یەكێتی تۆپی پێی ئەورووپی رایگەیاند كە هەرسێ یاریزان مێسی و رۆنالدۆ و ڤان دایك لەنێو ئەو لیستی كۆتایی كورتكراوەكەدایە بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەمساڵ لە ئەورووپا.
رۆنالدۆ ناوی لە لیستەكەدایە كە 3 جار خەڵاتەكەی بردۆتەوە، لەولاشەوە ڤان دیكی هۆڵەندی بۆ یەكەمین جارە ناوی لەنێو پاڵێوراواندایە ئەویش بە هۆی ئەوەی هاوكاری لیڤەرپوول بوو لە بەدەستهێنانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپای وەرزی رابردوو، ئەم یاریزانە لە خولی رابردووی ئینگلیزی و پیشەگەرانی تۆپی پێی ئینگلیزی خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرگرت.









