یاسین مەحموود ناسراو بە”مەلا‮ ‬یاسین‮”‬،‮ ‬سەبارەت بە پڕۆژەكانی‮ ‬وەبەرهێنان و رەوشی‮ ‬وەبەرهێنان لە هەرێمی‮ ‬كوردستاندا و بارودۆخی‮ ‬ئەم بوارە لە هەڤپەیڤینێكدا رایگەیاند‮: ‬وەبەرهێنان لەهەرێمی‮ ‬كوردستان پێی‮ ‬ناوەتە قۆناغێكی‮ ‬نوێوە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬دوای‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم و گوێبیستبوونمان بۆ كارنامەكەی‮ ‬حكوومەتەكەی‮ ‬مەسرور بارزانی‮.‬
هەروەها گوتی‮: ‬ئەوەی‮ ‬ئێمە لەهەرێمی‮ ‬كوردستان كردوومانە وەبەرهێنانێكی‮ ‬زۆر جۆریی‮ ‬نەبوو،‮ ‬راستە بایی‮ ‬زیاتر لە‮ ‬45 ملیار دۆلار مۆڵەتی‮ ‬وەبەرهێنان لە سێكتەرە جیاوازەكان هەیە،‮ ‬وەكو سێكتەرەكانی‮ ‬بازرگانی،‮ ‬نیشتەجێبوون،‮ ‬گەشتوگوزار،‮ ‬پەروەردە و فێركردن،‮ ‬تەندروستی‮ ‬لەگەڵ بوارەكانی‮ ‬دیكەشدا‮. ‬وەبەرهێنانی‮ ‬بیانی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بەهاوبەشیشەوە رێژەی‮ ‬25 %ـی‮ ‬كۆی‮ ‬سەرمایەی‮ ‬وەبەرهێنان تێپەڕ‮ ‬ناكات‮. ‬بەڵام لەم كابینەیەدا حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كار بۆ دوو بواری‮ ‬سەرەكی‮ ‬دەكرێت لەم رووەوە،‮ ‬ئەوانیش بریتیین لە‮: ‬یەكەم كار بۆ زیادكردنی‮ ‬وەبەرهێنانی‮ ‬بیانیی‮ ‬دەكات،‮ ‬بەتایبەت لە ئێستادا كە لە خۆرهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست كێشەیەكی‮ ‬زۆر هەن،‮ ‬لەهەندێك وڵاتدا بەهۆی‮ ‬قەیرانی‮ ‬دارایی،‮ ‬لەهەندێك وڵاتی‮ ‬وەكو ئێران بەهۆی‮ ‬سزاكانی‮ ‬سەری،‮ ‬لە سوریا كە بە بارودۆخی‮ ‬شەڕدا تێدەپەڕێت،‮ ‬لە توركیاشدا كێشەی‮ ‬دراو هەیە و‮ ‬یاریی‮ ‬دەكات،‮ ‬ئەمە وا دەكات بەپێی‮ ‬ئەو داتایانەی‮ ‬كە لەبەردەستی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬وەبەرهێناندایە،‮ ‬وەبەرهێنەرانی‮ ‬ئەو وڵاتانە روو بكەنە هەرێمی‮ ‬كوردستان‮”.‬

مەلا‮ ‬یاسین لەدرێژەی‮ ‬گوتەكانیدا بەگەشبینیشەوە گوتی‮: ‬پێشبینی‮ ‬دەكەین لەماوەی‮ ‬چوار ساڵی‮ ‬داهاتوودا رێژەی‮ ‬وەبەرهێنانی‮ ‬بیانیی‮ ‬لە رێژەی‮ ‬23‮ ‬لەسەدەوە بۆ‮ ‬40‮ ‬لەسەد بەرزببێتەوە،‮ ‬ئەمە زۆر گرنگە‮. ‬هەروەها پێشبینی‮ ‬دەكەین قەبارەی‮ ‬وەبەرهێنانیش لەم كابینەیەدا لە‮ ‬45‮ ‬ملیار دۆلارەوە بۆ‮ ‬80‮ ‬ملیار دۆلار زیادبكات‮”.‬

