فارس قادر فەقێ عەبدوڵڵا
ئەمساڵ،‮ ‬تەمەنی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بووە‮ ‬73‮ ‬ساڵ و پێدەنێتە ناو ساڵێكی‮ ‬نوێ لە تەمەنیدا،‮ ‬ئەویش ساڵی‮ ‬74مینە،‮ ‬لە قوربانیدان و بەرخۆدان و خەبات و نسكۆ و نشێوی‮ ‬و سەركەوتن و دەریایەك لە خوێنبەخشین بە خاكی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كەچی‮ ‬گەر بەراوردی‮ ‬بكەین لەگەڵ بیروڕا و ئایدۆلوژیاكانی‮ ‬تری‮ ‬ناوچەكە لە چەپەكانەوە دەستپێبكەین‮ ‬یان لە توندڕەوەكانی‮ ‬ئایینی،‮ ‬یان لەژێر هەر ناونیشانی‮ ‬تری‮ ‬سۆشیاڵدیموكرات و دیموكراتەكان،‮ ‬دەیبینین پارتی‮ ‬تاكە حزبە لەم تەمەنەی‮ ‬بەرەو نوێبوونەوە و گەنجبوونەوە دەچێت و لە هیچ شوێنێكی‮ ‬تر ئەم دیاردەیە بەرچاو ناكەوێت،‮ ‬گەر سەیر بكەین شیوعیەت لە سۆڤیەت لە لوتكەوە هەرەسی‮ ‬هێنا و لە هەموو جیهانیشدا دووچاری‮ ‬پەتای‮ ‬لاوازبوون بوو،‮ ‬لەكاتێكدا هیچ كونجوقوژبینی‮ ‬ئەم جیهانە نەبوو،‮ ‬هزری‮ ‬شیوعیەتی‮ ‬تێدا بڵاو نەبێتەوە و گەر سەیری‮ ‬لایەنەكەی‮ ‬تر بكەین لە توندڕەوی‮ ‬ئایینیش بە هەمان شێوە وەك مەدرەسەیەك هەر رۆژە بە ناوێك لە شوێنێك لە شوێنەكان سەریهەڵداوە و لە زۆر شوێنیش گەیشتوون بە لوتكەی‮ ‬دەسەڵات،‮ ‬كەچی‮ ‬تەمەنێكی‮ ‬كورتیان هەبووە،‮ ‬هەرچەندە زۆر بە زیرەكی‮ ‬بە نوێكارییەوە هاتوون بۆ گۆڕەپانەكە،‮ ‬بەڵام پاش گەیشتن بە دەسەڵات نەیانتوانیوە لەگەل واقیعی‮ ‬كۆمەڵگەدا بگونجێن،‮ ‬بە هەردوو زمانی‮ ‬هەڕەشە و نوێخوازیی‮ ‬كاریان كردووە،‮ ‬هەر نەیانتوانیوە بەردەوامی‮ ‬بدەن بە دەسەڵاتیان،‮ ‬لە لایەكی‮ ‬ترەوە حزبە سۆشیاڵدیموكراتەكانیش بە هەمان شێوە نەیانتوانیوە بەردەوامی‮ ‬بە ژیانی‮ ‬حزبایەتیان بدەن،‮ ‬ئەگەر سەیر بكەین حزبی‮ ‬بەعسی‮ ‬عێراقی،‮ ‬پاش‮ ‬37‮ ‬ساڵ لە حكوم،‮ ‬تووشی‮ ‬گەورەترین هەڵەبوو،‮ ‬لە‮ ‬غروری‮ ‬و حوكمڕانی‮ ‬و ئەوەی‮ ‬یەكسانی‮ ‬و ئیشتراكی‮ ‬بێت،‮ ‬لەم حزبەدا بە دی‮ ‬نەدەكرا،‮ ‬تەنیا ناوێكی‮ ‬كارتۆنی‮ ‬بوو،‮ ‬ئیشتراكییەت و لەلایەن دیكتاتۆرییەتی‮ ‬سەربازییەوە بەڕێوە دەچوو،‮ ‬هەروەك دەبینین بەشەكەی‮ ‬تری‮ ‬كە لە سووریا بوو،‮ ‬بوو بەهۆی‮ ‬تێكدان و دواكەوتننی‮ ‬وڵات،‮ ‬كەچی‮ ‬بەهۆی‮ ‬وڵاتە زلهێزەكان بەرژوەندی‮ ‬ئابوری‮ ‬وڵاتە نادیموكراتەكان و بیرۆكەی‮ ‬فراوانخوازی‮ ‬و عەقڵییەتی‮ ‬سەفەوی‮ ‬ئێرانی‮ ‬تا ئێستاش لەسەر پێی‮ ‬خۆی‮ ‬وەستاوە و ماوە‮.‬
