کۆگایەکی گەورە لە شاری هەولێر ئاگری گرتووە و لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەوە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی دەدرێت.
کۆگایەکی گەورەی تایبەت بە کۆمپانیای (هۆم ئیستەنبۆڵ) و چەند بەرهەمێکی دیکە، لە پشت (فامیلی مۆڵ) لە شاری هەولێر ئاگری لێ کەوتووەتەوە.
ئاگرەکە گەورەیە و ئێستا مەترسی لەسەر کۆگاکانی دەوروبەریشی درووست کردووە، بەڵام تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە شوێنی ڕووداوەکەن و هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن.










