شاخەوان برایم عەبدوڵلا

بە گوێرەی‮ ‬كاتی‮ ‬دیاریكراو بێت،‮ ‬هێشتا كاتی‮ ‬پێویست لەبەردەم هێزە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستاندا ماوە بۆ ئەوەی‮ ‬لە پەیوەست بە پڕۆسەی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگاكان خۆیان‮ ‬رێكبخه‌نەوە،‮ ‬بەدیاریكراویش پرسی‮ ‬بەشداریكردنی‮ ‬كورد لە هەڵبژاردنی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگای‮ ‬كەركووكدا،‮ ‬كە ئەم كەیسە بە نیسبەت كوردەوە كەیسێكی‮ ‬یەكجار ئاڵۆزە و خودی‮ ‬بڕیاری‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬هەڵبژاردن لە كەركووك،‮ ‬لە بنەڕەتدا بڕیارێكی‮ ‬سیاسییە و بەو مەبەستە دراوە تا جارێكی‮ ‬دیكەش،‮ ‬پێگەی‮ ‬كورد لە كەركووك لاواز بكەن‮.‬
زۆرترین قسە و باسوخواس لەبارەی‮ ‬دۆخی‮ ‬سیاسی،‮ ‬ئەمنی‮ ‬و هەتا كۆمەڵایەتیی‮ ‬كەركووك و هەموو ئەو ناوچە كوردستانییانەی‮ ‬دەكەونە دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانەوە دەكرێن،‮ ‬بە جۆرێك ئەوەی‮ ‬لە دوای‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬2017‮ ‬روودەدات،‮ ‬هیچیان لە بەرژەوەندی‮ ‬كورددا نین و لە پڕۆسەیەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئەمنی‮ ‬و سەربازیدا كار بۆ تەعریبكردنی‮ ‬كەركووك و دەرپەڕاندنی‮ ‬كورد لەو ناوچانە دەكرێت،‮ ‬بۆ ئەمەش حكوومەتی‮ ‬عێراق لە سەرەوە قسەی‮ ‬باقوبریق دەكات و لە ژێریشەوە پڕۆسەی‮ ‬تەعریب و دژایەتیكردنی‮ ‬كورد،‮ ‬وەك خۆی‮ ‬بەڕێوەدەچێت‮.‬
هەڵبژاردنی‮ ‬ئەمجارەی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگای‮ ‬كەركووك،‮ ‬زۆر هەستیارە،‮ ‬بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ناوچە كوردستانییەكان و بە تایبەتیش كەركووك،‮ ‬لەژێر هەژموونی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و حكوومەتی‮ ‬عێراق دایە،‮ ‬دیارە حەشدی‮ ‬شەعبیش بە تەواوی‮ ‬لەژێر كاریگەریی‮ ‬ئێران و سیاسەتی‮ ‬تاران جێبەجێ دەكات،‮ ‬لەم دۆخەدا هەڵبژاردنەكە بۆ كورد زۆر مەترسیدارە،‮ ‬بەوەی‮ ‬هەر دۆڕاندنێكی‮ ‬هەڵبژاردن لە كەركووكدا،‮ ‬مەترسییەكەی‮ ‬یەكجار زۆرترە لەوەی‮ ‬بە سادەیی‮ ‬باسی‮ ‬بكرێت،‮ ‬بەڵكوو دۆڕاندنی‮ ‬كوردە لە كەركووك و چارەنووسی‮ ‬شارەكەش جارێكی‮ ‬تر هاوشێوەی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر بە قەدەر دەسپێرێتەوە،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬ئەگەر هێزە عەرەبی‮ ‬و توركمانییەكان بتوانن لە رێگەی‮ ‬دەنگەوە پارێزگارێك بۆ كەركووك دابنێن،‮ ‬ئەوكات شەرعییەت بە هەر كردەیەكی‮ ‬تەعریب و بە توركمانیكردنی‮ ‬كەركووك دەدەن‮.‬
لەم دۆخەدا پێویستە كورد لە دوو رەهەندەوە خۆی‮ ‬بۆ پڕۆسەكە ئامادە بكات،‮ ‬رەهەندێكیان كە پێویستە پێداگری‮ ‬زۆری‮ ‬لەسەر بكات،‮ ‬ئەویش كاركردن بێت تا هەڵبژاردن لە كەركووكدا نەكرێت،‮ ‬رەهەندەكەی‮ ‬تریشیان ئەوەیە كاتێك كورد دڵنیا دەبێتەوە لەوەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق نایەتە ژێرباڵی‮ ‬داواكردنی‮ ‬رەتكردنەوەی‮ ‬هەڵبژاردن لە كەركووكدا،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬كورد دەبێت بە جدی‮ ‬داوای‮ ‬هەڵپەساردنی‮ ‬بڕیاری‮ ‬هەڵبژاردن لە كەركووك بكات،‮ ‬بەڵام كاتێك عێراق هەر سووردەبێت لەسەر ئەنجامدانی،‮ ‬ئیدی‮ ‬كورد پێویستە بەوپەڕی‮ ‬توانا و هۆشیاری‮ ‬و ماددی‮ ‬خۆی،‮ ‬ئینجا بە‮ ‬یەك لیست بێت،‮ ‬لیستێكی‮ ‬كوردییانە كە ناكۆكییە سیاسییە حزبییەكانی‮ ‬تێدا رەنگ نەداتەوە،‮ ‬یان هەرچی‮ ‬هێز و لایەنی‮ ‬سیاسیی‮ ‬كوردستانییە بایكۆتی‮ ‬هەڵبژاردن بكەن و داوای‮ ‬چارەسەری‮ ‬دۆخی‮ ‬كەركووك بكرێت،‮ ‬بۆیە گرنگە ئەو توانا مرۆیی‮ ‬و سیاسی‮ ‬و كەسێتییەی‮ ‬هەیە،‮ ‬بۆ كەركووك بەگەڕبخرێت و مەترسییەكانی‮ ‬هەڵبژاردن بە گەورەیی‮ ‬وەربگیرێن،‮ ‬لەپێناوی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كورد بتوانێت بە‮ ‬یەكگرتوویی‮ ‬لەم قۆناغە هەستیارەی‮ ‬هەڵبژاردندا سەركەوتووبێت،‮ ‬ئەگەر هاتوو بەشداری‮ ‬تێدا كرد،‮ ‬ئەوكات دەكرێت هێزە كوردییەكانیش لەناو خۆیاندا لەسەر كەسێك بۆ پارێزگاری‮ ‬كەركووك رێكبكەون‮ ‬یان بە خول پارێزگار دابنێن و ئەمەش لەپێناو گەڕاندنەوەی‮ ‬كەركووكە بۆ ژێر هەژموونی‮ ‬هەولێر وەك پایتەختی‮ ‬كوردستان‮.‬
مادام بڕیاری‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬هەڵبژاردن لە كەركووك،‮ ‬بڕیارێكی‮ ‬سیاسییە و مەبەست لێی‮ ‬گوشارە بۆ سەر كورد و داگیركردنی‮ ‬شارەكەیە،‮ ‬لە رێگەی‮ ‬كورسییەكانی‮ ‬هەڵبژاردنەوە،‮ ‬بە جۆرێك دۆخەكە لە بەرژەوەندی‮ ‬لایەنی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و توركمانی‮ ‬ئامادەسازی‮ ‬تەواوەتی‮ ‬بۆ كراوە،‮ ‬بۆیە پێناچێت بەغدا رازی‮ ‬بێت بە دواخستنی‮ ‬هەڵبژاردن لە كەركووكدا،‮ ‬لەبەر ئەوەش قۆناغەكە بۆ كورد هەستیارە و پێویستی‮ ‬بەوەیە لە ئێستاوە كار بۆ بردنەوەی‮ ‬هەڵبژاردنەكە بكات لە چوارچێوەی‮ ‬یەك لیستیی‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬لایەنە كوردییەكان،‮ ‬ئەگینا حكوومەتی‮ ‬عێراق زۆرترین هەوڵی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری،‮ ‬شێوازی‮ ‬بەشداری‮ ‬خەڵك لە هەڵبژاردنەكە و رێگریكردن لە كورد دەدات تا هەڵبژاردنەكە بباتەوە،‮ ‬ئەوكات قەبارەی‮ ‬زیانەكان بۆ كورد،‮ ‬یەكجار لەوەی‮ ‬ئێستاش گەورەتر دەبن،‮ ‬لێرەدا كورد دەتوانێت بە‮ ‬یەكگوتاری‮ ‬و‮ ‬یەكلیستی‮ ‬و‮ ‬یەكئیرادەیی‮ ‬كوردانە،‮ ‬هەر هیچ نەبێت لەم قۆناغەدا رووبەڕووی‮ ‬ئەو هەڵبژاردنە ببێتەوە،‮ ‬ئاخر هەر شكستێك لە كەركووك،‮ ‬شكستی‮ ‬تەواوی‮ ‬هێزە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستانە و دواجاریش ئەوەی‮ ‬زیانە گەورەكە دەكات،‮ ‬كوردە بە پلەی‮ ‬یەكەم و كەركووكییە كوردەكانیش بە دیاریكراوی‮ ‬ئازارەكانی‮ ‬ئەو زیانەیان بەردەكەوێت‮.‬