خەبات: سولین سلێمان:-
لە چاوپێكەوتنێكدا لە گەڵ خەبات،ئەكتەری‮ ‬دیاری‮ ‬كۆمیدیا‮” ‬محەمەد نەجات”لە پرۆگرامی‮ ‬بەزمی‮ ‬بەزمە‮ ‬ئێستا دەڵێت‮: ‬لە ساڵی‮‬1984‮ ‬لە شاری‮ ‬هەولێر لە گەڕەكی‮”‬كوران‮” ‬لە دایك بووم،‮ ‬سەرەتای‮ ‬دەست پێكردنی‮ ‬من دەگەرێتەوە بۆ‮‬2003‮ ‬ئەو كاتەی‮ ‬چوومە پەیمانگای‮ ‬هونەرە جوانەكان بەشی‮ ‬شانۆ،‮ ‬كاتێك كە پەیمانگام تەواو كرد،‮ ‬بریارم دا بچمە كۆلێژ هە ر بەشی‮ ‬شانۆ،لە وێش خوێندنەكە م تەواو كرد،‮ ‬سەبارەت بە كاری‮ ‬ئەكتەریم حەزێكی‮ ‬مناڵی‮ ‬خۆم بووە،هەر لە منداڵییەوە حەزم بە كاری‮ ‬نواندن دەكرد،‮ ‬ئاماژە بە‮ “‬بەزمی‮ ‬بەزم”دەكات و دەڵێت‮: ‬پرۆگرامی‮ ‬بەزمی‮ ‬بەزم بیرۆكەی‮‬بەرزان سنجاوی‮ ‬بوو كە دەرهێنەری‮ ‬پرۆگرامەكەش بوو،كە لە ساڵی‮‬2015‮ ‬دەستمان پێكرد ئەو كاتە وا بیرمان دەكردەووە كە تەنیا هە ر ساڵێك بەردەوام بێت،‮ ‬بەڵام وا ئێستا پێنجەمین ساڵە بەردەوامین خۆشحاڵین كە‮ ‬بەزمی‮ ‬بەزم‮ ‬جێگای‮ ‬خۆی‮ ‬لە دڵی‮ ‬بینەرەكانمان كردۆتەوە،وە ئێستاش بینەرێكی‮ ‬زۆری‮ ‬هەیە،‮ ‬من بە پێی‮ ‬ئەوەی‮ ‬بە شی‮ ‬شانۆم‮ ‬لە پەیمانگا و كۆلیژ خوێندووە،‮ ‬هەرئەویش وای‮ ‬لێ كردووم كە تا ئێستاش بەردەوام بم،‮ ‬وە ئەو هەوادارە خۆشەویستانەم هەبێت‮.‬

هەرواها،‮ ‬باسی‮ ‬بڕوانامەی‮ ‬خۆی‮ ‬دەكات و دەڵێت‮: ‬بە هەموو بڕوانەمەیەكی‮ ‬دونیا ناگۆڕمەوە،‮ ‬كە بە دەستم هێناوە،چونكە بڕوانامەی‮ ‬هونەر زۆر گەورەیە،هەمووكەسێك ناتوانێت ببێت بە هونەرمەند،راستە كەسانێك ئەتوانن لە رێگای‮ ‬خوێندن ببن بە دكتۆر‮ ‬یا مامۆستا‮ ‬یان ئەندازیار،‮ ‬بەڵام هەمووكەسێك بە خوێندن نابێت بە ئەكتەر‮ ‬،چونكە كاری‮ ‬ئەكتەری‮ ‬بەهرەیەكە ئەبێ لە خودی‮ ‬خۆتدا هەبێت،‮ ‬راستە بە خوێندن فێری‮ ‬زۆر شت ئەبیت،بەڵام خوێندن ئەو بەهرەیەت بو دروست ناكات دەبێ خۆت هەتبێ سوپاس بۆ خوای‮ ‬گەورە كە ئەو بەهرەی‮ ‬پێ بەخشیم،بۆیە دەڵێم بڕوانامەی‮ ‬هونەر لە هەموو بڕوانامەكانی‮ ‬تر لام گەورەترە،خۆی‮ ‬هەر وایە،‮ ‬بەڵام لە وڵاتی‮ ‬ئیمە گرنگی‮ ‬زۆر بە هونەر نادرێت،‮ ‬لە پرسیارێكدا كە ئایە هونەر لە كوردستان بووەتە پیشە كە بتوانرێێت بژێوی‮ ‬ژیانی‮ ‬پێ دابین بكرێت؟لە وڵامدا دەڵێت‮: ‬نەخێر تا ئێستا هونەر لە وڵاتی‮ ‬ئێمە نەبووەتە پیشە كە بتوانرێت بژێوی‮ ‬ژیانی‮ ‬پێ دابین بكرێت جا هەر كەسێك بێ لە بواری‮ ‬هونەر ئەكتەر بێ‮ ‬یا گۆرانی‮ ‬بێژ بێ‮ ‬یا میوزیك ژەن بێت ئەبێت بێجگە لە هونەر كارێكی‮ ‬دیكە بكەییت ئەگینا ناتوانی‮ ‬بژێوی‮ ‬ژیانتی‮ ‬پێ دابین بكەیت‮ ‬،سوپاس بۆ خوا كە ئێمە تاكە گروپین وەك بەزمی‮ ‬بەزم كە بتوانین بژێوییەك بە كارە نواندنەكانمان پەیدابكەین،‮ ‬وامان كردووە خەڵك بە پارە بێن بە دیارمانەووە دابنیشن بو بیبینی‮ ‬نواندنەكانمان،‮

