كاروان كەریم خان‮❊‬
دیارە كە دەوڵەتی‮ ‬عێراقیی‮ ‬تەزویر دەوڵەتێكی‮ ‬خۆڕسكاو و سروشتی‮ ‬نییە و لە دوای‮ ‬رووخانی‮ ‬ئیمپراتۆر و خەلافەتی‮ ‬بە ناو ئیسلامی‮ ‬عوسمانی‮ ‬وڵاتێكی‮ ‬ساختەی‮ ‬وەك عێراق لە بەرژەوەندیی‮ ‬زلهێزان لە لایەن كۆنسۆرسیومی‮ ‬تاڵانبەری‮ ‬نەوت دروست بوو‮. ‬ئەم وڵاتە درۆ و دەستكردە جگە لەوەی‮ ‬سنوورەكانی‮ ‬مزەوەر و ناپایەدارن،‮ ‬تەنانەت ساختار و نیزامی‮ ‬ئیداری‮ ‬و برۆكراسییەكەشی‮ ‬لە وڵاتی‮ ‬توركیای‮ ‬ڕابردوو وەرگیراوە‮. ‬بۆیە تاكوو ئەم سازە ئیدارییە لە‮ ‬ڕیشەدا نەگۆڕدرێ دیموكراسی‮ ‬و گەشەسەندن و پێشكەوتنی‮ ‬ئەم دەوڵەتە سەقەت و لەرزۆكە سەرناگرێ‮. ‬
جا بۆ ئێمەی‮ ‬كورد لە روویەكەوە‮ ‬ڕەنگە گرینگ نەبێ عێراقی‮ ‬بێگانە پێش كەوێ‮ ‬یا نا،‮ ‬بەڵام گرینگ ئەوەیە ئێمە درك بەوە بكەین كە لە دوای‮ ‬ڕاپەرین سیستەمی‮ ‬ئیداری‮ ‬ئێمە كۆپییەك لە عێراق بووە و سیستەمی‮ ‬عێراقیش كۆپی‮ ‬سیستەمە كۆنەكەی‮ ‬توركە سەڵتەنەت ویستەكانە‮. ‬دواجار ئەو سیستەمە فەلەجە وەڵامدەری‮ ‬تەكنەلۆژیا و ئامانجەكانی‮ ‬پێشكەوتنی‮ ‬ئێستای‮ ‬نیە‮. ‬بە تایبەتی‮ ‬لە ئێستادا كە دوو بابەتی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و گەشەسەندن دەستەملانی‮ ‬یەكتر بوونە و بوونەتە هیوای‮ ‬زۆرێك لە گەلانی‮ ‬پێشكەوتنخواز،‮ ‬ئەم سیستەمە‮ ‬ڕەق و كۆن و تاك گەرایەی‮ ‬عێراق و كوردستان دەست و پێی‮ ‬ماتۆڕی‮ ‬ڕەونەق دەگرێ و دەسكی‮ ‬بێڵی‮ ‬پێشكەوتن دەردێنێ‮.‬
لێرەدا پرسیاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬ئەوەیە ئێمە وەكوو هەرێمی‮ ‬كوردستان لەو ناوە دەبێ بەرەو كامە ئامانج و چۆن بچین؟ ئایا هەرێمی‮ ‬كوردستان دەبێ بەو گۆپاڵە خوار و‮ ‬ڕزیوە ئیدارییەی‮ ‬عێراق هەنگاو بنێ‮ ‬یا لە‮ ‬ڕیشەدا بە مەبەستی‮ ‬بنەجێ كردنی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و گەشەكردن‮ ‬یاسا كۆنەكان فڕێ بدات و سیستەمێكی‮ ‬نوێی‮ ‬ئیداری‮ ‬بێنێتە كایەوە؟ لە وەڵامدا پێدەچێ هەرێمی‮ ‬كوردستان لە هەنگاوی‮ ‬سەرەتادا،‮ ‬دەبێ سیستەمی‮ ‬برۆكراسی‮ ‬و ئیداری‮ ‬خۆی‮ ‬لە بچوكترین دامەزراوەدا بگۆڕێت و لە دامەزراوە كۆمەڵایەتییەكانی‮ ‬خانەوادە و گوند و گەڕەكدا گۆڕانكاری‮ ‬دیموكراتیك دروست بكات‮. ‬یەكێك لەو دامەزراوانە ئەنجومەنی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬گوندی‮ ‬و گۆڕینی‮ ‬موختارەكان و دانانی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬دێهاتە