بەڕێوەبەری فەرمانگەی شوێنەواری مێرگەسۆر سۆران ئەمیر شێروانی: "تیمێکی زانکۆی کامبرێجی بەریتانیا کارەکەیان بە کۆتا نەهاتووە بەڵام گرێبەستەکەیان کۆتایی هاتووە و داوایان کردووە بۆیان نوێ بکرێتەوە و لە ٢٨ی مانگ ئەو تیمە دێنەوە هەرێمی کوردستان و چەند رۆژێک دواتر دەستبەکاردەبن و ماوەی سێ ساڵ بەردەوام دەبن لە کارکردن لەم ئەشکەوتە". ( Yunus Keleş - ئاژانسی ئانادۆڵو )

خەبات‮- ‬هەولێر‮ ‬
بەڕێوەبەری‮ ‬فەرمانگەی‮ ‬شوێنەواری‮ ‬مێرگەسۆر‮ – ‬سۆران‮: ‬تیمێكی‮ ‬زانكۆی‮ ‬كامبرێجی‮ ‬بەریتانیا كارەكەیان بە كۆتا نەهاتووە،‮ ‬بەڵام گرێبەستەكەیان كۆتایی‮ ‬هاتووە و داوایان كردووە بۆیان نوێ بكرێتەوە و لە‮ ‬28ی‮ ‬مانگ ئەو تیمە دێنەوە هەرێمی‮ ‬كوردستان و چەند رۆژێك دواتر دەستبەكاردەبن و ماوەی‮ ‬سێ ساڵ بەردەوام دەبن لە كاركردن لەم ئەشكەوتە‮”.‬
ئەشكەوتی‮ ‬شانەدەر،‮ ‬وەك‮ ‬یەكێك لە كۆنترین شوێنەوارەكانی‮ ‬جیهان هەژمار دەكرێت و تا ئێستا چەندین لێكۆڵینەوەی‮ ‬لێكراوە و دۆزینەوەی‮ ‬كۆمەڵێك پەیكەرە ئێسكی‮ ‬مرۆڤەكانی‮ ‬نیاندەرتاڵ لە ناوەڕاستی‮ ‬پەنجاكانی‮ ‬سەدەی‮ ‬رابردوو لەلایەن شوێنەوارناسی‮ ‬ئەمریكایی‮ ‬راڵف سولیكی‮ ‬وایكردووە،‮ ‬كە بە درێژایی‮ ‬نیو سەدەی‮ ‬رابردوو،‮ ‬شوێنەوارناسان و شارەزایان خەریكی‮ ‬لێكۆڵینەوەبن و هاوكات دۆزینەوەی‮ ‬گۆڕستانێك لە قوڵایی‮ ‬ئەشكەوتەش بووەتە هۆكارێك كە شوێنەوارناسانی‮ ‬ئەمریكا و بەریتانیا بە درێژایی‮ ‬ئەو ماوەیە خەریكی‮ ‬لێكۆڵینەوەبن‮. ‬
لە پێنج ساڵی‮ ‬رابردوو،‮ ‬تیمێكی‮ ‬زانكۆی‮ ‬كامبرێجی‮ ‬بەریتانی‮ ‬خەریكی‮ ‬لێكۆڵینەوە لەم ئەشكەوتە بوون و چواردە مەتریان لەناوەڕاستی‮ ‬ئەشكەوتەكە هەڵكۆڵیووە بۆ ئەوە بتوانن لێكۆڵینەوەكانییان بكەن،‮ ‬بەڵام پارساڵ گرێبەستەكەیان تەواو بوو،‮ ‬بڕیاریشە لە‮ ‬28ی‮ ‬ئەم مانگە جارێكی‮ ‬دیكە تیمەكەی‮ ‬زانكۆی‮ ‬كامبرێج بە كۆمەڵێك پسپۆڕ‮ ‬و شارەزای‮ ‬بواری‮ ‬شوێنەوارناسی‮ ‬بگەڕێنەوە بۆ ئەشكەوتی‮ ‬شانەدەر بە مەبەستی‮ ‬لێكۆڵینەوە لەم شوێنە و بۆ ماوەی‮ ‬سێ ساڵی‮ ‬دیكەش بەردەوام دەبن لە كاركردن‮.‬
بەڕێوەبەری‮ ‬فەرمانگەی‮ ‬شوێنەواری‮ ‬مێرگەسۆر ئاماژە بەوە دەكات كە لێكۆڵینەوەكان بە سێ قۆناغی‮ ‬جیاوازدا تێپەڕیوون و ئاشكرایشی‮ ‬دەكات كە لە‮ ‬28‭/‬8‭/‬2019‮ ‬دا،‮ ‬تیمێكی‮ ‬شوێنەوارناسی‮ ‬زانكۆی‮ ‬كامبرێجی‮ ‬بەریتانیا دێنە هەرێمی‮ ‬كوردستان و بۆ ماوەی‮ ‬سێ ساڵی‮ ‬دیكە لێكۆڵینەوە لەم شوێنە دەكەن بەمەبەستی‮ ‬گەیشتن بە دەرەنجامی‮ ‬كۆتایی‮ ‬لەبارەی‮ ‬مێژووی‮ ‬تەواوی‮ ‬ئەشكەوتی‮ ‬شانەدەر‮.‬
