مافپەروەر‮:‬ جەواد مستەفا ستوپەیی
بنەمای‮ ‬لێك جیاكردنەوەی‮ ‬دەسەڵاتەكان
بنەمای‮ ‬لێك جیاكردنەوەی‮ ‬دەسەڵاتەكان بریتییە لە لێك جیاكردنەوەی‮ ‬هەرسێ دەسەڵاتی‮ ‬سەرەكی‮ (‬یاسادانان و جێبەجێكردن و دادوەری‮) ‬بۆ ئەوەی‮ ‬ئەم سێ دەسەڵاتە نەكەوێتە ژێر دەستی‮ ‬یەك كەس‮ ‬یان‮ ‬یەك دەستە،‮ ‬بەڵكو دەبێت ئەم دەسەڵاتانە دابەش بكرێن بەسەر دەستە جیاوازەكاندا‮. ‬بۆنموونە ئەركی‮ ‬پەرلەمان بریتییە لە‮ ‬یاسادانان و چاودێریكردن بەسەر دەزگاكانی‮ ‬حكوومەتدا،‮ ‬هەروەها ئەركی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬جێبەجێكردن بریتییە لە جێبەجێكردنی‮ ‬رێنوما و ئەو‮ ‬یاسایانەی‮ ‬لە پەرلەمان دەردەچن لە پراكتیدا‮. ‬هەروەها دەسەڵاتی‮ ‬دادوەری‮ ‬پێویستە سەربەخۆ بێت لە هەردوو دەسەڵاتەكانی‮ ‬دیكە بۆ‮ ‬یەكلاییكردنەوەی‮ ‬كێشە و ناكۆكییەكان و راڤەكردنی‮ ‬یاساكان و ئەو بنەما دەستوورییانەی‮ ‬زیاتر لە‮ ‬یەك واتا هەڵدەگرن‮. ‬
‮ ‬ئەرەستو‮ ‬یەكێك بوو لەو فەیلەسوفانەی‮ ‬بانگەشەی‮ ‬بۆ بنەمای‮ ‬لێك جیاكردنەوەی‮ ‬دەسەڵاتەكان كردووە بۆ ئەوەی‮ ‬ئەم دەسەڵاتانە لە دەست ئیمپراتور و پاشاكان دەربێن و بخرێنە دەست گەل لە پێناو پارێزگاریكردن لە ماف و ئازادییەكانی‮ ‬تاك‮. ‬
هەروەها مونتسكیو كە بە باوكی‮ ‬ئەم بنەمایە دەناسرێت‮ ‬یەكەم كەس بوو لێك جیاكردنەوەی‮ ‬دەسەڵاتەكانی‮ ‬لە پراكتیكدا جێبەجێ كرد و هەموو رەهەندەكانی‮ ‬ئەم بنەمایە لە كتێبی‮ (‬رۆحی‮ ‬یاساكان)دا خستەڕوو،‮ ‬ئەو پێی‮ ‬وابوو ئەمە باشترین رێگایە بۆ ئەوەی‮ ‬سنوورێك بۆ دەسەڵاتدارە تاكڕەوەكان دابنرێت و دەسەڵاتی‮ ‬رەهایان نەبێت،‮ ‬واتە ئەو پێی‮ ‬وابوو ئەم بنەمایە باشترین چەكە بەدەست هاووڵاتییانەوە لە دژی‮ ‬دەسەڵاتە تاكڕەوەكان‮. ‬
بەهەمان شێوە‮ (‬ئەفلاتون‮)‬یش‮ ‬یەكێك بوو كە بانگەشەی‮ ‬بۆ لێك جیاكردنەوەی‮ ‬دەسەڵاتەكانی‮ ‬كردووە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬دەسەڵات بۆ گەل بگەرێتەوە و گەل رزگار بێت لە چەوساندنەوەی‮ ‬دەسەڵاتدارە ستەمكارەكان،‮ ‬بەڵام ئەو پێی‮ ‬وابوو نابێت لێك جیاكردنەوەی‮ ‬دەسەڵاتەكان رەها بێت،‮ ‬بەڵكو دەبێت هەماهەنگی‮ ‬و هاوكاری‮ ‬لە نێوان ئەم دەسەڵاتانەدا هەبێت و بتوانن چاودێری‮ ‬بەسەر‮ ‬یەكترەوە بكەن‮. ‬