كە پێویستە بە هەڵبژاردن بكرێت‮. ‬لە‮ ‬ڕاستیدا مادام ئێمە لە سەرەتاوە سیستەمی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و پەرلەمانمان لە كوردستان نەخشاند،‮ ‬پێویستە ئەوەش بزانین كە سیستەمی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬دەبێ لە بچوكترین دامەزراوەی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬وەك خانەوادە،‮ ‬قوتابخانە،‮ ‬گەڕەك و گوند بدرێتە بەر‮ ‬ڕاهێنان بۆ ئەوەی‮ ‬وردە وردە فەرهەنگی‮ ‬لیبڕاڵی‮ ‬و دیموكراسی‮ ‬لە ناو رەفتاری‮ ‬گشتی‮ ‬و ئیداریدا رەنگ بداتەوە و بنەجێ بێ‮. ‬كاتێك سیستەمی‮ ‬دەسەڵات لە وڵاتێك دەگۆڕدرێ ناكرێ سیستەمی‮ ‬برۆكراسی‮ ‬و ئیداری‮ ‬وەك خۆی‮ ‬بمێنێتەوە،‮ ‬دەبێ لە بچوكترین‮ ‬یەكەی‮ ‬ئیداری‮ ‬گۆڕانكاری‮ ‬بكرێت‮. ‬بۆ وێنە ناكرێ لە ناو سیستەمێكی‮ ‬خوازیاری‮ ‬دیموكراسی‮ ‬موختارێك بە دەمانچەی‮ ‬بەر كەلەكەیەوە زمانحاڵی‮ ‬گوندێك بێت‮. ‬هەروەها ئەو وڵاتەی‮ ‬خولیای‮ ‬گەشەسەندنی‮ ‬لە مێشكدا بێت دەبێ لە گەڕەك و گوندەكاندا ئەنجومەنی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬و خۆجێیی‮ ‬هەڵبژێردراو دابنێ بۆ ئەوەی‮ ‬بە‮ ‬ڕاوێژی‮ ‬گشتی‮ ‬پێداویستی‮ ‬و پێشنیازەكانیان باشتر بناسن و كاری‮ ‬بۆ بكەن‮. ‬ئەگەر هەرێمی‮ ‬كوردستان حەزی‮ ‬لە پێشكەوتن بێت دەبێ هاوتەریب لە گەڵ گەشەسەندنی‮ ‬ئابووری‮ ‬و سیاسی‮ ‬بیر لە گەشەسەندنی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬بكاتەوە‮. ‬یەكێك لە كلیلەكانی‮ ‬ئەم گەشەسەندنە گۆڕینی‮ ‬ڕێڕەوی‮ ‬ئیداری‮ ‬و برۆكراسییە لە بچوكترین‮ ‬یەكە تاكو گەورەترین‮ ‬یەكەی‮ ‬ئیداری‮. ‬لێرەدا ئێمە فكوس لە سەر بچوكترین‮ ‬یەكەی‮ ‬پەیوەندیدار بە حكوومەت دەكەین‮. ‬یەكێك لە دوگمەكانی‮ ‬گەشەسەندنی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬مەیدان دانە بە خەڵكی‮ ‬گوند و گەڕەكەكان بۆ ئەوەی‮ ‬خۆیان بە شێوەیەكی‮ ‬دیموكراتیك نیازەكانی‮ ‬خۆیان بناسن و خەباتی‮ ‬بۆ بكەن و پێویستە لە لایەن حكوومەت دیموكراتیزە بكرێن‮. ‬بێگومان تاكوو فەرهەنگی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬نەچێتە ناو ناخی‮ ‬هەموو تاكێكی‮ ‬گوند و شار‮ ‬ڕێزگرتن بۆ دەنگ مانای‮ ‬نابێ‮. ‬واتا بەم شێوەی‮ ‬ئێستا دیموكراسی‮ ‬شێوەكەی‮ ‬ڕەق دەبێت و دەرئەنجامی‮ ‬ئەوە دەبێت كە لە دوای‮ ‬كابینەی‮ ‬هەشتەم رووی‮ ‬داوە و لایەنی‮ ‬دۆڕاو بە دەگە وەڵامی‮ ‬دەنگ دەداتەوە‮. ‬بەشێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬ئەم گرفتە ریشەی‮ ‬لە نەبوونی‮ ‬فەرهەنگی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬دایە و پێویستە بە سیاسەتی‮ ‬ئیداری‮ ‬و سیستەمی‮ ‬ئیداری‮ ‬فەرهەنگی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬بخزێنرێتە ناو دڵی‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬شار و دێ و سەرنج بدرێتە ئەم وردەكاریانەی‮ ‬كە كەمتر دەدیترێن‮.‬
لەم سۆنگەوە دیارە دەبێ ئێمە لە گەڕەك و گوندەكان دەست بە فەرهەنگسازی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬بكەین و لە گوند و گەڕەكدا مەكینەی‮ ‬پێشكەوتن هەڵ بكەین‮. ‬یەكێك لەو كارانە گۆڕینی‮ ‬سیستەمی‮ ‬تاكگەرای‮ ‬موختارە بۆ ئەنجومەنی‮ ‬دێ‮. ‬ئەڵبەتە پێویستە بۆ وەبیر هێنانەوە بڵێین ئەم سیستەمە كۆنایەتی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە و لە‮ ‬یۆنانی‮ ‬باستانەوە هەبووە‮. ‬یۆنانی‮ ‬كۆن‮ ‬یەكێك بووە لە سەرچاوەكانی‮ ‬دانانی‮ ‬ئەنجومەن و حكوومەتی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬و لەو رێگەیەوە بووە خاوەنی‮ ‬دەوڵەت شاری‮ ‬بچوك‮. ‬هەروەها لە ئێرانیش لە سەردەمی‮ ‬ئەشكانییەكان ئەنجومەنی‮ ‬وەك ئەنجومەنی‮ ‬خانەوادەیی‮ ‬و ئەنجومەنی‮ ‬گەورەكان بوونی‮ ‬هەبووە،‮ ‬واتا تێكەڵەیەك لە ئەندامانی‮ ‬خانەوادەی‮ ‬پاشا و ئەندامانی‮ ‬ئەریستۆكراتی‮. ‬دوای‮ ‬زۆربوونی‮ ‬دانیشتوان و گەورەبوونی‮ ‬شارەكان ئیتر دیموكراسی‮ ‬ڕاستەوخۆ سەخت دەبوو،‮ ‬بۆیە هزروانان بیریان لە دیموكراسی‮ ‬ناڕاستەوخۆ و سیستەمی‮ ‬نوێنەرایەتی‮ ‬كردەوە‮. ‬هەروەها لە دوای‮ ‬ڕوودانی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬فەڕەنسا لە ساڵی‮ ‬1789 سیستەمی‮ ‬نوێنەرایەتی‮ ‬وەك نیزامی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬و ئەنجومەنی‮ ‬شار هاتە كایەوە‮. ‬ئەوڕۆكە‮ ‬یاسای‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬شار لە زۆربەی‮ ‬وڵاتە گەشەسەندووەكان و وڵاتانی‮ ‬لە حاڵی‮ ‬گەشەسەندن‮ ‬ڕێگەی‮ ‬ئەم سیستەمەیان گرتۆتە بەر‮. ‬تەنانەت ئەم سیستەمە لە شارەكانەوە پەلی‮ ‬هاویشتووە بۆ گوندەكان‮. ‬بۆ نمونە لە وڵاتێكی‮ ‬پێشكەوتووی‮ ‬وەك ئەڵمان چەند گوندێك ئەنجومەنی‮ ‬كۆمۆنیان پێكهێناوە كە بریتییە لە سەرۆكی‮ ‬ئەنجومەن و چەند ئەندامێك كە بە‮ ‬ڕاوێژ كار دەكەن و خانەیەكی‮ ‬ڕاوێژیان پێكهێناوە بە ناوی‮ ‬ڕاتهاوس‮(‬Rat haus‮)‬ . هەروەك گوترا سیستەمی‮ ‬ئیداری‮ ‬عێراق كۆپی‮ ‬سیستەمی‮ ‬كۆنی‮ ‬توركیایە؛ بەڵام توركیا بە پێی‮ ‬گۆڕینی‮ ‬زەمان و ئامانجەكان و بە تێبینی‮ ‬حكومڕانی‮ ‬گەشەگەرای‮ ‬جیهانی‮ ‬پێشكەوتوو سیستەمی‮ ‬خۆی‮ ‬بەڕۆژ كردۆتەوە و سیستەمی‮ ‬نوێ و‮ ‬ڕۆژهاتی‮ ‬داناوە‮. ‬بۆ وێنە لە توركیا پێشتر لە گوندەكان تەنها موختار هەبوو كە پەیوەندی‮ ‬ڕاستەوخۆی‮ ‬لە گەڵ سیستەمی‮ ‬ئیداری‮ ‬وڵات هەبوو‮. ‬بەڵام ئێستا بە پێی‮ ‬نیازەكانی‮ ‬سەردەم لە گوندێكی‮ ‬توركیادا جگە لە موختار هەیئەتی‮ ‬ئیختیاریش لە گوندەكاندا هەیە و مامۆستایانی‮ ‬گوند و ئیمامی‮ ‬مزگەوت ئەندامانی‮ ‬هەمیشەیی‮ ‬ئەم هەیئەتەن و ئەندامانیتر بە هەڵبژاردن دەبنە ئەندامی‮ ‬ئەم هەیئەتە‮. ‬هەروەها لە وڵاتی‮ ‬ئێران شورای‮ ‬دێهات هەیە كە بە هەڵبژاردن دەست نیشان دەكرێن‮. ‬بەڵام لە عێراقی‮ ‬بێ‮ ‬ڕیشەدا سیستەمی‮ ‬ئیداری‮ ‬گوند و گەڕەك هەمان سیستەمە كۆن و چەقبەستووەكەی‮ ‬عوسمانی‮ ‬حاكمە‮. ‬بەداخەوە بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬سیستەمی‮ ‬ئیداری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیش وەك دەوڵەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬ساختە نەگۆڕدراوە‮. ‬بۆ نمونە هێشتا لە گوند و گەڕەكانی‮ ‬كوردستان‮ ‬یەك موختاری‮ ‬خاوەن ئیختیار هەیە‮. ‬بۆیە ئەگەر بیر لە گەشەسەندنی‮ ‬لادێ بكەینەوە دەبێ سیستەمی‮ ‬ئیداری‮ ‬شار و گوند بەڕۆژ بكەینەوە‮. ‬لێرەدا‮ ‬یەكەم هەنگاو بۆ پەرەدان بە گوندەكان و‮ ‬ڕێكخستنەوەی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬ئیداری‮ ‬گوند و دەوڵەت دەبێ لە‮ ‬ڕێی‮ ‬دروست كردنی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬هەڵبژێردراوی‮ ‬دێهات بێت‮. ‬بەڵام لە هەرێمی‮ ‬كوردستاندا هێشتا ئەم سیستەمە خۆی‮ ‬نەگرتووە و لاواز و كزە‮. ‬لە گوندەكان لە بری‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬دێهات هەبێ پشت بە‮ ‬یەك موختار بەستراوە‮. ‬لە كاتێكدا موختارێك بۆ سیستەمی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و وڵاتێكی‮ ‬گەشەسەندوخواز نەگونجاوە‮. ‬چارەسەری‮ ‬ئەم گرفتە ئەوەیە كە لە گوندەكانی‮ ‬كوردستان جگە لە موختار ئەنجومەنێكی‮ ‬دێهات بە هەڵبژاردن دابمەزرێت و میكانیزم و‮ ‬یاسای‮ ‬تایبەتی‮ ‬بۆ دەربكرێت و پەیوەندی‮ ‬گوند و گەڕەك لە گەڵ شارەوانی‮ ‬و ناحیە و قایمقامیەتەكان بە دیدگای‮ ‬تۆكمە كردنی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و برۆكراسی‮ ‬ڕێك بخرێتەوە‮. ‬هەروەها دامەزراوەی‮ ‬شارەوانی‮ ‬كە دامەزراوەیەكی‮ ‬نیوە دەوڵەتی‮ ‬و نیوە حكوومیە و دەبێ زۆر بەهێز بێ و تەنانەت بەهێزترین‮ ‬یەكەی‮ ‬ئیداری‮ ‬شارێك بێت،‮ ‬ڕەنگێكی‮ ‬كاڵ و خەفەی‮ ‬هەیە‮. ‬بۆ چارەسەر كردنی‮ ‬ئەم سیستەمە ئیداریە باڵ كراوە دەبێ‮ ‬یاسا كۆن و بێكەڵكەكان بگۆڕدرێن و سەر لە نوێ سیستەمێكی‮ ‬نوێی‮ ‬ئیداری‮ ‬و برۆكراسی‮ ‬دابنرێتەوە‮. ‬بە داخەوە هەندێك كەسی‮ ‬یاسامەند كە مێشكێكی‮ ‬یاسایی‮ ‬و لە قالب دراو و ئەندازیاریان هەیە،‮ ‬هەر زار هەڵدێنن و دەڵێن ئاخر قانون وادەڵێ‮. ‬لە كاتێكدا زۆرێك لە قانونەكان هەڵەن و لە گەڵ ئامانج و دۆخی‮ ‬سیاسی‮ ‬نەگونجاون،‮ ‬دەبێ ئەم قانونانە بگۆڕدرێن و لە گەڵ دۆخی‮ ‬سەردەم و ئامانجەكان هاوتەریب بكرێن‮. ‬بێگومان وڵات تەنها بە‮ ‬یاسا ناسەكان هەڵناسوڕێت و دەبێ سوكاندارانی‮ ‬وڵات كەسانی‮ ‬سیاسی‮ ‬و مودیر و كۆمەڵناس و ئابووری‮ ‬ناسی‮ ‬گەشەسەندووگەرا بن‮.‬
هیوادارم كابینەی‮ ‬نۆیەم كابینەی‮ ‬گەشەگەرا بێت و لە بچوكترین دامەزراوەدا‮ ‬ڕیشەی‮ ‬گەشەسەندنی‮ ‬كۆمەڵایەتی،‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬بچێنێ‮. ‬یەكێك لەو كارانە گۆڕینی‮ ‬سیستەمی‮ ‬ئیداری‮ ‬گوندە و پێویستە لە گوندەكان لە جیاتی‮ ‬موختار و مۆرەكەی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬هەڵبژێردراوی‮ ‬گوند دابنرێت‮. ‬هەروەها پێویستە بە شێوەیەكی‮ ‬ورد و بە خوێندنەوەیەكی‮ ‬چەند لایی‮ ‬بەشێكی‮ ‬یاساكان كە پەیوەندییان بە سیستەمی‮ ‬ئیدارەوە هەیە بگۆڕدرێن‮. ‬بۆ وێنە پێویستە بۆ دانانی‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬ناحیە پێوەری‮ ‬یاسازانی‮ ‬وشك و چوارچێوەدار بگۆردرێت و پێوەری‮ ‬دانانی‮ ‬بەڕێوەبەرەكان جگە لە بواری‮ ‬یاسایی،‮ ‬مودیریەتی‮ ‬شار و سیاسی‮ ‬بوون و فەرهەنگناسی‮ ‬و كۆمەڵناسی‮ ‬و گەشەسەندن و بیرتیژی‮ ‬بێت‮. ‬پێویستە بەڕێوەبەرێكی‮ ‬ناحیە و قایمقامێك لە جیاتی‮ ‬یاسازانین و مێشكی‮ ‬هەندەسی،‮ ‬دەوڵەمەند بێت بە زانستی‮ ‬بەرنامەدانانی‮ ‬شار‮. ‬بە هیوای‮ ‬ئەو‮ ‬ڕۆژەی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان لە‮ ‬یاسا سستەكانی‮ ‬عێراقی‮ ‬سست چەك بكرێت و بە‮ ‬یاسای‮ ‬نوێ و پێشكەوتنخوازانە پڕچەك بكرێت‮.‬
‮❊ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬ناحیەی‮ ‬خەلیفان‮.‬