لەدەستپێكی لالیگا و لە یاری كردنەوەی وەرزی نویی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشلۆنە هەڵگری نازناوی وەرزی رابردوو دووچاری دۆڕان هات و بەئەنجامی 0-1 گۆڵ بەیانەی ئەتلەتیكۆ بلباو دۆڕا، یانەی كەتەلۆنی بەهۆی یاری نەكردنی مێسی و دواتریش پیكاتی لویس سوارێز نەیتوانی پارێزگاری لە تۆڕەكەی بكات و لەبەرامبەریشدا یاریزانانی بلباو لە دەستپیكی لالیگادا بە ئاستیكی بەرز دەركەوتن و لە دواساتەكانی یارییەكەدا توانیان یارییەكە لەبەرژەوەندی خۆیان كۆتایی پی بهێنن.









