دكتۆر ئازاد حەوێزی
لە مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازیی كورددا، بەپێی قۆناغەكانی خەبات بۆ داكۆكیكردن لە مافەڕەواكانی گەلی كوردستان بە رابەرایەتی بارزانیی نەمر دەیان داستان لە مێژووی شۆڕشەكاندا تۆمار كراوە و هەتا ئێستاش گەلی كوردستان و پارتیمان (پارتی دیموكراتی كوردستان) بە شانازییەوە یادی ئەو داستانانە دەكاتەوە كە بۆتە بەشێك لە یادەوەری بەشداربووانی ئەو داستانانە.
پاش ئەوەی گەڵانی عێراق و ئێران لە پێناو ململانێ سیاسی و خۆ فەرزكردنی شۆڤینیەت و فراوانكردنی دەسەڵات ماوەی (8) ساڵی جەنگی عێراق- ئێران نەهامەتی و كارەساتی مرۆیی گەورەی لێكەوتەوە، سەدان هەزار كەس لەو جەنگە نگریسە بوونە قوربانی، جۆرەها چەكی قەدەغە كراوی نێودەوڵەتی دژ بە مرۆڤایەتی تێیدا بەكارهات، ئەم جەنگەش جگە لە بەرژەوەندیی دەوڵەتە زلهێزەكان هیچ كام لە گەلانی ناوچەكە لێی سوودمەند نەبوون، بەڵكو گەلی كوردستان لەكاتێكدا لە خەباتی چەكداری بوون و ناوچەیەكی فراوانی كوردستان لەژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەدا بوون، ئەو جەنگە نگریسەیان گواستەوە سنوورەكانی ئێستای هەرێمی كوردستان لە خانەقین و بەدرە و جەسە و هەتا سنوورەكانی سێ كوچكەكەی (عێراق ـــ ئێران ـــ توركیا) تا كار گەیشتە ئەنفال و كیمیاباران و قڕكردنی گەلی كوردستانن، بۆ كپ كردنی دەنگی شۆڕش و شۆڕشگێڕان رق و كینەی رژێمی بەعس لە نزیك كۆتایی ئەو جەنگە گەورەیە رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبوو، تەنانەت گەلانی عێراقی بە گشت پێكهاتەكانیانەوە گرتەوە و كەوتنە بەر شاڵاوی گرتن و كوشتن و قڕكردن بەتایبەتی شار و گوند و ناوچە سنوورییەكانی ژێردەسەڵاتی پێشمەرگە، بە هۆی هەل و مەرجی سەختی ئەو بارودۆخە سیاسییە لە ناوچەكە و نزیك بوونەوەی عێراق و ئێران لە رێككەوتن، رژێمی عێراق بۆ گەڕانەوەی سنوورەكانی ژێردەسەڵاتی پێشمەرگە هێزێكی زۆری لە سوپا و چەكدارە بەكرێگیراوەكانی و بە دەیان تانگ و چەكی قورس ئامادە كرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێزی پێشمەرگە لە سنوورەكانی نێوان عێراق- ئێران هەتا سنووری هەر سێ دەوڵەتی عێراق ژ ئێران ژ توركیا، كە دەكاتە ناوچەی خواكورك، بەڵام بە ئازایەتی و قارەمانیەتی هێزی نەپساوەی پێشمەرگە كە بە خۆراگری پارتی و بە سەرپەرشتی راستەوخۆی جەنابی (سەرۆك مسعود بارزانی) توانرا (49) رۆژ مقاوەمە لەگەڵ دڕندەترین و بەهێزترین لەشكری دەوڵەتێكی وەك عێراق بكرێ كە (8) ساڵ بە بەردەوامی جەنگی دژی ئێران كرد، رۆڵەكانی (پارتی و بارزانی) داگیركاری و ژێردەستەییان رەتكردەوە و قبوڵیان نەكرد، بۆ هەموو جیهانیان سەڵماند كورد ماوە و دەتوانێ لە هەر سات و كاتێكدا بێت بۆ مانەوەی نەتەوەیەك و مافەرەواكانی ئەوپەڕی بەرگری بكات، بۆیە لەو داستانە مەزنە دەرسێكی وا درایە هێزەكانی رژێمی بەعس كە خۆشیان نەیاندەزانی چۆن دەرباز ببن، ئەم مقاومەت و داستانە مەزنە تەنها مەغزای سەربازی و بەرگری و مقاوەمەت نەبوو، بەڵكو مەغزایەكی گەورەی سیاسی لە پشتەوە بوو، هەروەكو (سەرۆك بارزانی) لەو داستانە مەزنەدا بۆ پێشمەرگە بەشداربووەكانی ئەو داستانە مەزنە لە دوو كۆبوونەوەی فراواندا، سەڕەرای سەركەوتن و ورە بەرزی، پێشبینی گۆڕانكاریی سیاسی گەورەی لە رۆهەەڵاتی ناوەراست و بە تایبەتی لە عێراق وەك مژدەیەك بەخشییە پێشمەرگە و گەلی كوردستان، ئەو پەیامەش ئۆمێدی گەورەی دایەوە نەك بە هێزەكانی پێشمەرگە و پارتییەكان، بەڵكوو بە هەموو هێزە سیاسییەكانی سەر گۆرەپانی خەبات كە هەتا ئێستاش وەك بەڵگەیەكی مێژوویی وتە بە نرخەكانی و پێشبینییەكانی سەرۆك (مسعود بارزانی) لە بۆنەكاندا رەنگدانەوەی هەیە، بۆیە گەلی كوردستان بە مقاومەت و خۆڕاگری و ڕەوایی كێشە نەتەوەیی و نیشتمانییەكەی سەركەوتنی بە دەست هێنا و بەرهەمەكەشی رووخاندنی رژێمی بەعس بوو كە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا دڕەندەترین رژێم بووە كە دژی گەلەكەی خۆی بە كورد و عەرەب و نەتەوەكانی ترەوە بەرەو كوشتن و لە ناوچوون هاتوون، گەلی كوردستان و بزووتنەوە رزگاریخوازییەكەی بە رابەرایەتی (سەرۆك بارزانی) بەرهەمی قوربانیدان و خۆڕاگری و خەبات و مقاومەتی خۆی بینی، كە حكوومەت و پەرلەمان و هەرێمێكی سەربەخۆی كە كورد حوكمرانی خۆی بكات، داستانی خواكورك و دەسكەوتی گەورەی مێژوویی، سەربازی و سیاسی بەدەستهێنا كە ئەمرۆ بەرهەمەكەی دەبینین لە سایەی خوێنی شەهیدە قارەمانەكانی كە گیانی خۆیان كردە قوربانی گەل و نەتەوە و نیشتمان، ئەو داستانە بووە سیمبولی مقاومەت و خۆڕاگری پێشمەرگە قارەمانەكان كە سەرۆك (مسعود بارزانی) رابەرایەتی و سەركردایەتی دەكرد، هەزاران سڵاو لە رۆحی پاكی سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی كورد و كوردستان، هەر لەو كات تا بە ئێستاش دەگات پێشمەرگە زامنی پاراستنی دەسكەوت و مافەكانی گەلی كوردستانە.









