میلەت مەهدی
بە بۆنەی 16ی ئاب ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوكات لەدایكبوونی پێشەوا و پێشەنگ و مەرجەعی باڵای كوردستان جەنابی سەرۆك كاك مسعود بارزانی ، سەرۆك مسعود بارزانی رێبەر و هێمایەكی مەزنی نیشتمانییە كە تەواوی ژیانی خۆی بۆ سەرفرازی میللەتەكەمان و چەسپاندنی ئاشتی و پەرەپێدانی كەلتووری مرۆڤدۆستانە و پێكەوەژیانی گشت پێكهاتەكانی كوردستان تەرخان كرد. وێڕای پێرۆزبایی، هیوای تەمەن درێژی بۆ جەنابی سەرۆك بارزانی دەخوازم، هەروەها لەهەمان كاتدا و حەفتا و سێ ساڵ خەبات و خۆراگری و لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆ بەسەركردایەتی پێشەوای كوردایەتی و باوكی روحی نەتەوەیی كورد جەنڕاڵ مستەفا بارزانی نەمر لە 16/8/1946 بۆ یەكەمین جار پارتێك لە دایك بوو كە توانی ببێتە چەترێك و هەموو چین و توێژو پێكهاتەكانی كوردستان لە ژێر سێبەری خۆیدا كۆبكاتەوە، پەیامی پارتی بەشێوەیەك داڕێژرا كە هەموو تاكەكانی خەڵكی كوردستان شوێنی خۆیان لە ریزەكانی ئەم پارتەدا دەبیننەوە، بۆیە بوو بە قوتابخانەیەكی مەزنی كوردایەتی، بوو بە خاوەنی زۆرترین ئەندام و دۆست و لایەنگر لە كوردستاندا.
فەلسەفەی هێزو خۆراگری پارتی لەوەدا بوو كە لە هەلومەرجێكی سەخت و دژوار لە دایك بووە، دوای جەنگی جیهانی دووەم و پەراوێز خستنی كورد و بێبەشكردنی لە مافە سیاسییەكانی لە لایەن براوەكانی جەنگەكە، بۆیە دامەزراندنی پارتی لەو سەردەم بە واتای تەحەددا و خۆبەدەستوەنەدانی واقعی تاڵی ، هەر بۆیەش پارتێك لە هەلومەرجی سەخت و دژوار لە دایك ببێت بەرگەی سەختی و دژوارییەكانیش دەگرێت، هەربۆیە پارتی لە تەمەنی 73 ساڵەی پڕ لە بەخشش و دەستكەوت و داهێنانی خۆیدا وێڕای بڕینی سەختترین ڕێگای خەبات و بەرگەگرتنی جۆرەها پیلان و دوژمنكاری جۆراوجۆر تەنانەت پیلانی نێودەوڵەتیش ئەمرۆش حزبی رەقەم یەكی كوردستانە، خاوەنی بەرفراونترین پێگەی جەماوەری و گەورەترین فراكسیۆنە لە پەرلەمانی كوردستان و عێراقدا، ئەمرۆش پارتی پێشەنگە لە بەرزڕاگرتن و بەرەوپێشبردنی ئاڵای كوردایەتی و نیشتمانپەروەری سەرەڕای حزوری بەهێزی لە مەیدانی سیاسەت و دیپلۆماسییەتی ناوچەیی و جیهانیدا، هەموو ئەمانەش ئەم ڕاستییە دەسەلمێنن كە سیاسەت و بەرنامەی پارتی هەمان بەرنامە و داواكاری ڕەوای خەڵكی كوردستانە و بە حیكمەت و وردبینی و دووربینی و بوێری جەنابی سەرۆك بارزانی وا ئاواتەكانی گەلەكەمان بەرەو دوا لوتكە هەڵدەكشێن كە سەربەخۆیی كوردسانە لەسەر دەستی پێشەوا و مەرجەعی باڵای كوردستان جەنابی سەرۆك بارزانی.
هەزار سڵاو لەگیانی پاكی شەهیدانی كوردستان سەروەری هەموو شەهیدان بارزانیی نەمر و كاك ئیدریسی هەمیشە لەیاد.