جۆن لۆك هەموو بیروبۆچوونەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬لەبارەی‮ ‬بنەمای‮ ‬لێك جیاكردنەوەی‮ ‬دەسەڵاتەكان لە كتێبی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬شارستانی‮ (‬الحكومە المدنیە)دا خستەڕوو‮. ‬لۆك پێی‮ ‬وابوو دەبێت لێك جیاكردنەوەی‮ ‬دەسەڵاتەكان لە حكوومەتی‮ ‬نوێنەرایەتیدا هەبێت،‮ ‬چونكە ئەو رایەكی‮ ‬جیاوازتری‮ ‬هەبوو،‮ ‬ئەو پێی‮ ‬وابوو دەبێت دەسەڵاتی‮ ‬جێبەجێكردن لە دەسەڵاتی‮ ‬ناوەندیش جیا بكرێتەوە لەبەر جیاوازی‮ ‬هەریەك لەم دوو دەسەڵاتە‮. ‬هەروەها لۆك هۆكاری‮ ‬لێك جیاكردنەوەی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬یاسادانان و جێبەجێكردنی‮ ‬دەگەڕاندەوە بۆ ئەم دوو خاڵەی‮ ‬خوارەوە‮: ‬
یەكەم‮: ‬لۆك دەڵێت دەسەڵاتی‮ ‬یاسادانان پێویستی‮ ‬بەوە نییە هەمیشە لە كاركردندا بێت و بەردەوام كۆبوونەوە ئەنجام بدات،‮ ‬چونكە تەنها لە هەندێك كاتی‮ ‬دیاریكراودا‮ ‬یاساكان دادەنێت و پێویست بە كۆبوونەوەی‮ ‬بەردەوام نابێت،‮ ‬چونكە گەل تەنها لەكاتی‮ ‬گۆڕانكارییەكاندا پێویستی‮ ‬بە‮ ‬یاسای‮ ‬نوێ دەبێت‮. ‬
بەڵام دەسەڵاتی‮ ‬جێبەجێكردن پێویستە بەردەوام لە كاركردندا بێت و هەمیشە گەل پێویستی‮ ‬بە دەسەڵاتی‮ ‬جێبەجێكردن هەیە لە جێبەجێكردنی‮ ‬یاساكاندا،‮ ‬وڵات هەموو رۆژێك پێویستی‮ ‬بە چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكانی‮ ‬هاووڵاتیان هەیە‮. ‬
دووەم‮: ‬لۆك پێی‮ ‬وابوو ئەگەر دەسەڵاتی‮ ‬یاسادانان و جێبەجێكردن لە دەست‮ ‬یەك كەسدا بێت،‮ ‬دەبێتە هۆی‮ ‬چەوساندنەوە و خراپ بەكارهێنانی‮ ‬دەسەڵات،‮ ‬كەواتە دەبێت ئەم دەسەڵاتانە لە دەست دەستەی‮ ‬جیاوازدا بێت‮. ‬بەڵام لۆك رایەكی‮ ‬جیاوازی‮ ‬هەبوو لە فەیلەسوفەكانی‮ ‬دیكە،‮ ‬ئەو پێی‮ ‬وابوو دەسەڵاتی‮ ‬دادوەری‮ ‬بەشێكە لە دەسەڵاتی‮ ‬یاسادانان نەك جێبەجێكردن،‮ ‬لەوكات دەسەڵاتی‮ ‬دادوەری‮ ‬لە بەریتانیا سەربەخۆ نەبوو تا شورشی‮ ‬1688 ‮ ‬دواتریش دەسەڵاتی‮ ‬دادوەری‮ ‬بووە سەربە حزبی‮ ‬زۆرینە‮. ‬كەواتە بەپێی‮ ‬هەموو ئەم ئەزموون و بۆچوونانە دەستوور و‮ ‬یاساكان هیچ بەهایەكیان نابێت تا سەروەری‮ ‬بۆ گەل نەگەرێتەوە‮. ‬لێك جیاكردنەوەی‮ ‬دەسەڵاتەكان بۆ دەستەی‮ ‬جیاواز تاكە رێگایە بۆ رێزگرتن لە ماف و ئازادییەكانی‮ ‬تاك و تاكە رێگایە بۆ رێزگرتن لە‮ ‬یاساكان،‮ ‬كەواتە جێبەجێكردنی‮ ‬ئەم بنەمایە لە پراكتیكدا بنەمایەكی‮ ‬راست و درووستە‮. ‬
گەورە پیاوانی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬فەڕەنسی‮ ‬پشتگیرییەكی‮ ‬باشیان بۆ ئەم بنەمایە هەبوو،‮ ‬لە مادەی‮ ‬16ی‮ ‬جاڕنامەی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤی‮ ‬فەڕەنسیدا هاتووە‮ ( ‬هەر كۆمەڵگایەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬مافی‮ ‬تاكەكان زامن نەكات،‮ ‬دەسەڵاتەكان لێك جیانەكاتەوە هیچ دەستوورێكیان نییە‮). ‬بۆیە بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستانیش زۆر گرنگە لە كاتی‮ ‬نووسینەوەی‮ ‬دەستووری‮ ‬كوردستان گرنگییەكی‮ ‬تایبەت بە لێك جیاكردنەوەی‮ ‬دەسەڵاتەكان بدرێت كە گرنگترین بنەمای‮ ‬پاراستنی‮ ‬ماف و ئازادییەكانی‮ ‬تاكی‮ ‬كوردە‮.‬
یاساناسانی‮ ‬بواری‮ ‬یاسای‮ ‬دەستووری‮ ‬پێیان وایە جان جاك رۆسۆ هەمان رای‮ ‬مونتسكیوی‮ ‬هەیە لە بنەمای‮ ‬لێك جیاكردنەوەی‮ ‬دەسەڵاتەكاندا،‮ ‬بەڵام لە هەندێك بواریشدا لەوانەیە هەندێك رای‮ ‬جیاوازی‮ ‬هەبێت،‮ ‬چونكە رۆسۆ پێی‮ ‬وابوو نابێت دەسەڵاتەكان بەشێوەیەكی‮ ‬رەها لەیەكتر جیابكرێنەوە،‮ ‬لەهەمان كاتدا ئەم دەسەڵاتانەش لە سەروەریدا‮ ‬یەكسان نین،‮ ‬ئەو دەڵێت دەبێت دەسەڵاتی‮ ‬یاسادانان لە دەسەڵاتی‮ ‬جێبەجێكردن جیا بكرێتەوە،‮ ‬چونكە سرووشتی‮ ‬ئەم دوو دەسەڵاتە لەیەكتر جیاوازە‮. ‬لە رووی‮ ‬سەروەرییەوە دەسەڵاتی‮ ‬یاسادانان نوێنەرایەتی‮ ‬گەل دەكات كە ئەركەكەی‮ ‬بریتییە لە‮ ‬یاسادانان كە پێویست ناكات بەردەوام لە كاركردندا بێت‮. ‬بەڵام دەسەڵاتی‮ ‬جێبەجێكردن بریتییە لە پردی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬لە نێوان تاك و دەسەڵاتی‮ ‬یاساداناندا،‮ ‬ئەركەكەی‮ ‬بریتییە لە جێبەجێ كردنی‮ ‬یاساكان و گەل مافی‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەیە چاودێری‮ ‬بەسەر كارەكانی‮ ‬حكوومەتدا بكات و لە كاتی‮ ‬پێویستدا بەرپرسانی‮ ‬حكوومەت لەسەر كار لایان بدات،‮ ‬چونكە لەلایەن گەلەوە دانراون و سەربە گەلن‮. ‬
بەڵام سەبارەت بە دەسەڵاتی‮ ‬دادوەری‮ ‬رۆسۆ رایەكی‮ ‬جیاوازی‮ ‬هەبوو لەوانی‮ ‬تر،‮ ‬ئەو پێی‮ ‬وابوو دەبێت دەسەڵاتی‮ ‬دادوەری‮ ‬لە دەست دەستەیەكی‮ ‬تایبەتدا بێت وەك دەسەڵاتی‮ ‬جێبەجێكردن،‮ ‬چونكە ئەمانەش نوێنەری‮ ‬گەلن و سەربە گەل و خزمەكاری‮ ‬گەلن،‮ ‬هاوشێوەی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬جێبەجێكردن،‮ ‬بەڵام پێویستە دەسەڵاتی‮ ‬دادوەری‮ ‬ملكەچی‮ ‬یاساكان و بنەما گشتییەكانی‮ ‬وڵات بێت هاوشێوەی‮ ‬فەرمانبەرانی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬جێبەجێكردن‮. ‬
لە ئەنجامی‮ ‬چۆنیەتی‮ ‬پەیوەندیی‮ ‬نێوان هەرسێ دەسەڵاتی‮ ‬سەرەكی‮ (‬یاسادانان،‮ ‬جێبەجێ كردن،‮ ‬دادوەری‮) ‬لەگەڵ‮ ‬یەكتردا هەرسێ سیستەمی‮ ‬حوكمڕانی‮ (‬سەرۆكایەتی‮ ‬و پەرلەمانی‮ ‬و مەجلسی‮) ‬لەدایك دەبێت،‮ ‬كە زۆربەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬جیهان پەیڕەوی‮ ‬لە هەر‮ ‬یەك لەم سیستەمانە دەكەن‮. ‬
بۆ نموونە لە سیستەمی‮ ‬سەرۆكایەتیدا بنەمای‮ ‬لێك جیاكردنەوەی‮ ‬دەسەڵاتەكان رەهایە‮ ‬یان نیمچە رەهایە،‮ ‬ئەم سیستەمە تەنها بەسەر وڵاتە كۆمارییەكاندا جێبەجێ دەكرێت،‮ ‬بە گشتی‮ ‬دوو بنەمای‮ ‬سەرەكی‮ ‬لە سیستەمی‮ ‬سەرۆكایەتیدا بەدی‮ ‬دەكرێت‮ ‬یەكەم‮: ‬سەرۆك كۆمار سەرۆكی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬جێبەجێكردنە بە دەسەڵاتی‮ ‬زۆر باڵاوە،‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬جێبەجێكردن لەسەرەوەی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬یاساداناندایە و هیچ‮ ‬یەكسانییەك لە نێوان ئەم دوو دەسەڵاتەدا نییە‮. ‬دووەم‮: ‬بنەمای‮ ‬لێك جیاكردنەوەی‮ ‬دەسەڵاتەكان زۆر بەهێزە‮. ‬
بنەمای‮ ‬لێك جیاكردنەوەی‮ ‬دەسەڵاتەكان لە سیستەمی‮ ‬پەرلەمانیدا هەیە،‮ ‬بەڵام پەیوەندییەكی‮ ‬رەها نییە،‮ ‬بەڵكو پەیوەندی‮ ‬و هەماهەنگی‮ ‬و هاوسەنگی‮ ‬لە نێوان دەسەڵاتی‮ ‬یاسادانان و جێبەجێ كردن و دادوەریدا هەیە،‮ ‬واتە هەردوو دەسەڵاتی‮ ‬یاسادانان و جێبەجێكردن هاوسەنگن و لەیەك ئاستدان،‮ ‬چونكە هەریەك لەم دوو دەسەڵاتە دەتوانن چاودێری‮ ‬بەسەر‮ ‬یەكتردا بكەن،‮ ‬واتە پەرلەمان دەتوانێت حكوومەت هەڵوەشێنێتەوە و حكوومەتیش دەتوانێت پەرلەمان هەڵوەشێنێتەوە‮. ‬لەم سیستەمەدا دەسەڵاتی‮ ‬دادوەریش سەربەخۆیە لە هەردوو دەسەڵاتەكانی‮ ‬تر‮. ‬ئەوەی‮ ‬شایانی‮ ‬ئاماژە پێكردنە سیستەمی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬بەسەر وڵاتی‮ ‬كۆماری‮ ‬و پاشایەتیدا جێبەجێ دەكرێت،‮ ‬هاوشێوەی‮ ‬ئەڵمانیا كە كۆمارییە و بەریتانیاش كە پاشایەتییە‮. ‬
بنەمای‮ ‬لێك جیاكردنەوەی‮ ‬دەسەڵاتەكان لە سیستەمی‮ ‬مەجلسیدا زۆر لاوازە،‮ ‬چونكە هیچ‮ ‬یەكسانییەك لە نێوان هەردوو دەسەڵاتی‮ ‬یاسادانان و جێبەجێكردندا نییە،‮ ‬بەڵكو دەسەڵاتی‮ ‬جێبەجێكردن لە ژێر دەستی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬یاساداناندایە و دەسەڵاتی‮ ‬یاسادانان باڵادەستە بەسەر هەموو جومگەكانی‮ ‬حكوومەتدا،‮ ‬حكوومەت بەرپرسە بەرامبەر پەرلەمان و ئەركی‮ ‬حكوومەت بریتییە لە جێبەجێكردنی‮ ‬ویستی‮ ‬پەرلەمان‮.‬