سەگڤان هالو
پێش ئەوەی‮ ‬دەست بە ناوەرۆكی‮ ‬وتارەكەم بكەم بە پێویست دەزانم ئەم دوو‮ ‬یادە مەزن و شكودارە لە ماڵباتی‮ ‬سەربەرزی‮ ‬شەهیدەكان و پێشمەرگە گیان لەسەر دەستەكان و هەر كوردو كوردستانیەكی‮ ‬دڵسوز و نیشتیمان پەروەر پیروز بكەم لە هەر شوێنێك بێت‮. ‬هەروەها‮ ‬ڕوژی‮ ‬لە دایك بونی‮ ‬سەرۆك وڕێبەری‮ ‬كورد و‮ ‬73‮ ‬ساڵیادی‮ ‬لەدایك بوونی‮ ‬پارتی‮ ‬لە كوردو كوردستانیان پیروز دەكەم پارتی‮ ‬و باررانی‮ ‬لە‮ ‬یەك كاتدا لە دایك بوون،‮ ‬ئەمەش هەڵاتنی‮ ‬خۆرە بەسەر ئاسمانی‮ ‬كوردستاندا،‮ ‬چۆنكە هەردۆكیان لە پێناو‮ ‬ڕاماڵینی‮ ‬تاریكی‮ ‬و‮ ‬ئەو شەوە زەنگەی‮ ‬كە دەوڵەتە داگیركارەكانی‮ ‬كوردستان و ناحەزانی‮ ‬مەسەلەی‮ ‬ڕەوای‮ ‬كورد بە گشتی‮ ‬بەسەر كوردو كوردستانیاندا هینابوو‮. ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬توانیان تاریكی‮ ‬بڕەوێننەوە و‮ ‬ڕۆناكی‮ ‬و ئاسۆیێكی‮ ‬گەش بگەڕێننەوە بو‮ ‬ئەو ئاسمانە‮ ‬ڕەش و تەمو مژاویە و هیواو‮ ‬ئومێدبڕوێننەوە لە ناخی‮ ‬تاكی‮ ‬كوردستانیدا‮.‬
پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬وەك دوو چرا هەڵاتن‮ ‬لە‮ ‬16 ئابی‮ ‬1946 دا‮ ‬لە پێناو‮ ‬ڕزگار كردنی‮ ‬نەتەوەیێك لە ژێر چەپۆكی‮ ‬ستەمكاران و دوژمنە سەرسەختەكانی‮ ‬كوردو كوردستان و شێوازی‮ ‬خەباتیان بە فوڕمێكی‮ ‬ئەوتووە گۆڕی‮ ‬كە بتوانن دۆزی‮ ‬كورد و ناسنامەكەی‮ ‬لە نێوچون بپارێزن‮. ‬دیراسەت كردنی‮ ‬واقعی‮ ‬ئەو سەردەمە و وانە وەرگرتن‮ ‬لە شوڕش و‮ ‬ڕاپەڕینەكانی‮ ‬پێشوتر بووە هۆی‮ ‬دانانی‮ ‬بناغەیێكی‮ ‬پتەو و بەرە بەرە دۆزی‮ ‬ڕەوای‮ ‬كورد بەرەو پێشڤەچونی‮ ‬بە خویەوە بینی‮ ‬و تا گەیشتە ئەو ئاستەی‮ ‬كە هەمو كوردستانیان لە ژێر چەتری‮ ‬پارتی‮ ‬و باررانی‮ ‬دا كوببنەوە و بە‮ ‬یێكەوە بەرگری‮ ‬لە ناسنامە و خاكی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستان بكەن،‮ ‬واتە چارەنوسی‮ ‬هەمو كوردستانیان بو بە‮ ‬یەك چارەنوس و تەنها ئامانجی‮ ‬هەموان پارێزگری‮ ‬كردن بو لە كوردستان.پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬هۆكاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬مانەوەی‮ ‬كوردستان و ناسنامەی‮ ‬تاكی‮ ‬كورد و كوردسنانین لەوكاتەوە تا كۆ ئەمڕۆ خەباتی‮ ‬73 ‮ ‬ساڵەی‮ ‬پارتی‮ ‬بە سەرۆكایەتی‮ ‬باررانی‮ ‬باوك و‮ ‬ڕێزدار مەسعود بارزانی‮ ‬بەڵگەیێكی‮ ‬حاشا هەڵنەگرە لەسەر ئەم‮ ‬ڕاستیە و پێویست ناكات بە درێژی‮ ‬وێستگەكانی‮ ‬خەبات و تێكۆشانی‮ ‬پارتی‮ ‬و باررانی‮ ‬باسی‮ ‬لێوە بكەین‮ .‬
لە كوتایی‮ ‬دا پێویستە ئەوە بڵێم كە پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬لە پێناو كوردو كوردستاندا سەریان هەڵداو لەم پێناوەشدا تا ئەمڕۆ بو ئایندەش هەر پێشەنگ دەبن لە پێناو گەیاندنی‮ ‬دوزی‮ ‬كورد بە وێستگەی‮ ‬ئارامی‮ ‬و بەرز كردنی‮ ‬ئاڵای‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان‮.‬