بەڕێوەبەری‮ ‬فەرمانگەی‮ ‬شوێنەواری‮ ‬مێرگە سۆر سۆران ئەمیر شێروانی‮ ‬لە لێدوانێكیدا گوتی‮: “‬تا ئێستا لێكۆڵینەوەكان بە سێ قۆناغدا تێپەڕیووە،‮ ‬یەكەمییان لە ساڵی‮ ‬1950‮ ‬كاتێك شوێنەوارناسی‮ ‬ئەمریكایی‮ ‬راڵف سولێكی‮ ‬سەردانی‮ ‬عێراقی‮ ‬كرد و بەهاوكاری‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬شوێنەوار سەردانی‮ ‬ئەشكەوتەكە دەكات و دەیكاتە بیرۆكەیەك كە كاری‮ ‬لەسەر بكات هەر بۆیەش دوای‮ ‬مۆڵەت وەرگرتن لە‮ ‬7‭/‬10‭/‬1951‮ ‬دەستی‮ ‬بەكاركرد و لە قۆناغەكانی‮ ‬سەرەتایی‮ ‬چەند مەترێك چووە خوارەوە و ئێسكە پەیكەرێكی‮ ‬دۆزیەوە كە منداڵێكی‮ ‬نۆ مانگانەبوو،‮ ‬ئەم كارەی‮ ‬بەردەوام بوو تا ساڵی‮ ‬1960‮ ‬و لەگەڵ منداڵەكەش هاوكار چەندین‮ ‬یاری‮ ‬بەردینی‮ ‬كۆنی‮ ‬دۆزیەوە كە ژمارەیان‮ ‬2‮ ‬هەزار و‮ ‬792‮ ‬پارچە بوو،‮ ‬ئەو كاتە كاربۆن‮ ‬14‮ ‬هەبوو كە جۆرێكە لە پشكنین كە پشكنینێكی‮ ‬سادە بوو،‮ ‬ئەوكات ناوبراو رایگەیاند كە پێش‮ ‬60‮ ‬تا‮ ‬70‮ ‬هەزار ساڵ مرۆڤایەتی‮ ‬لێرە ژیاون‮”.‬
سۆران ئەمیر شێروانی‮ ‬گوتیشی‮: “‬قۆناغی‮ ‬دووەم لە‮ ‬1953‮ ‬دەستی‮ ‬پێكرد و ئەوكات هەندێك ئێسك و پەیكەری‮ ‬مرۆڤی‮ ‬دۆزیەوە و ئێسكە پەیكەری‮ ‬مرۆڤی‮ ‬نیاندەرتاڵیشی‮ ‬دۆزیەوە و ژمارەیان نزیكەی‮ ‬21‮ ‬پارچە بوو،‮ ‬دواتر لە كتێبێكدا ئاماژە بەوە دەكات كە گۆڕستانێك هەبووە كە دوای‮ ‬مرۆڤی‮ ‬نیاندەرتاڵ بووە،‮ ‬وای‮ ‬بۆ دەچێت كە مرۆڤ بە مەبەستی‮ ‬ئاژەڵداری‮ ‬لەو ناوچەیە ماوەتەوە و ژیانییان لەم ئەشكەوتە كردووە،‮ ‬هەر لە قۆناغی‮ ‬دووەم،‮ ‬راڵف سولێكی‮ ‬تۆزێك دەچێتە خوارەوە دەبینێت چەند جۆرێك گوڵ لەگەڵ مردووەكان نێژراون و ئاماژە بە هەشت جۆری‮ ‬گوڵ دەكات كە گوڵەكان زیاتر وەرزین و بریتین لە گوڵە بەیبوون،‮ ‬هێرۆ و چەند جۆرێكی‮ ‬دیكەیە‮”.‬
لەبارەی‮ ‬قۆناغەكانی‮ ‬دواترەوە،‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬فەرمانگەی‮ ‬شوێنەواری‮ ‬مێرگەسۆر ئاماژە بەوە دەكات كە ئێستاش تیمێكی‮ ‬كامبرێجی‮ ‬بەریتانی‮ ‬هەمان بۆچوونییان هەیە كە ئەم شوێنە بە وڵاتی‮ ‬گوڵ ناودەبەن و لەمبارەیەوە دەڵێت‮: ” ‬راڵف سولێكی‮ ‬لە نووسینێكدا ئاماژە بەوە دەكات كە ئێسكە سەرێكی‮ ‬مرۆڤی‮ ‬نیاندەرتاڵی‮ ‬لەگەڵ بەشێك لە جەستەی‮ ‬لە شوێنێك بەجێهێشتوون و ئەمەش بۆ ئەوەیە كە تیمەكانی‮ ‬دوای‮ ‬خۆم بتوانن ئاسانتر كارەكانییان جێبەجێ بكەن‮”. ‬