‬لە بارەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە كی‮ ‬پشتگیری‮ ‬لێ دەكات؟ لە وەڵامدا دەڵێت‮:‬ زۆر سوپاسی‮ ‬بەرزان سنجاوی‮ ‬دەكەم كە هەر لە پەیمانگاوە پشتگیری‮ ‬لێ دەكردم وەك مامۆستایەك بوو بۆ من،‮ ‬من تا دەمرم قەرزاری‮ ‬ئەوم،‮ ‬ئەو بوو كە وای‮ ‬كرد بە و رادەیەی‮ ‬ئێستا بگەم،‮ ‬هەروەها راشی‮ ‬گەیاند كە وا كاركردنم لەگەڵ ئەكتەری‮ ‬خۆشەویست”فورات‮” ‬زۆر پیخوشە‮ ‬،‮ ‬وە هەروەها زۆر سەرسامی‮ ‬نواندی‮ ‬ئەیام ئەكرەمم كە بە‮ ‬شەمۆ‮ ‬ناسراوە زۆر كەس پێم دەڵێن كارە نواندنەكام لەو‮ ‬ئەچێت،‮ ‬وە لە بیانییەكانیش زۆر سەرسامی‮ ‬ئەكتەری‮ ‬كۆمیدی‮‬مستەر بیین چارلی‮ ‬چاپلن و رۆبێرتۆ بینیینە‮ ‬،كە ئەمانە كەسانێكن دووبارە نابنەوە‮.‬

لە كۆتاییدا گوتی‮ ‬هیوادارم لە كوردستان هونەری‮ ‬كۆمیدیا زۆرتر بەرەو پێشەوە بڕوا چونكە خەڵكی‮ ‬ئێمە پێویستی‮ ‬بە وەیە هەردەم پێبكەنێت هەردەم دڵخۆش بێت،‮ ‬چونكە میللەتی‮ ‬ئێمە زۆر نەهامەتی‮ ‬و ناخۆشی‮ ‬بینیوە،شایەنی‮ ‬ئەوەن هەردەم دڵخۆش بن،‮ ‬هیوادارم ئێمە وەك بەزمی‮ ‬بەزم توانیبێتمان خەندەیەك بخەینە سەر لێوی‮ ‬خەڵكە كەمان،‮ ‬بینەرە خۆشەویستەكەمان،‮ ‬چونكە ئەبێت گرنگی‮ ‬بەولایەنە بدرێت چونكە هونەری‮ ‬ئێمەش هیچی‮ ‬كەمترنیە لە وڵاتانی‮ ‬تر،‮ ‬لە كۆتاییدا دەڵیم كارێكی‮ ‬زۆر جیاوازترمان لە بەزمی‮ ‬بەزم لە پرۆژەدایە‮.‬