هەروەها سەبارەت بە توركیاش ئەگەر سەیر بكەین،‮ ‬رابەر و دامەزرێنەری‮ ‬كۆماری‮ ‬توركیا كە ئەتاتورك و حزبەكەی‮ ‬بوو،‮ ‬لە هەموو توركیادا توانای‮ ‬بە دەستهێنانی‮ ‬كورسیێكی‮ ‬پەرلەمانیان نەماوە،‮ ‬كەواتە لە ناوچەكە بە گشتی،‮ ‬تاكە حزبێك نییە كە تەمەنی‮ ‬هێندەی‮ ‬تەمەنی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بێت،‮ ‬نەك وەك خۆی‮ ‬مابێت،‮ ‬بەڵكو بەرەو پێشتریش چووبێت،‮ ‬تەنها چەند دەوڵەتێكی‮ ‬عەرەبی‮ ‬نەبێت كە ئەویش حوكمڕانیان‮ (‬پاشایەتییە و‮ ‬یان ئەمیر و شێخی‮ ‬عەشیرەتەكانن‮) ‬كە ئەمانەش لەلایەن شەقامەوە رەفزكراون،‮ ‬بەهۆی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬بەرژەوەندخوازی‮ ‬زلهێزەكان لە دەسەڵاتدا ماون،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬چەند وڵاتێكی‮ ‬دەوڵەمەند و گرنگی‮ ‬سامانە سرووشتییەكانن،‮ ‬كانگای‮ ‬نەوتی‮ ‬جیهانن،‮ ‬لە نەخشەی‮ ‬جیهانیشدا كاریگەریان هەیە لەسەر رێگاوبانە ئاوییەكان،‮ ‬كەواتە دەكرێت پرسیارێك لە خۆمان بكەین و بپرسین كەوایە چۆن پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان نەك هەر وەك خۆی‮ ‬ماوە،‮ ‬بەڵكو بەرەو پێشتریش چووە؟ بۆ وەڵامی‮ ‬ئەم پرسیارەش،‮ ‬بە كورتی‮ ‬دەتوانین بڵێین‮: ‬پارتی‮ ‬چەند تایبەتمەندییەكی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە كە لە هەموو پارتەكانی‮ ‬تری‮ ‬جیادەكاتەوە،‮ ‬ئەویش‮: ‬یەكەم دروستبوونی‮ ‬پارتی‮ ‬لە‮ ‬16ئابی‮ ‬1946‮ ‬زەرورەتێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬بووە،‮ ‬بۆشایەكی‮ ‬گەورە هەبوو لەنێوان بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازیی‮ ‬كوردی،‮ ‬پارتی‮ ‬لەنێو قوڵایی‮ ‬ناخی‮ ‬كۆمەڵگاوە دروستبووە،‮ ‬خاڵی‮ ‬دووەم بوونی‮ ‬رابەر و سەركردایەتییەكی‮ ‬بەهێز لە كەسایەتی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر و بەرەو پێشچوونی‮ ‬ئەم قوتابخانەیە و پیرۆزی‮ ‬نەهجی‮ ‬پارتی،‮ ‬سێیەم دانەبڕان لە خاك و میللەت و بەردەوامی‮ ‬ژیان لەگەڵ چینی‮ ‬هەژاران،‮ ‬چوارەم سازشنەكردن لەسەر پرسە كوردستانییەكان بە گشتی‮ ‬و كەركووك بە تایبەتی‮ ‬و بوونی‮ ‬قەناعەتێكی‮ ‬رەها بە مافی‮ ‬چارەنووس و سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان لەژێر هەر گوشارێكدا بێت بە مساوەمە كردن،‮ ‬بەرانبەر بە مافی‮ ‬چارەنووس،‮ ‬چۆكی‮ ‬دانەناوە،‮ ‬لەكاتی‮ ‬گونجاویشدا خەباتی‮ ‬بۆ كردووە و رابەری‮ ‬پاراستنی‮ ‬ناسنامەی‮ ‬كورد بووە لە هەر چوار پارچەی‮ ‬كوردستان و كوردستانی‮ ‬گەورە و‮ ‬یەكگرتووی‮ ‬بە خەون نەزانیوە،‮ ‬پێنجەم پارتی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬كرد و تێیدا سەركەوت،‮ ‬لە‮ ‬93%‮ ‬دەنگی‮ ‬میللەتی‮ ‬هێنا و ئەم شەرەفەی‮ ‬بەركەوت،‮ ‬هەر