وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌رهێنانی پاسپۆرت له‌سه‌رجه‌م قه‌زاكانیش ده‌كرێته‌وه.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له تویته‌ره‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خزمه‌تگوزارییه‌كان له كه‌رتی گشتی، نه‌ك هه‌ر ته‌نیا شاره گه‌وره‌كان، به‌ڵكو هه‌موو قه‌زاكانیش ده‌گرێته‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌ش بڕیاردراوه، سه‌نته‌رێكی ده‌رهێنانی پاسپۆرت له قه‌زای كۆیه‌ش بكرێته‌وه.
وه‌زیری ناوخۆ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، كه بڕیاره له قه‌زاكانی زاخۆ، سۆران و ئاكرێش سه‌نته‌ری ده‌رهێنانی پاسپۆرت بكرێته‌وه.
یه‌كێك له خاڵه‌كانی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، بریتییه له گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی گشتی به هه‌موو شوێنێك و دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه، كه ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه ته‌نیا شاره گه‌وره‌كان ناگرێته‌وه.
K24