سەبارەت بە كەموكورتییەكانی‮ ‬بواری‮ ‬وەبەرهێنان لە رابردوودا رەخنەی‮ ‬گرت و رایگەیاند‮: “‬ئەو‮ ‬13‮ ‬سێكتەرەی‮ ‬ئێمە لەماوەی‮ ‬رابردوودا وەبەرهێنمان تێداكردوون سێكتەری‮ ‬زۆر ژێرخانیی‮ ‬نین،‮ ‬وەكو پێویست خزمەتییان بە ژێرخانی‮ ‬ئابووری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان نەكردووە‮. ‬بەڵام بۆ لەمەودوا حكوومەت مۆڵەت بەو پڕۆژە ژێرخانییانە دەدات،‮ ‬بۆ ئەو كۆمپانیایانەش توانایان هەیە‮. ‬بۆ نموونە لەهەرێمی‮ ‬كوردستان تاوەكو ئێستا لە رێگاوبان،‮ ‬ئۆتۆبان،‮ ‬بەنداوەكان،‮ ‬لە سایلۆ و فڕۆكەخانە و تەنانەت ئەو پڕۆژانەی‮ ‬خزمەتگوزاریی‮ ‬راستەقینە پێشكەشدەكات مۆڵەتمان نەداوە بە وەبەرهێنەر،‮ ‬بەڵام لەم كابینەیەدا ئەو مۆڵەتانە دەدرێت،‮ ‬بەتایبەت كە حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ئێستا سەرقاڵی‮ ‬هەمواركردنەوەی‮ ‬یاسای‮ ‬وەبەرهێنانە بۆ ئەوەی‮ ‬بینێرێتەوە بۆ پەرلەمان بەمەبەستی‮ ‬پەسەندكردنی‮. ‬بۆ لەمەودوا‮ ‬یاساكانی‮ ‬PPP وBOT لەهەرێمی‮ ‬كوردستان كاریان پێدەكرێت‮”.‬

گوتەبێژی‮ ‬یەكێتی‮ ‬وەبەرهێنەرانی‮ ‬كوردستان لەدرێژەی‮ ‬قسەكانیدا وەبەرهێنانی‮ ‬لە توركیا بەنموونەیەكی‮ ‬باش هێنایەوە بۆ چاولێكردنی‮ ‬لەهەرێم و رایگەیاند‮:‬
‮”‬ئێستا لەتوركیا فڕۆكەخانە گەورەكانی‮ ‬وەكو فڕۆكەخانەی‮ ‬ئیستانبوڵ كە گەورەترین فڕۆكەخانەی‮ ‬جیهانە،‮ ‬حكوومەت درووستی‮ ‬نەكردووە،‮ ‬بەڵكو بەو‮ ‬یاسایانەی‮ ‬باسمان كردن درووستكراوە و دراون بە وەبەرهێنەر‮. ‬هەروەها جگە لەوە ئەو شەقامەی‮ ‬كە لە فڕۆكەخانەوە دەتباتەوە بۆ ناو ئیستانبوڵ ئەوەش گرنگە‮. ‬ئێستا لە توركیا هەندێك شەقام درووستكراون كە بە پارەیە و ئۆتۆبانن‮. ‬ئەمڕۆ وەبەرهێنانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەرەو ئەوە دەچێت،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم زۆر سوودی‮ ‬لە وڵاتانی‮ ‬دراوسێ بینیوە بەتایبەت توركیا،‮ ‬چونكە توركیا لەرێگەی‮ ‬وەبەرهێنانەوە توانیویەتی‮ ‬لەماوەی‮ ‬10‮ ‬ساڵی‮ ‬رابردوو گەورەترین ژێرخان بۆ خۆی‮ ‬درووستبكات‮. ‬ئێمە چاوەڕوانییمان هەیە كە وەبەرهێنانی‮ ‬راستەقینە لەهەرێمی‮ ‬كوردستان بەمانای‮ ‬وشە دروست ببێت‮”.
