سەرچاوە هەواڵەكان لە ئیتاڵیا و ئەڵمانیا ئەوەیان بڵاو كردەوە كە كە ئەگەری‮ ‬زۆر هەیە ماریۆ ماندزۆكیچی‮ ‬هێرشبەری‮ ‬كڕواتی‮ ‬و‮ ‬یاریزانی‮ ‬یانەی‮ ‬یۆڤینتۆس دووبارە بگەڕێتەوە بایرن مینوشنی‮ ‬یانەكەی‮ ‬پێشووی‮.‬
رۆژنامەی‮ ‬كیكەری‮ ‬ئەڵمانی‮ ‬بڵاوی‮ ‬كردەوە كە نیكۆی‮ ‬راهێنەری‮ ‬بایرن میونشن كە ئەویش كڕواتیە زۆر لەهەوڵی‮ ‬ئەوەدایە ئەو‮ ‬یاریزانە بگەڕێنێتەوە‮ ‬یانەكەی،‮ ‬ئەو راهێنەرە جگە لەمە داوای‮ ‬كردووە كۆتینهۆی‮ ‬بەڕازیلیش بكڕن،‮ ‬ئەویش لەمیانی‮ ‬ئەو داواكارییەی‮ ‬ئاراستەی‮ ‬دەستەی‮ ‬كارگێڕی‮ ‬یانە‮ ‬یاڤارییەكە كراوە لەپێناو بەهێزكردنی‮ ‬هێلی‮ ‬هێرشبردن بەتایبەتیش دوای‮ ‬رۆیشتنی‮ ‬فران ریبیری‮ ‬فەرەنسی