ڕاپۆرت‮- ‬سەید فاتیح بەرزنجی
لیژنەی‮ ‬پشكنین و چاودێری‮ ‬بازاڕ‮ ‬سەردانی‮ ‬هەموو شوێنە گشتییەكان و خواردنگە و چێشتخانە و كۆگاكانی‮ ‬خۆراك دەكەن بە هاوكاری‮ ‬پۆلیسی‮ ‬شارەوانی‮ ‬و پۆلیسی‮ ‬ڕێككاری‮ ‬و ڤێتەرنەری‮ ‬چاودێری‮ ‬تەندروستی،‮ ‬بە قسەی‮ ‬خۆیان لەكاتی‮ ‬بینینی‮ ‬هەر سەرپێچیەك چاوپۆشی‮ ‬لە هیچ كەسێك ناكات و هەموو ئەو كەسانە سزا دەدرێن كە سەرپێچی‮ ‬یاسا دەكەن‮.‬
بەگوتەی‮ ‬نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی‮ ‬قەزای‮ ‬ناوەندی‮ ‬هەولێر‮: ‬لەكاتی‮ ‬بینینی‮ ‬هەرسەرپێچیەك چاوپۆشی‮ ‬لە كەس ناكرێت و لیژنەكانیش كارەكانیان چڕتر كردۆتەوە بۆ ئەوەی‮ ‬هیچ كەسێك سەرپێچی‮ ‬نەكات و لیژنەكان شەوو‮ ‬ڕۆژیان نییەو هەمیشە لەكاردان‮.‬
دەربارەی‮ ‬كارو چالاكیەكانیانیش گوتی‮: ‬جگەلەو سەردانانەی‮ ‬كە لیژنەكان ئەنجامی‮ ‬دەدەن ئێمە بەدواداچوون بۆ سكاڵای‮ ‬هاووڵاتیانیش دەكەین لەماوەی‮ ‬دوو مانگی‮ ‬ڕابردوودا لیژنەكان توانیویانە چەندین كارو چالاكی‮ ‬ئەنجام بدەن‮.‬
بەسەركردنەوەی‮ ‬چێشتخانەو خواردنگەو كۆگاكانی‮ ‬خۆراك
لیژنەكان لە هەموو بوارەكان بەدواداچوونی‮ ‬خۆیان دەكەن وەك بەدواداچوون بۆ چێشتخانەو خواردنگەكان و پشكنینی‮ ‬تەواو بۆ خۆراك و كەلوپەلەكان دەكەن و لەكاتی‮ ‬بینینی‮ ‬هەر سەرپێچیەك‮ ‬ئەوا سەرپێچیكار سزادەدرێت و دوایین كارو چالاكی‮ ‬ئەو لیژنەیە بریتی‮ ‬بوو لە‮: ‬داخستنی‮ ‬سێ شوێن بەهۆی‮ ‬پابەند نەبوون بە رێنماییەكان ولەلایەن لیژنەی‮ ‬پشكنین و هەشت شوێنی‮ ‬جیا جیا بەدواداچوونیان بۆ كرا و سێ شوێن داخران لەبەر نەبوونی‮ ‬مۆڵەت و پێنج شوێنیش هۆشداریان پێدرا،‮ ‬مەبەستیش لەو پشكنینە لەپێناو بەرژەوەندی‮ ‬گشتی‮ ‬هاووڵاتیانە و هەر شوێنێكیش پابەندی‮ ‬مەرج و‮ ‬ڕێنماییەكان نەبێت ئەوا‮ ‬ڕێككاری‮ ‬یاسایی‮ ‬بەرانبەری‮ ‬دەگیرێتەبەر و دواتر هەر لەلایەن لیژنەی‮ ‬سەر بە قایمقامیەتی‮ ‬هەولێرەوە بەدواداچوون بۆ دوو كارگەی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬ماست و قەیماغ‮ ‬كراو لە ئەنجامدا هەردوو كارگەكە داخران،‮ ‬دواتر هەر لەلایەن لیژنەی‮ ‬پشكنین و چاودێری‮ ‬بازاڕەوە پشكنین و بەدواداچوون بۆ پێنج كۆگاو كۆمپانیای‮ ‬خۆراك كرا،‮ ‬كە بریتی‮ ‬بوو لە كۆگای‮ ‬خۆراك و كاڵاو شتومەكی‮ ‬خواردن،‮ ‬لەبەر پابەند نەبوون بە مەرج و‮ ‬ڕێنماییەكان و‮ ‬ڕێككاری‮ ‬یاسایش بەرانبەر خاوەنەكەی‮ ‬دەگیرێتە بەر،‮ ‬هەر لە درێژەی‮ ‬كارو چالاكیەكانی‮ ‬لیژنەكانی‮ ‬سەربە قایمقامیەتی‮ ‬هەولێر‮ ‬13 ‮ ‬تەن نۆكی‮ ‬ماوە بەسەرچوو دەستی‮ ‬بەسەرداگیرا لە بازاڕی‮ ‬شێخەڵڵای‮ ‬هەولێر،‮ ‬ئەویش دوای‮ ‬پشكنین و بەدواداچوونی‮ ‬لیژنەی‮ ‬پشكنین و چاودێری‮ ‬بازاڕو بۆیان دەكەوت كە بەكەڵكی‮ ‬خواردن نایەت و بڕیاردرا بە گواستنەوەی‮ ‬بۆ زبڵخانەی‮ ‬كانی‮ ‬قرژاڵەو بەشێوەیەكی‮ ‬زانستی‮ ‬و رەچاوكردنی‮ ‬ژینگە لەناو بردرا‮.‬
دواتر قایمقامی‮ ‬هەولێر هەر لەدرێژەی‮ ‬لێدوانەكەیدا ئاگاداری‮ ‬هاووڵاتیانی‮ ‬كردەوە كە خۆیان بەدوور گرن لەكڕینی‮ ‬ئەو جۆرە كاڵایانە و گوتی‮: ‬وەك تێبینی‮ ‬كراوە لە زۆربەی‮ ‬كۆگاو سوپەر ماركێتەكان و گۆشتفرۆش و پیشەوەرانی‮ ‬هەولێر بەروبوومە شیرەمەنییەكان و گۆشت و بەروبووومی‮ ‬پەلەوەر و ئاژەڵ و خواردنەوە گازییەكان و شەربەت و كاڵا لەبەردەم تیشكی‮ ‬خۆردا دادەنێن،‮ ‬كە ئەوەیش سەرپێچی‮ ‬و زێدەڕۆییە،‮ ‬كاریگەری‮ ‬خراپی‮ ‬دەبێت لەسەر پێكهاتەی‮ ‬ئەو كاڵایەو ژەهراوی‮ ‬دەبێت‮.‬
‮ ‬دواتر دەربارەی‮ ‬بەدواداچوونی‮ ‬كاری‮ ‬لیژنەكان نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی‮ ‬قەزای‮ ‬ناوەندی‮ ‬هەولێر گوتی‮:‬‮ ‬كارەكانی‮ ‬لیژنەكە‮ ‬ڕۆژانە بەردەوامی‮ ‬هەیەو لیژنەكان بەبێ جیاوازی‮ ‬سەردانی‮ ‬هەموو شوێنەكان دەكەن و لەكاتی‮ ‬بینینی‮ ‬هەر سەرپێچیەك كەسی‮ ‬سەرپێچیكار بەپێی‮ ‬یاسا سزا دەدرێت ئەوەتا لەلایەن لیژنەكەوە‮ ‬10 ‮ ‬ماركێت بەدواداچوونیان بۆ كراو لە ئەنجامدا سێ ماركێت بەهۆی‮ ‬پابەند نەبوونیان بە‮ ‬ڕێنماییەكان داخران،‮ ‬جگە لەوەش هەر لەلایەن لیژنەكەوە لەسنووری‮ ‬شارەوانی‮ ‬شەش بەدواداچوون بۆ‮ ‬15 ‮ ‬كۆگا كرا،‮ ‬كە بریتی‮ ‬بوو لە كۆگای‮ ‬خۆراك و خواردن و بەروبوومی‮ ‬پەلەوەڕ‮ ‬و ئاژەڵی‮ ‬و بەهۆی‮ ‬پابەند نەبوون بە‮ ‬ڕێنماییەكان حەوت كۆگا داخران و هەشتەكەی‮ ‬دیكەیش هۆشداریان پێدراو هەرلەلایەن لیژنەكەوە دوای‮ ‬بەدواداچوون بۆ‮ ‬10 كۆگای‮ ‬دیكەی‮ ‬خۆراك و دوای‮ ‬بەدواداچوون بۆ ئەو كۆگایانە‮ ‬سێ كۆگا داخران و‮ ‬7 كۆگاكەی‮ ‬دیكە هۆشداریان پێدراو هەر لە سنووری‮ ‬شارەوانی‮ ‬شەش بەدواداچوون بۆ‮ ‬12 ‮ ‬شوێن و كۆگای‮ ‬خۆراك و خواردن و چوار كۆگایان داخراو ئەوانی‮ ‬دیكەیش هۆشداریان پێدرا،‮ ‬هەر لەلایەن لیژنەی‮ ‬پشكنین و بەدواداچوونی‮ ‬بازاڕ‮ ‬بەدواداچوون بۆ‮ ‬22 ‮ ‬شوێنی‮ ‬وەك گۆشتفرۆش و چێشتخانەو خواردنگەو میوە فرۆش و دوو خواردنگە داخران لەبەر پابەند نەبوون بە‮ ‬ڕێنماییەكان‮ ‬20 ‮ ‬شوێنەكەی‮ ‬دیكە هۆشداریان پێدراو لەگەڕەكی‮ ‬فەرمانبەرانی‮ ‬هەولێر دەست بەسەر‮ ‬7 ‮ ‬تەن جگەری‮ ‬مریشك داگیرا و پەڕاوی‮ ‬لێكۆڵینەوەش بۆ چوار كەس‮ ‬كرایەوەو بەپێی‮ ‬یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت‮.‬
بەدواداچوون بۆ دەرمانیش دەكرێت
دواتر قایمقامی‮ ‬قەزای‮ ‬ناوەندی‮ ‬هەولێر سەبارەت بە كەیسی‮ ‬دەرمانیش گوتی‮: ‬لیژنەكانی‮ ‬سەر بەقایمقامیەتی‮ ‬هەولێر توانیویەتی‮ ‬بە شێوەیەكی‮ ‬بەرچاون بەدواداچوون بۆ كەیسی‮ ‬دەرمان بكات و چەندین دەرمانخانە و شوێنیان داخستووە وەك داخستنی‮ ‬27 ‮ ‬شوێنی‮ ‬دەرمانی‮ ‬قڕكەری‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬و نەهێشتنی‮ ‬دەرمانی‮ ‬قاچاغ،‮ ‬ئەویش بە هاوكاری‮ ‬پۆلیسی‮ ‬شارەوانی‮ ‬و نەهێشتنی‮ ‬تاوانی‮ ‬ڕێكخراو و بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬هەولێر‮.‬
