د.خاتونزین بەرزەنجی
دەسەڵاتی‮ ‬جێبەجێكردن لە كوردستان پێك هاتووە لە سەرۆكی‮ ‬هەرێم كە گەورەترین و بەدەسەڵاترین جومگەی‮ ‬حكومڕانیە،‮ ‬ئەویش جەنابی‮ ‬سەرۆك نێچیروان بارزانییە‮. ‬جەنابیان جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پارتیشن كە بە بەهێزترین وزۆرترین قەبارە حیزبی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە باشوردا‮ ‬دادەندرێت‮.‬
دووەم دەسەڵات،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتە،‮ ‬كە بەرێز كاك مەسرور بارزانییە،‮ ‬ئەویش لە هەموو كابینەكانی‮ ‬پێشوو هاوكاری‮ ‬حكومەت بووە و هەموو كات ئارامی‮ ‬شار و گوندەكانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بەگیان و بە دڵ پاراستووە‮. ‬ئێستا كاتی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬ئەو پرۆسە سیاسییە كە حكومەتی‮ ‬كوردستان لە ماوەی‮ ‬سی‮ ‬ساڵەی‮ ‬تەمەنی‮ ‬هەوڵی‮ ‬بۆداوە‮.‬
یەكگرتنی‮ ‬سەرجەم حیزبە كوردستانیەكان و فریو نەخواردن بەدەستی‮ ‬دوژمنە،‮ ‬چونكە هەموو كات،‮ ‬هەندێك كەسی‮ ‬خائین و چاوبرسی‮ ‬هەن،‮ ‬كە هەڵەكان دەقۆزنەوە،‮ ‬هەوڵدەدەن بۆ لەناو چوونی‮ ‬یەكگرتنی‮ ‬كوردان و دابەشكردنیان بۆ چەند بەشێكی‮ ‬بچووك كە دواتر ئاسانتر دەتوانن لەناویان ببەن‮ ‬یان بەكرێیان بگرن‮. ‬بۆیە لەم قۆناغە دژوارە،‮ ‬چواردەورمان،‮ ‬دیسان لە بۆسەدایە بۆمان،‮ ‬كە ئێمە چۆن پەرتەوازە بین تابتوانن بە ئاسانی‮ ‬ماسی‮ ‬لە ئاوی‮ ‬لێل بگرن‮.‬
ئێستا ئەو كاتەیە كەكورد نابێت بیر لە ناكۆكی‮ ‬ناو خۆی‮ ‬بكاتەوە،‮ ‬بەڵكوو دەبێ تەنها بیرو هۆشی‮ ‬زاڵ بوون بەسەر دوژمن بێت و چەسپاندنی‮ ‬مادەی‮ ‬140، كە مادەیەكی‮ ‬دەستوریە،‮ ‬و دەبێت بەغدا پەیوەست بێت پێوەی‮.‬
سەرۆك مسعود بارزانی،‮ ‬رووبەرووی‮ ‬گەورەترین هەڵوێستی‮ ‬دژایەتی‮ ‬بووەوە،‮ ‬تەنها لەبەر ئەوەی‮ ‬داوای‮ ‬مافی‮ ‬گەلێكی‮ ‬بەش خوراوی‮ ‬كرد،‮ ‬كە بەپلانی‮ ‬سایكس بیكو‮ ‬سەدساڵ لەمەوبەر كوردی‮ ‬دابەشكرد بەسەر چوار وڵات،‮ ‬ئەو وڵاتانەش لەڕۆژی‮ ‬داگیر كردنی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەوڵیاندا بۆ قەڵاچۆكردنی‮ ‬كورد و لەبەین بردنی‮ ‬بە دڕندانەترین شێوە،‮ ‬هەر بۆیە دەستیان كرد بە ئەنفال و كیمیاباران كردن و بەسوخرەبردنی‮ ‬گەنجان مان‮. ‬لە باكوور قوتابخانە دەسوتێندرا كەپڕ‮ ‬بوو لە منداڵی‮ ‬كورد،‮ ‬لە رۆژهەڵات زمان و كولتوری‮ ‬كوردی‮ ‬تا ئێستاش قەدەغەیە لەخوێندنگاكان،‮ ‬هەروەك لە رۆژئاواو و باكووریش وایە‮. ‬جابۆیە كورد دەبێت هەوڵدا لەناوخۆ بەهێزتربێت،‮ ‬چونكە هیچمان دەست ناكەوێت لەدژایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬یەكتری‮.‬
دوێنێ و پێرێ،‮ ‬لە سەماوە كە گۆڕە بەكۆمەڵەكانی‮ ‬سەماوەمان هەڵدەداوە،‮ ‬ئێسك وپروسكی‮ ‬گەنج ومنداڵ وپیری‮ ‬ئێمەبوو،‮ ‬كەچی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستانیان‮ ‬،پێ رەوا نەدەدیتین لەسەر رووفاتی‮ ‬شەهیدانمان بشەكێتەوە،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬ئەوەی‮ ‬مافێكی‮ ‬دەستوریە،‮ ‬لە عێراق رێگا پێدراوە‮.‬
ئەوەش دەگڕێتەوە سەر ئەو هۆكارانەی‮ ‬كە ئێمە لەناو خۆی‮ ‬كوردستان بەهێزنین و بە چەندین رەنگ لەگەڵ دراوسێكانی‮ ‬كوردستان مامەڵە دەكەین،‮ ‬كەپێویستە لەمەو بەدوا تەنها نوێنەری‮ ‬حكومەت لەگەڵ كۆمپانیا و سەفیرەكان ودەوڵەتانی‮ ‬دراوسێ راوێژبكات،‮ ‬نەك هەر‮ ‬ڕۆژەی‮ ‬لەكەلێنێك كۆبوونەوەی‮ ‬نهێنی‮ ‬بكرێت،‮ ‬بەڵكو دەبێ هەموو كۆبونەوەكان،‮ ‬بە ئاشكرای‮ ‬بێت،‮ ‬مەگەر ئەوانەی‮ ‬تایبەتن بە ئاسایشی‮ ‬وڵات‮. ‬برالە پشت برابێت مەگەر قەزا لای‮ ‬خوا بێت‮.‬