سەبارەت بە قۆناغی‮ ‬كارەكانی‮ ‬تیمی‮ ‬كامبرێجی‮ ‬بەریتانیا،‮ ‬سۆران ئەمیر شێروانی‮ ‬گوتی‮: “‬تیمەكە كارەكەیان بە كۆتا نەهاتووە بەڵام گرێبەستەكەیان كۆتایی‮ ‬هاتووە و داوایان كردووە بۆیان نوێ بكرێتەوە و لە‮ ‬28ی‮ ‬مانگ ئەو تیمە دێنەوە هەرێمی‮ ‬كوردستان و چەند رۆژێك دواتر دەستبەكاردەبن و ماوەی‮ ‬سێ ساڵ بەردەوام دەبن لە كاركردن لەم ئەشكەوتە‮”. ‬
ئەو بەڕێوەبەری‮ ‬فەرمانگەی‮ ‬شوێنەواری‮ ‬مێرگەسۆر دەشڵێت‮: “‬خۆشبەختانە لەم چەند ساڵەی‮ ‬رابردوو،‮ ‬ئێسكە پەیكەری‮ ‬نیاندەرتاڵ لێرە دۆزرایەوە و زانایان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی‮ ‬كە مرۆڤی‮ ‬نیاندەرتاڵ‮ ‬75‮ ‬هەزار ساڵ پێش ئێستا لێرە ژیاون‮”. ‬
بەشێك لە كەلوپەلە دۆزراوەكان لە بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬شوێنەواری‮ ‬سۆران پارێزراون و بەشێكی‮ ‬دیكەش لە مۆزەخانەكانی‮ ‬ئەمریكایە و تا ئەو كاتەی‮ ‬مۆزەخانەیەكی‮ ‬شیاو لە هەرێمی‮ ‬كوردستان دروست دەكرێت ئەو كات كەلوپەلەكانی‮ ‬ئەمریكا و عێراقیش دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬
ئەگەرچی‮ ‬ئەشكەوتەكە‮ ‬یەكێكە لە شوێنەوارە جیهانییەكان بەڵام بەهۆی‮ ‬تەواونەبوونی‮ ‬لێكۆڵینەوە لەلایەن پسپۆڕ‮ ‬و شارەزایان،‮ ‬هێشتا‮ ‬یونسكۆ نەیتوانیووە هیچ قسەیەك لەمبارەیەوە بكات بە پاساوی‮ ‬تەواونەبوونی‮ ‬لێكۆڵینەوەكان،‮ ‬بەڵام بەڕێوەبەری‮ ‬ئەو فەرمانگەیە ئاماژە بەوە دەكات كە نووسراویان ئاراستەی‮ ‬لایەنی‮ ‬پەیوەنددار كردووە بۆ ئەوەی‮ ‬ئەشكەوتی‮ ‬شانەدەر بچێتە لیستی‮ ‬یونسكۆ،‮ ‬بەڵام پێی‮ ‬وایە ئەمە كاتی‮ ‬دەوێت‮. ‬
ئەشكەوتی‮ ‬شانەدەر دەكەوێتە سەر بەرزایی‮ ‬لووتكەی‮ ‬چیای‮ ‬برادۆست لە قەزای‮ ‬مێرگەسۆری‮ ‬سەر بە پارێزگای‮ ‬هەولێر،‮ ‬دوو هەزار و‮ ‬200‮ ‬پێ لە ئاستی‮ ‬رووی‮ ‬دەریاوە بەرزە،‮ ‬بۆ گەیشتن بەم ئەشكەوتە پێویستە‮ ‬390‮ ‬پلیكانە سەركەویت،‮ ‬مێژووی‮ ‬ئەم ئەشكەوتە بۆ‮ ‬80‮ ‬هەزار ساڵ بەر لەزایین دەگەڕێتەوە و بە كۆنترین و گەورەترین ئەشكەوت دادەندرێت لە عێراقدا،‮ ‬بەرزاییەكەی‮ ‬ئەشكەوتەكە‮ ‬18‮ ‬مەتر و،‮ ‬درێژییەكەی‮ ‬40‮ ‬مەترە،‮ ‬پانیی‮ ‬27‮ ‬مەتر تا‮ ‬60‮ ‬مەترە لە ناوەوە‮. ‬