پارتیش بوو پیلانی‮ ‬خیانەتكارییەكەی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬تێكشكاند و بەرگریی‮ ‬لە شەرەف و كەرامەتی‮ ‬ئەم میللەتە كرد بەرانبەر بەو هێزە گەورەیەی‮ ‬عێراق و ئێران و توركیا و خۆفرۆشان وەستا،‮ ‬ئەمە و كۆمەڵێك تایبەتمەندی‮ ‬هەن،‮ ‬كە پارتی‮ ‬جیادەكاتەوە لە هەموو حزبەكانی‮ ‬تر،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬زۆربەی‮ ‬حزبەكانی‮ ‬تر بۆ منافەسەی‮ ‬پارتی‮ ‬دروستبوونە‮ ‬یان دروستكراون،‮ ‬بەڵام پارتی‮ ‬هەروەك گوتمان لە بۆشاییەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬وەك پێویستییەكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬دروستبوو تەنها خۆی‮ ‬بە مونافسی‮ ‬دوژمنانی‮ ‬كورد زانیوە نەك میللەتەكەی‮ ‬كە ئەمەش جیاوازییەكی‮ ‬زەقە و مێژووش شاهێدە كە پارتی‮ ‬ئامادەیە هەردەم گەورەترین تەنازول بۆ هێزە ناوخۆییەكان بكات،‮ ‬تەنها بۆ ئەوی‮ ‬نێوماڵی‮ ‬كوردی‮ ‬بپارێزێت،‮ ‬یەكڕیزیی‮ ‬كورد تێكنەچێت‮.‬
بەڵێ،‮ ‬ئەمانە هەر هەمووی‮ ‬وایكرد پاش‮ ‬73‮ ‬ساڵ تەمەنی‮ ‬پارتی‮ ‬ببێت و بمێنێتەوە بە حزبی‮ ‬یەكەمی‮ ‬بێ ركابەرە لە گۆڕەپانەكە و ئەمەش بەهۆی‮ ‬هەڵوێستە مێژووییەكانی‮ ‬و پەیڕەو و پڕۆگرامی‮ ‬حزبەكەی‮ ‬لە هەمووشی‮ ‬گرنگتر و حیكمەت و گەورەیی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانییە لەسەر ئاستی‮ ‬ناوخۆ و وڵاتانی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬و جیهانی‮ ‬كە وەك‮ ‬یەكێك لە سەركردە مەزنەكانی‮ ‬جیهانی‮ ‬تەماشا دەكرێت و لەسەر ئاستی‮ ‬عێراقیش رۆڵێكی‮ ‬گرنگ دەبینی‮ ‬بەڵێ ئەمە واقیعی‮ ‬پارتی‮ ‬و سەرۆك مسعود بارزانییە،‮ ‬پاش‮ ‬73‮ ‬ساڵ،‮ ‬بەڵێ،‮ ‬بۆ ئەم‮ ‬یادەی‮ ‬ئەمساڵ دەكرێ بگوترێت جیاوازی‮ ‬تر بەسەر ژیانی‮ ‬كورد و پارتیشدا هات گەر سەیر بكەین،‮ ‬ئێستا سەرۆك بارزانی‮ ‬وەك مەرجەعی‮ ‬كوردە بۆ باشوور بە تایبەتی‮ ‬و بۆ بەشەكانی‮ ‬تری‮ ‬كوردستانیش بە گشتی،‮ ‬بەڵێ سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬رابەر و پێشمەرگە،‮ ‬هەرچەندە لە ساڵی‮ ‬1999ش لە كۆنگرەی‮ ‬12دا،‮ ‬داوای‮ ‬لە ئەندامانی‮ ‬كۆنگرە كرد كە ئەو نایەوێت بە كاری‮ ‬حزبی‮ ‬و ئیداری‮ ‬مەشغول بێت،‮ ‬تكای‮ ‬لە هەڤاڵان كرد كە وازی‮ ‬لێبێنن،‮ ‬چونكە كاری‮ ‬زۆر گەورەتر و مەزنتری‮ ‬لە بەردەستە و دەیەوێت تەفەرغ‮ ‬بكات بەو كارەی،‮ ‬كەچی‮ ‬لە هۆڵی‮ ‬كۆنگرە هەر هەموو ئەندامان كە ژمارەیان‮ ‬1800‮ ‬كەس زیاتر دەبوو،‮ ‬هەستانە سەر پێ و رێگایان پێنەدا وتارەكەی‮ ‬تەواو بكات و چەپڵە رێزانیان كرد بە گوتنەوەی‮ (‬پێشڕەوی‮ ‬كورد پارتییە و سەرۆكمان بارزانییە‮)‬،‮ ‬وازیان لێی‮ ‬نەهێنا،‮ ‬هەر هەموو ئەندامان بە چاوی‮ ‬گریان و قوڕگی‮ ‬لاڵەوە هاواریان دەكرد،‮ ‬ئەوەبوو سەرۆكیان ناچاركرد قبوول بكات و وەك سەرۆكی‮ ‬پارتی‮ ‬لە كارەكەی‮ ‬بەردەوام بێت،‮ ‬بەڵێ ئێمە بە ئاگا نەبووین كە ئەو ئاگای‮ ‬لە حزبایەتی‮ ‬نییە،‮ ‬بەڵكوو سەرقاڵی‮ ‬كاركردنە بۆ دەوڵەتی‮ ‬كوردی‮ ‬و سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان لە ساڵی‮ ‬1999‮ ‬بەڵێ خۆزگە ئەوكات وەك رابەر و مەرجەعی‮ ‬كورد رێگامان پێدابا و سەرقالمان نەدەكرد با بەكاری‮ ‬تر،‮ ‬چونكە ئەم رابەرە گەورەیە خۆی‮ ‬دەفەرمووێت گەورەترین ناو و نازناو لای‮ ‬من پێشمەرگەیە و شەرەفێكی‮ ‬گەورەیە پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان بم،‮ ‬بەڵێ ئەمڕۆ سەرۆك بارزانی‮ ‬رابەر و پێشمەرگە مەرجەعی‮ ‬كوردە،‮ ‬پاش‮ ‬73‮ ‬ساڵ،‮ ‬هەڤاڵ نێچیرڤان بارزانی،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمە و هەڤاڵ مەسرور بارزانی،‮ ‬سەرۆكوەزیرانە،‮ ‬بەڵێ پاش‮ ‬73‮ ‬ساڵ پارتی‮ ‬رابەرە پارتی‮ ‬گەشایەوە پارتی‮ ‬زیندووە،‮ ‬پارتی‮ ‬گەنجە و مامۆستای‮ ‬گەنجانە،‮ ‬بەڵێ لە سایەی‮ ‬پارتی‮ ‬و حیكمەتی‮ ‬بارزانی،‮ ‬ریفراندۆم زیندووە،‮ ‬ریفراندۆم كرا و خەونی‮ ‬دوژمنان لە گۆڕنرا،‮ ‬بەڵێ ئەوانەی‮ ‬دوو ساڵ بەر لە ئێستا سنووریان دادەخست،‮ ‬ئێستا هەموو سنوورەكانیان دەكەنەوە و دەڵێن دەروازەی‮ ‬نوێتر دروست دەكەین،‮ ‬بەڵێ لە نێوان عێراق و ئێران و توركیا،‮ ‬كێبڕكێیە و هەر كەس دەڵێ فەرموون لەگەڵ ئێمەدا بازرگانی‮ ‬بكەن،‮ ‬فەرموون دەرگای‮ ‬ئێمە واڵایە،‮ ‬بەڵێ ئێران دەڵێ ڤیزام هەڵگرت و رسومات وەرناگرم،‮ ‬ئێوەش وەرمەگرن،‮ ‬بەڵێ ئەمەیە سیاسەتی‮ ‬پارتی،‮ ‬ئەمەیە حیكمەتی‮ ‬سەرۆك و رابەرمان مسعود بارزانی،‮ ‬بەڵێ پارتی‮ ‬رابەر بووە،‮ ‬سەرۆكەكەی‮ ‬پۆڵایینە،‮ ‬مێژووی‮ ‬پڕ‮ ‬سەروەرییە،‮ ‬لە هەموو ژیانی‮ ‬شەرمی‮ ‬لە لاپەڕەیەكی‮ ‬مێژوو نییە،‮ ‬بۆیە باكی‮ ‬نییە لەم‮ ‬یادەی‮ ‬ئەمساڵیش لە‮ ‬73‮ ‬ساڵی‮ ‬پێشووتری‮ ‬بە هێزترە،‮ ‬چونكە بناغەی‮ ‬لەسەر بیروباوەڕێكە لە هەموو بیروڕاكانی‮ ‬تر جوانترە،‮ ‬بەڵێ رابەرە،‮ ‬بەڵێ كاك مسعودیش تانجی‮ ‬سەرە،‮ ‬بەڵێ دەوڵەتی‮ ‬كوردیش خەون نییە و نەخشەی‮ ‬بۆ داندراوە،‮ ‬هەمووكات بارزانییە بۆ ئەم دەوڵەتەش سەركردە و پێشەوایە،‮ ‬ئەم‮ ‬16ی‮ ‬ئابەش زۆر گەشاوەیە‮.‬
‮❊ ‬ئەندامی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬سەركردایەتیی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێری‮ (‬پ.د.ك‮).‬