دكتۆر سامان سۆرانی
زمان ناونیشانی‮ ‬بوون و شوناسە، چونكە زمان گەنجینەیەكە بنەماكانی‮ ‬وابەستەبوون و هزری‮ ‬ئایندە لەخۆدەگرێت‮. ‬
تیۆری‮ ‬ئەڵمانی‮ ‬سەبارەت بە زمان،‮ ‬كە بناغەكەی‮ ‬دەگەڕێتەوە بۆ فەلسەفەی‮ (‬ئایدیالیستی‮) “‬هێگل‮”‬،‮ ‬بنەمای‮ ‬نەتەوە‮ (‬شوناس‮) ‬و پێوەرە دروستەكەی‮ ‬بەزمانەوە گرێ دەدات‮. ‬
لەم چوارچێوەیە فەیلەسوفی‮ ‬ئەڵمان‮ “‬هێردەر‮” ‬دەڵێت،‮ ‬دڵی‮ ‬گەل لە ناو زمانی‮ ‬گەل لێ دەدات و‮ ‬ڕوحی‮ ‬گەل بەناو زمانی‮ ‬پێشینان بەزیندوویی‮ ‬دەمێنێتەوە‮”. ‬
ئەودەڵێت،‮ ‬زمان چەشنی‮ ‬سندوقێكە گەل هەموو هزری‮ ‬پڕبەهای‮ ‬خۆی‮ ‬و نەریت و فەلسەفە و باوەڕەكانی‮ ‬لەناویدا كۆدەكاتەوە‮.‬
‮”‬فیشتە‮”‬ی‮ ‬فەیلەسوف،‮ ‬بەدامەزرێنەری‮ ‬ئایدیالیستی‮ ‬ئەڵمانی‮ ‬دادەنرێت،‮ ‬دەڵێت‮: “‬ئەوكەسانەی‮ ‬بەیەك زمان دەدوێن پێكهاتەیەكی‮ ‬تۆكمە پێكدەهێنن و بەدڵنیاییەوە سروشت ئەوكەسانە بەپەرژینێكی‮ ‬ئەستوری‮ ‬نەبینراو بەیەكەوە گرێ دەدات‮.‬
ماكسنۆرداو،‮ ‬سیاسەتمەدار و دامەزرێنەری‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬زایۆنیستی‮ ‬جیهانی،‮ ‬سەد ساڵ دوای‮ ‬بڵاوبوونەوەی‮ ‬بۆچوونی‮ ‬فەیلەسوفە ئایدیالیستە ئەڵمانییەكان باس لەگرێدانی‮ ‬زمان دەكات وەكو ئامرازێك بۆ پەیوەندیی‮ ‬لەنێوان تاك و كۆمەڵ،‮ ‬زمان وەكو ئامرازێك بۆداهێنانی‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬و بەدەستهێنانی‮ ‬زانیاری،‮ ‬زمان وەكو ئامرازێكی‮ ‬سیاسی‮-‬كۆمەڵایەتی‮ ‬كەلەسایەیدا دیموكراسی‮ ‬و دادپەروەی‮ ‬دەستەبەردەكرێت‮. ‬
پێمانوایە ئەونەتەوەیەی‮ ‬مێژووی‮ ‬خۆی‮ ‬لەبیربكات،‮ ‬هەستی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬لەدەستدەدات‮. ‬
بەڵام شوناسی‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬كاتێ بێ كەموكورتی‮ ‬دەبێت و تایبەتمەندی‮ ‬شارستانی‮ ‬خۆی‮ ‬دەردەخات،‮ ‬ئەگەرسەرچاوەكەی‮ ‬لەكیانی‮ ‬كەسێك بەرجەستە بوو،‮ ‬كە هەڵگری‮ ‬سێ فاكتەربێت‮: ‬نیشتمان،‮ ‬نەتەوە،‮ ‬دەوڵەت‮. ‬
فەیلەسوفی‮ ‬ئەڵمانی‮ “‬هایدیگەر‮” ‬دەڵێت،‮ ‬زمانی‮ ‬من ماڵی‮ ‬منە،‮ ‬نیشتمان و نشینگەمە،‮ ‬سنووری‮ ‬جیهانمە،‮ ‬لەپەنجەرەی‮ ‬ئەوماڵەوە دەڕوانمە ئەم گەردوونە پان و بەرینە‮. ‬
زمان بەڵگەیە بۆشوناسی‮ ‬تاك و ناخی‮ ‬مرۆڤ ئاشكرا دەكات،‮ ‬پێماندەڵێت ئەو مرۆڤە كێیە‮. ‬
لەقۆناغەكانی‮ ‬ڕابووردوو،‮ ‬كە هەژموونی‮ ‬داگیركاران بەسەر نیشتمان زاڵبوو،‮ ‬لەڕێگەی‮ ‬بەرنامەی‮ ‬داڕێژراو ستراتیژی‮ ‬كار بۆباڵادەستی‮ ‬زمانی‮ ‬داگیركار دەكرا بەمەبەستی‮ ‬تواندنەوەی‮ ‬زمانی‮ ‬كوردی‮ ‬و كەسایەتیی‮ ‬تاكی‮ ‬كورد،‮ ‬چونكە داگیركار پێیوابوو بە كۆنترۆڵكردنی‮ ‬زمان فەرهەنگی‮ ‬خۆی‮ ‬بڵاودەكاتەوە و بەوشێوەیە دەتوانێت دزە بكات بۆ ناو سەرجەم توێژەكانی‮ ‬كۆمەڵگا و بۆهەمیشە‮ ‬یەخسیریان بكات‮. ‬پێویستە لەسەرمان گرینگی‮ ‬تایبەت بە زمان بدەین،‮ ‬چونكە زمان بنەمای‮ ‬سەرەكی‮ ‬نەتەوەیە و شارستانییەتەكان پێكەوە گرێ دەدات و نەمریان دەكات‮. ‬زمان كلیلێكە بۆداهاتوو،‮ ‬ڕابردوو و میراتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬لەئامێزدەگرێت‮. ‬
هێزلە زمان‮ ‬ڕەنگ دەداتەوە،‮ ‬چونكە زۆرجار ژێردەست چاو لەداگیركار دەكات و پێی‮ ‬سەرسام دەبێت،‮ ‬لەڕووی‮ ‬زمان و‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬و‮ ‬ڕەفتار دەكەوێتە ژێركاریگەری‮ ‬داگیركار‮. ‬بێجگە لەوەش هەژموونی‮ ‬زمانی‮ ‬داگیركار دەرهاویشتە و توێژینەوە زانستنی‮ ‬و هونەرییەكان و چەمك و زاراوەكان كۆنترۆڵ دەكات بەمەبەستی‮ ‬پەراوێزخستنی‮ ‬زمانی‮ ‬ژێردەست لەڕووی‮ ‬زمان و زانست و هزرەوە،‮ ‬تاوەكو پەرەسەندن و لێهاتوویی‮ ‬بەخۆیەوە نەبینێت‮. ‬
لەئەڵمانیا و فەڕەنسا و ژاپۆن و بەریتانیا،‮ ‬بەپێچەوانەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كە زیاتر گرینگی‮ ‬بەزمانی‮ ‬بیانی‮ ‬دەدرێت،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬ئینگلیزی‮ ‬و بەمەرج دادەنرێت بۆ ئامادەكردنی‮ ‬كارنامەی‮ ‬زانستی،‮ ‬كارنامە زانستییەكان بەزمانی‮ ‬دایك پێشكەش دەكرێن‮. ‬
‮ ‬زمان بە بەكارهێنان دەبووژێتەوە نە بەزیندەبەچاڵ كردنی‮ ‬لەناو دوو توێی‮ ‬كتێبەكان‮.‬
زمان و زانینی‮ ‬زمان كاریگەریان هەیە لەسەر دەستەبەركردنی‮ ‬زانیاری‮ ‬و بەرزڕاگرتنی‮ ‬ئاستی‮ ‬بەهرەداری‮ ‬و‮ ‬توانستی‮ ‬زانستی‮. ‬زمانی‮ ‬كوردی‮ ‬دەتوانێت هەژموونی‮ ‬هەبێت بەسەرژیان و شارستانیەتی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬دەوڵەمەندتردەكات‮. ‬
بۆدامەزراندنی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬هاوچەرخ و سەروەریی‮ ‬یاسا و پاراستنی‮ ‬مافی‮ ‬هاووڵاتی‮ ‬و پابەندكردنی‮ ‬بە ئەركەكانی،‮ ‬پێویستە زیاتر گرینگی‮ ‬بەزمانی‮ ‬كوردی‮ ‬بدرێت‮.‬