‬
سەبارەت بە ژمارە و رێژەی‮ ‬پڕۆژانەی‮ ‬لە سەردەمی‮ ‬قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬و شەڕی‮ ‬داعش لە‮ ‬2014ەوە،‮ ‬راگیرابوون،‮ ‬و ئێستا دەست بەكاركردن تێیاندا كراوەتەوە،مەلا‮ ‬یاسین رایگەیاند‮:‬
‮” ‬لەهەرێمی‮ ‬كوردستان بەشێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬لەنێوان‮ ‬45‮ ‬بۆ‮ ‬50‮ ‬ملیار دۆلار مۆڵەتی‮ ‬وەبەرهێنانمان داوە،‮ ‬لەو بڕە ئەوەی‮ ‬خزمەتگوزاریی‮ ‬پێشكەش دەكات بایی‮ ‬20‮ ‬ملیار دۆلار دەبێت كە پڕۆژەی‮ ‬تەواوكراون‮. ‬ئەوەی‮ ‬ماوە كە نزیكەی‮ ‬25‮ ‬بۆ‮ ‬30‮ ‬ملیار دۆلار دەبێت پڕۆژەی‮ ‬وەستاون بەهۆی‮ ‬قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬و شەڕی‮ ‬داعشەوە‮. ‬پڕۆژەمان هەیە بایی‮ ‬چەند ملیار دۆلارێكە كە بەتەنها مۆڵەتمان پێداوە و دەستیپێنەكردووە‮. ‬نموونەی‮ ‬چەندین پڕۆژەمان هەیە وەكو هۆتێل حەیات لە سلێمانی‮ ‬كە مۆڵەتی‮ ‬وەرگرتووە،‮ ‬بەڵام دەستیپێنەكردووە‮. ‬ماوەیەكە بەتایبەت لەسەرەتای‮ ‬ساڵی‮ ‬2019ەوە،‮ ‬دوای‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬كێشەی‮ ‬پاشەكەوتی‮ ‬مووچە لەسەدا‮ ‬40ی‮ ‬پڕۆژە وەستاوەكان دەستیان پێكردووەتەوە‮. ‬ئێمە رێژەی‮ ‬30‮ ‬لەسەدی‮ ‬پڕۆژە وەستاوەكانمان تەواوكردبوو‮. ‬ئێستا‮ ‬40‮ ‬لەسەدیشی‮ ‬دەستیپێكردووەتەوە‮. ‬كەواتە رێژەی‮ ‬30‮ ‬لەسەدی‮ ‬پڕۆژەكانی‮ ‬وەبەرهێنان لەهەرێمی‮ ‬كوردستان كاریان تێدا ناكرێت‮”.‬

مەلا‮ ‬یاسین بەتایبەت لەبارەی‮ ‬بە پڕۆژەكانی‮ ‬نیشتەجێبوون دوا و رایگەیاند‮: “‬لەهەرێمی‮ ‬كوردستاندا‮ ‬1000‮ ‬پڕۆژەی‮ ‬نیشتەجێبوونمان هەیە،‮ ‬تا ئێستا‮ ‬350‮ ‬بۆ‮ ‬400‮ ‬پڕۆژەیان خزمەتگوزاریی‮ ‬پێشكەش دەكەن‮. ‬600‮ ‬پڕۆژەی‮ ‬دیكەمان هەیە كە‮ ‬300یان ئێستا كاركردن تێیاندا دەستیپێكردووەتەوە،‮ ‬نزیكەی‮ ‬150‮ ‬تا‮ ‬180‮ ‬پڕۆژەیان ئیشیان تێدا دەكرێت‮ ‬یان ناكرێت‮”.‬
گوتیشی‮: “‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان پێشتر‮ ‬10‮ ‬هەزار پڕۆژەمان هەبوو،‮ ‬پڕۆژەی‮ ‬بەڵێندەرایەتیی‮ ‬و وەبەرهێنانمان هەبوو كە هیچ كارییان تێدا نەدەكرا،‮ ‬ئێستا نزیكەی‮ ‬70 لەسەدییان كارییان تێدا دەستی‮ ‬پێكردووەتەوە‮”. ‬