دكتۆرە مەیادە نەجار‮❊‬
مێژووی‮ ‬بزاڤی‮ ‬ڕزگاریخوازیی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان هەمیشە گۆڕانكاری‮ ‬تایبەتی‮ ‬بەخۆیەوە دیوە،‮ ‬زۆرجار گۆرانكارییەكان كاریگەریی‮ ‬لەسەر ئایندەی‮ ‬ئەو میللەتە هەبووە،‮ ‬تەنانەت كاریگەرییان لەسەر خەباتی‮ ‬پارچەكانی‮ ‬تری‮ ‬كوردستانیش بەجێهێشتووە،‮ ‬چونكە مێژووی‮ ‬خەباتی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان و تێكوشانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان گرێدراوی‮ ‬یەك پرسە،‮ ‬چونكە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان‮ ‬یەكەم پارتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬بووە لەسەر ئاستی‮ ‬هەموو پارچەكانی‮ ‬كوردستان خەباتی‮ ‬لەپێناوی‮ ‬مافی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورددا كردووە،‮ ‬كە ئەمەش مێژوویەكی‮ ‬تۆماركراوی‮ ‬پڕلە شانازییەوە لە خەباتی‮ ‬ڕزگاریخوازیی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستاندا‮.‬
پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان‮ ‬لە‮ ‬ڕۆژگارێكی‮ ‬زۆر هەستیاردا لە16‮/‬8‮/‬1946دا بەرابەرایەتی‮ (‬باوكی‮ ‬رۆحیمان‮) ‬سەرۆك بارزانیی نەمر دامەزرا،‮ ‬لەكاتێكدا كە جیهانی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬لەدوای‮ ‬كۆتایyهاتنی‮ ‬جەنگی‮ ‬دووەمی‮ ‬جیهان بەقۆناغێكی‮ ‬زۆر تایبەتدا تێدەپەڕی‮ ‬و میللەتی‮ ‬كورد لەهەموو كات زیاتر پێویستی‮ ‬بە پارتێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬بوو،‮ ‬لەو ساتە وەختەدا پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان وەك‮ ‬یەكەمین پارتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬بووە پارتی‮ ‬دایك لە هەرێمی‮ ‬كوردستاندا،‮ ‬لەكەمترین ماوەدا پارتی‮ ‬توانی‮ ‬هزری‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬زیندوو بكاتەوە،‮ ‬چونكە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان توانی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬كورد لە بیروئایدۆلۆژی‮ ‬ماركسییەوە بۆ هزری‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬بگۆڕێت،‮ ‬چونكە‮ ‬یەكەم هەنگاوی‮ ‬خەباتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬بوو لەكوردستان و‮ ‬یەكەم دەستپێكی‮ ‬جریوەی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬بوو،‮ ‬چونكە‮ ‬یەكەم پارتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬كەوتە خەباتی‮ ‬چەكداری‮ ‬لەڕۆژگارێكی‮ ‬دوای‮ ‬جەنگی‮ ‬دووەمی‮ ‬جیهان،‮ ‬كاتێك زۆربەی‮ ‬نەتەوەكانی‮ ‬جیهان بەسەربەخۆیی‮ ‬و مافی‮ ‬خۆیان گەیشتن،‮ ‬ئەوكات میللەتی‮ ‬كورد بەهۆی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬دابەشكراوی‮ ‬نێوان زلهێزەكانی‮ ‬ئەو سەردەمەی‮ ‬جیهان،‮ ‬مییلەتی‮ ‬كورد نەیتوانیبوو ئەزموونێكی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬بۆ خۆی‮ ‬مسۆگەربكات،‮ ‬لەو‮ ‬ڕۆژگارەدا پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بەرابەرایەتی‮ ‬باوكی‮ ‬رۆحیمان سەرۆك بارزانیی‮ ‬نەمر‮ ‬یەكەم گزنگی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬دەست پێكرد و‮ ‬یەكەم هەنگاوی‮ ‬بەرەو شۆڕشی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬نا،‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر وەك سەرۆكی‮ ‬خەباتگێڕی‮ ‬هەر چوار پارچەكە زۆر بەوردبینییەوە كاری‮ ‬دەكرد،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬روودەكەنە كوردستانی‮ ‬رۆژهەڵات و خزمەت بە كۆماری‮ ‬كوردستان وەك دەستكەوتێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬دەكەن،‮ ‬هەنگاوی‮ ‬دووەمی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دەبێ لە باشووری‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەمە نیشانەی‮ ‬ئەوەیە كە خەباتی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان هەمیشە لەپێناوی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و‮ ‬ڕرزگاری‮ ‬و سەربەخۆییدا بووە لەهەرچوار پارچەی‮ ‬كوردستاندا،‮ ‬لەروویەكی‮ ‬ترەوە بارزانیی‮ ‬نەمر توانی‮ ‬خاڵێكی‮ ‬هاوبەش لەنێوان سەرجەم پارچەكانی‮ ‬كوردستان دروست بكات بە مەبەستی‮ ‬ڕزگاربوون لەدەستی‮ ‬داگیركەران،‮ ‬لێرەدا دەبینین كە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لەیەكەم رۆژی‮ ‬دامەزراندنیەەوە هەولی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬دەوڵەتێكی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬بۆ كوردستانی‮ ‬گەورە و‮ ‬یەكگرتنی‮ ‬گشت پارچە دابەشكراوەكانی‮ ‬كوردستان داوە،‮ ‬چونكە‮ ‬یەكەم پارتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬بووە لەمێژووی‮ ‬خەباتی‮ ‬ڕزگاریخوازیی‮ ‬كوردستاندا‮.‬
‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر كوردی‮ ‬بەجیهان ناساند،‮ ‬رێبازی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر بزوێنەری‮ ‬گرنگی‮ ‬خەباتی‮ ‬كوردایەتییە لەكوردستانی‮ ‬گەورە بەگشتی‮ ‬و كوردستانی‮ ‬باشوور بەتایبەتی‮. ‬بازرانیی‮ ‬نەمر نیشانە و رەمزی‮ ‬تێكۆشانە لەمێژووی‮ ‬نەتەوەكەماندا،‮ ‬چونكە بارزانیی‮ ‬نەمر كوردی‮ ‬بەهەموو جیهان ناساند و لەزۆربەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬جیهان كاتێك كوردێك سەردانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دەكرد راستەوخۆ بەبارزانی‮ ‬كوردیان دەناسییەوە‮.‬
هەروەها خەباتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان هەمیشە كۆمەڵێك بەهای‮ ‬گرنگی‮ ‬پراكتیزە كردووە وەك پاراستنی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و هەوڵدان بۆ‮ ‬یەكدەنگی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و پاراستنی‮ ‬سروشتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬گەلەكەمان و هەمیشە دەرگای‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بۆ گشت كەمە نەتەوەیی‮ ‬و كەمە ئاینییەكان كراوە بووە،‮ ‬لەرێگەی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانەوە خەباتی‮ ‬هاوبەش بۆ‮ ‬ڕزگاریی‮ ‬كوردستان كراوە،‮ ‬گشت پێكهاتە جیاوازەكان لەچوارچێوەی‮ ‬خەباتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان كاریان كردووە،‮ ‬تەنانەت ئەو كەسانەی‮ ‬كە‮ ‬ڕۆژانێك دژی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان كاریان كردووە،‮ ‬هەمیشە‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر زۆر بەڕۆحێكی‮ ‬لێبوردەیی‮ ‬مامەڵەی‮ ‬لەگەڵ كردوون و وەك برا تەماشای‮ ‬كردوون،‮ ‬بەڵگەش بینیمان بارزانیی‮ ‬نەمر چەندین جار‮ ‬لەپێناوی‮ ‬پاراستنی‮ ‬برایەتی‮ ‬و‮ ‬یەكڕیزیی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬لە نەیارانی‮ ‬خۆی‮ ‬خۆشبووە‮ ‬،تەنیا لەپێناوی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستاندا،‮ ‬ئەمڕۆش لەژێر‮ ‬ڕۆشنایی‮ ‬خەباتی‮ ‬73 ‮ ‬ساڵەی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دەبێ ئاماژە بەوە بدرێت كە پارتی‮ ‬لەئێستادا ئەركەكەی‮ ‬زۆر قورسترە لەرابردوو،‮ ‬چونكە نەیارانی‮ ‬هەموو هەوڵێكیان لەباربردنی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬دیموكراتییە لەكوردستاندا‮.‬
