خەبات: ڕۆشنا عەلی:-
قوتابییەكی كوردی شاری كەركوك لە خوێندنی كوردی دەبێتە یەكەمی شارەكە و لە تەمەنی چوار ساڵییەوە باوكی شەهید بووە ،خاوەنی دوو خوشكە كە بەوتەی خۆی هەموو خوشكەكانی وەك ئەدیان زیرەكن و یەكێكیش لەوان لە كێبڕكێدایە لەگەڵ ئەدیان وەك خۆشی دەڵێت: لە قوتابخانەیەكی ئاسایی شارەكە بووەو دایكی و مامۆستاكانی هاوكارێكی باشی بوون.
یەكەمی خوێندنی كوردی
دەربارەی كۆنمرەكەی ئەدیان وتی: بە كۆنمرەی 99.14 بوومە یەكەمی شاری كەركوك و لە قوتابخانەی ئامادەیی چوار چرای كچان كە قوتابخانەكەم یەكێكە لە ئامادەییە باشەكانی شاری كەركوك هەموو ساڵێك كۆمەڵێك قوتابی لەم قوتابخانەیە نمرەی بەرز بەدەست دەهێنن ئەمساڵیش من یەكێك بووم لەوان ، كە كاتێكی زۆرم بۆ خوێندن تەرخانكردبوو دایكم بەردەوام هاوكارم بووە ونەیهێشتووە بێ باوكی كاریگەری هەبێت لەسەرم وەك مامۆستای تایبەتیش زیندەوەرزانی پێ دەوتم و چەند مامۆستایەكی تایبەتیشم هەبوو لە گەڵ مامۆستاكانی قوتابخانەدا زۆر سوودم لێ وەرگرتن و هۆكاری سەرەكی سەركەوتنەكەم مامۆستاكانم بوون.
دەربارەی ئەوەشی كە ئایا تاچەند تەكنەلۆژیا كاریگەری هەبووە لەسەری ئەدیان وتی : تەنها بۆكاری زۆر پێویست بە كارم دەهێنا بۆ ئەوەی ئاگاداری تاقیكردنەوەو گۆڕانكاری بم لە گەڵ هاوڕێكانم ئەگەر نا كاتی لێنەگرتووم و هیچ كاریگەری نەبووە.
كێشەی بژمێر
ئەدیان ئاماژە بەوە دەدات كە ئەوەی كێشەی بۆ ئەو دروستكرد ڕێگە نەدان بوو بە بەكارنەهێنانی بژمیر (حاسیبە ) و ئەو وتی: بڕیاری بەكارنەهێنانی بژمێر لەیەكەم شەوی تاقیكردنەوە كاریگەرییەكی زۆری لەسەر قوتابییان بە گشتی دروستكرد من تەنها بە هۆی ئەم بڕیارە سێ نمرەم لە وانەی كیمیا لی ڕۆشت و زۆرێكیش لە هاوڕێكانم ، چونكە زۆربەی تاقیكردنەوەكانمان پەیوەندی بە بژمێرەوە هەبووكە پێشتر خۆمان بۆ بڕیارێكی لەو جۆرە ئامادە نەكردبوو.
گرنگی پێدان
دەربارەی گرنگیدانیش بە یەكەمییەكەی ئەدیان دەڵێت ئەو گرنگییەی بە یەكەمەكانی هەرێم درا وە بە ئێمە نەدرا ئەو وتی: راستە ڕێوڕەسمییان بۆكردووین ، بەڵام وەك ئەوە نەبوو كەلە هەرێم بۆ قوتابییەكان كراو تا ئێستاش وەزارەتی پەروەردە هیچ رێوڕەسم و ڕێز لێنانێكی بۆ نەكردووین نەلە هەرێم و نەلە حكومەتی فیدڕاڵیش.
نەرمین عوسمان بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئامادەیی چوار چرا دەربارەی ئەدیان وتی ئەو لە قۆناغی 10 وە لە قوتابخانەكەی ئێمەیەو یەكێك بوو لە قوتابییە زیرەكەكان و لە ڕووی مادیش ئاستێكی مام ناوەندییان هەیە دایكی مامۆستایەو باوكی شەهیدە و ئێمە پێشبینی ئەم نمرەیەمان لێ دەكرد و ژمارەیەكی زۆر قوتابیمان ساڵانە نمرەی بەرز بەدەست دەهێنێت و ئەمساڵیش ئەدیان یەكەمی خوێندنی كوردییە لە سەر پڕۆگرامی حكومەتی هەرێم وپڕۆگرامی كوردی بە كۆنمرەی 694 لەبەشی زانستی.
ئەو بەڕێوەبەرە ئاماژەی بەوەشدا كە بڕیاری قەدەغە كردنی بژمێرە كاریگەرییەكی خراپی هەبوو لەسەر قوتابییان بە گشتی و ئەو وتی: ئەگەر ئەم بڕیارە نەبووایە بێگومان ژمارەیەكی زۆر قوتابیمان لە یەكەمەكان دەبوون.