نەبەز عەبدولحەمید گوتیشی‮: ‬لە هەڵمەتێكدا پشكنین بۆ‮ ‬27 ‮ ‬شوێنی‮ ‬وەك دوكان و كۆگای‮ ‬فرۆشتنی‮ ‬دەرمانی‮ ‬قڕكەر لەسەر‮ ‬ڕێگای‮ ‬هەولێر ژ گوێڕو هۆشداریان پێدراو هەرلەلایەن لیژنەكەوە دەست بەسەر بڕێكی‮ ‬زۆری‮ ‬دەرمانی‮ ‬ساختەدا گیرا ئەویش لەلایەن لیژنەی‮ ‬باڵای‮ ‬بەدواداچوونی‮ ‬دەرمان و بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬كۆنتڕۆڵی‮ ‬جۆری‮ ‬دەرمان و نەهێشتنی‮ ‬تاوانی‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬سەر بەئاژانسی‮ ‬پاراستن و ئاسایشی‮ ‬هەولێر و لەڕێگای‮ ‬هێزی‮ ‬تایبەتی‮ ‬یەك و پۆلیسی‮ ‬شارەوانی‮ ‬لە هەڵمەتێكدا لەیەكێك لە خانووەكانی‮ ‬گەڕەكی‮ ‬نازناز بەپێی‮ ‬زانیاری‮ ‬پێشوەختە،‮ ‬توانرا دەست بگیرێت بەسەر بڕێكی‮ ‬زۆری‮ ‬دەرمانی‮ ‬ساختە،‮ ‬دیارە ئەو جۆرە دەرمانانە‮ ‬ڕێگە پێ نەدراوەو پەڕاوی‮ ‬لێكۆڵینەوە بۆ خاوەنەكەی‮ ‬كرایەوە و‮ ‬ڕەوانەی‮ ‬بەردەمی‮ ‬دادگا كرا‮. ‬شایانی‮ ‬باسە لیژنەی‮ ‬باڵای‮ ‬دەرمان لەماوەی‮ ‬ساڵانی‮ ‬ڕابردووشدا بەدواداچونی‮ ‬بۆ دەرمان و كۆگانی‮ ‬دەرمان كرددوە و دوو شوێنی‮ ‬دیكەی‮ ‬بەناوی‮ ‬كۆمپانیا داخران ئەویش دوای‮ ‬كۆكردنەوەی‮ ‬زانیاری‮ ‬و چاودێری‮ ‬كردنی‮ ‬پێشوەختە لەلایەن‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬نەهێشتنی‮ ‬تاوانی‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬سەربە ئاژانسی‮ ‬پاراستن و پۆلیسی‮ ‬ڕێككاری‮ ‬لە گوندی‮ ‬ئیتاڵی‮ ‬1و‮ ‬2 ‮ ‬هاوشێوەی‮ ‬ئەو دوو كۆمپانیایەی‮ ‬دەستی‮ ‬بەسەرداگیرا كە‮ ‬یاری‮ ‬قوماری‮ ‬تیا دەكرا،‮ ‬بەناوی‮ ‬كۆمپانیا داخران و لە گەڕەكی‮ ‬گەنجان سیتیش كۆمپانیایەك داخرا كە بەناوی‮ ‬كۆمپانیای‮ ‬بۆرسە كاری‮ ‬دەكرد و لەلایەن قایمقامیەتی‮ ‬هەولێر‮ ‬چەندین شوێنی‮ ‬قومار كردن داخران‮.‬
لەكۆتاییشدا قایمقامی‮ ‬قەزای‮ ‬ناوەندی‮ ‬هەولێر گوتی‮: ‬ئەوەی‮ ‬كە زۆر گرنگە باسی‮ ‬لێوەبكەم كارەكانی‮ ‬لیژنەكان لە پێناو بەرژەوەندی‮ ‬هاووڵاتیان كاردەكات و هەموو سكاڵاكانی‮ ‬هاووڵاتیانیش وەردەگرین و بەدواداچوونی‮ ‬لەسەر دەكەین و هەر كەسێكیش كە پابەندی‮ ‬مەرج و‮ ‬ڕێنماییەكان نەبێت ئەوا لەلایەن لیژنەكانەوە سزادەدرێت لەكاتێكدا ئەگەر هاتوو سەرپێچیەكان دووبارە بكاتەوە‮.‬