پارتی‮ ‬و‮ ‬ڕابەرایەتی‮ ‬شۆڕش
كاتێك خۆیندنەوەیەكی‮ ‬ورد بۆ مێژووی‮ ‬شۆڕشەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد دەكەین دەبینین كە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دامەزرێنەری‮ ‬گشت شۆرشەكان بووە،‮ ‬هەمیشە هەموو‮ ‬ڕاپەرین و شۆرشەكان بەڕابەرایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬بوون،‮ ‬بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬هێزە داگیركەرەكانی‮ ‬بەریتانی‮ ‬و عێراقی‮ ‬لەیەك كاتدا دواتریش پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان‮ ‬یەكەم زەنگی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬لە‮ ‬یانزەی‮ ‬ئەیلولی‮ ‬1961 ‮ ‬لێدا كە شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول‮ ‬یەكەم شۆڕشی‮ ‬نەتەوەییە كە بووە هۆی‮ ‬لەدایكبوونی‮ ‬رێككەوتنامەی‮ ‬یانزەی‮ ‬ئازاری‮ ‬1970 ‮ ‬كە‮ ‬یەكەم جاڕنامەیە لەمێژووی‮ ‬عێراقدا بەفەرمی‮ ‬دان بەمافی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورددا بنرێت،‮ ‬هەروەها باوكی‮ ‬رۆحیمان بارزانیی‮ ‬نەمر،‮ ‬توانی‮ ‬بەجیهان بڵێت كە كورد میللەتێكە لە بەرانبەر داگیركەراندا چۆك دانادات‮.‬
ئەمڕۆش دەبینین پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بەسەركردایەتی‮ ‬سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬بەردەوامە لە هەڵگری‮ ‬مەشخەلی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و هەڵگری‮ ‬مەشخەڵی‮ ‬ئاوەدانییە،‮ ‬هەڵگری‮ ‬پەیامی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و برایەتییە،‮ ‬هەڵگری‮ ‬وەرچەرخانێكی‮ ‬مێژووییە،‮ ‬هەڵگری‮ ‬هێمای‮ ‬سەركەوتنە بۆ هەموو تاكێكی‮ ‬كورد‮.‬
كابینەی‮ ‬نوێیەم‮ ‬و ئایندەیەكی‮ ‬گەش
ئەمرۆش لەیادی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستاندا،‮ ‬لەسایەی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەم بەسەرۆكایەتی‮ ‬ڕێزدار‮ (‬مەسرور بارزانی‮) ‬ئایندەیەكی‮ ‬گەش چاوەڕێی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكات،‮ ‬ئەمساڵ هەنگاوەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بۆ دروستكردنی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێز‮ ‬یەكێكە لەو پەیامە پیرۆزانەی‮ ‬كە هەموو تاكێكی‮ ‬كوردی‮ ‬دڵخۆش كردووە،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬هەنگاوە سەركەوتووەكانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەم‮ ‬لەچارەسەركردنی‮ ‬تەواوی‮ ‬كێشە جیاوازەكاندا كە بۆتە هۆی‮ ‬بەخشینی‮ ‬ئومێدی‮ ‬گەش بۆ سەرجەم تاكی‮ ‬كورد‮.‬
لەكۆتاییدا باسكردن و شرۆڤەكردنی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و هەنگاوە زێرینەكانی‮ ‬ئەو پارتە بەئاسانی‮ ‬ناتوانرێت لەنووسینكی‮ ‬وەها سادەی‮ ‬پۆختدا باس بكرێت،‮ ‬پێویستی‮ ‬بەچەندان توێژینەوەی‮ ‬ئەكادیمیی‮ ‬زانستی‮ ‬بەرفراوان هەیە،‮ ‬بەهیوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬توانیبێتم كە تا رادەیەك كەمێك ئاوڕ‮ ‬لەو مێژووە پڕ‮ ‬لەشكۆداری‮ ‬و فیداكارییەی‮ ‬پارتی‮ ‬بدەمەوە‮.‬
‮❊ ‬ئەندامی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬عێراق‮.‬