دكتۆرە مەیادە نەجار‮❊‬
یەكێك لەهەنگاوە گرنگەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بەدرێژای‮ ‬مێژووی‮ ‬بزاژی‮ ‬ڕزگاریخوازی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد،‮ ‬بنیاتنانی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێزبووە،‮ ‬هەمیشە پارتیەكان هەموو هەولێكیان بۆ دروستكردن و تۆكمەكردنی‮ ‬كوردستان بووە،‮ ‬ئەمەش وایكردووە كە پارتی‮ ‬لەهێزە سیاسیەكانی‮ ‬تر جیاوازبێت،‮ ‬چونكە بۆ ساتێكیش دەستبەرداری‮ ‬مافە نەتەوەییەكان نەبووە‮.‬ پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لەهەڵبژاردنەكانی‮ ‬ئەیلولی‮ ‬2018دا كوردستانێكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬كردە دروشم و بانگەشەی‮ ‬هەڵبژاردن رەنگە ئەوكات زۆر لەهێزە سیاسیەكانی‮ ‬تر‮ ‬بەبیانووی‮ ‬جیاواز خۆیان لەكوردستانی‮ ‬بوون دەزیەوە،‮ ‬تەنانەت هەندێك لەو هێزانە ئەوكات بانگەشەی‮ ‬بەناوەندی‮ ‬كردن سیاسەتیان لە عێراق دەكرد،‮ ‬بەڵام پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان‮ ‬پێداگری‮ ‬زیاتر لەكوردستانی‮ ‬بوون دەكرد‮.‬ لەئێستاشدا پێكهێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نوێیەم بەسەرۆكایەتی‮ ‬ڕێزدار كاك‮ (‬مەسرور بارزانی‮)‬و هەنگاوەكانی‮ ‬بۆ بەهێزكردنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەستپێكردووە،‮ ‬بەهیزكردنی‮ ‬كوردستان و پاراستنی‮ ‬ناوماڵی‮ ‬كورد لەسایەی‮ ‬ئەم كابینەیەدا‮ ‬یەكێك دەبێت لەو پرسانەی‮ ‬كە شایەنی‮ ‬باسكردن بێت‮.‬ ئەوەی‮ ‬جێگەی‮ ‬سەرنجی‮ ‬هەمووانە‮ ‬ڕێزدار كاك‮ (‬مەسرور بارزانی‮) ‬لەكاتێكی‮ ‬زۆر ناهەمواردا ئەركێكی‮ ‬زۆر قورسی‮ ‬كەوتۆتە سەرشان چونكە ناوچەی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست بەگشتی‮ ‬بەدۆخێكی‮ ‬زۆر هەستیاردا تێدەپەرێت لەلایەك ناكۆكی‮ ‬نێوان ئێران و ئەمریكا گەیشتۆتە ئاستێكی‮ ‬زۆر مەترسیدار،‮ ‬بێجگە لەوە هێزە هەرێمیەكانی‮ ‬تر ناكۆكیان لە زیادبووندایە،‮ ‬ئەمەش وادەكات كە كێشەی‮ ‬بەرفراوانتر بەرۆكی‮ ‬ناوچەكە بگرێت‮ ‬،‮ ‬ئەم گۆرانكاری‮ ‬و پیشهاتە سیاسیانە وادەكات ئەركی‮ ‬سەرشانی‮ ‬ڕێزدار‮ (‬مەسرور بارزانی‮) ‬زۆر قورستر بێت‮.‬ ‮ ‬بێگومان كەسایەتی‮ ‬بەتوانای‮ ‬ڕێزدار كاك‮ (‬مەسرور بارزانی‮) ‬و ئەزموونی‮ ‬كاركردنی‮ ‬و سەركەوتنی‮ ‬لەسەرجەم بوارەكاندا وادەكات بەهەنگاوە ژیر و بوێرەكانی‮ ‬بتوانێت ئەم قوناغە قورسە ببرێت و ئەزموونێكی‮ ‬سەركەوتوو لەسیاسەتی‮ ‬بەرێوەبردن و دەوڵەتداری‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بنیات بنێت،‮ ‬چونكە سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كەسایەتییەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دیار بووە لە ناو شۆڕشی‮ ‬كوردی‮ ‬و هەرێمی‮ ‬كوردستان و كەسێكی‮ ‬گەنج و ئەكادیمییە و بڕوانامەی‮ ‬بەرزی‮ ‬بەدەست هێناوە و لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانیشدا كەسایەتییەكی‮ ‬دیارە و كاریگەری‮ ‬لەسەر بەهیزكردن و ئاراستەكردنی‮ ‬زۆر پرسی‮ ‬دیار هەبووە،‮ ‬هەروەها هەنگاوە سەركەوتوەكانی‮ ‬شایەتی‮ ‬بۆ دەدەن،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬ترەوە سەڕەڕای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كەسێكی‮ ‬نموونەییە و هەمیشە جێگەی‮ ‬متمانەی‮ ‬هەموو میللەت بووە بەشێكی‮ ‬تر كە سەركەوتنی‮ ‬مسۆگەر دەكات بۆ ئەوە دەگەڕیتەوە كەباوكێكی‮ ‬سەركردە و كاریزمایەكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬وەك‮ ‬ڕیزدار‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬پشتیوانی‮ ‬لێ دەكات،‮ ‬كە خەڵك بەشێكی‮ ‬خۆشەویستیی‮ ‬باوكی‮ ‬بەو دەدەن و ئومێدیان پێیەتی‮ ‬كە دەتوانێت كاری‮ ‬بەرچاو بكات‮.‬ كاریزمایی‮ ‬ڕێزدار كاك‮ (‬مەسرور‮ ‬بارزانی‮) ‬وادەكات كەبتوانێت كۆنتڕۆڵی‮ ‬بەشێك لەو پەرتەوازەییەی‮ ‬وڵات بكات،‮ ‬كە ساڵانێكە ململانێ سیاسییەكان شپرزەیان كردووە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬یەكخستنەوەی‮ ‬نێوماڵی‮ ‬كورد كە ئەرێكی‮ ‬زۆر گرنگ دەبێت لەم قۆناغەدا،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬كاریزمایی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەت دیفاكتۆیەك دروست دەكات كە تەواوی‮ ‬لایەنە بەشداربووەكانی‮ ‬حكومەت ناچاربن تەواوی‮ ‬بەرپرسیارێتی‮ ‬هەڵبگرن،‮ ‬چونكە وەك بینیمان لە كابینەكانی‮ ‬پێشوودا لایەنەكانی‮ ‬بەشداربوو لە حكومەت قاچێكیان لە حكومەت و قاچێكیان لە ئۆپۆزسیۆن بوو،‮ ‬بەلام لەم كابینەیەدا ئەم كارە ئەستەم دەبێت‮.‬ ئەندازیاری‮ ‬ئارامی‮ ‬و ئاشتی،‮ ‬كارێزمایی‮ ‬دەوڵەتداری یەكێك لەخاڵە بەهێزەكانی‮ ‬ڕێزدار كاك‮ (‬مەسرور بارزانی‮) ‬ئەوەیە كە ئەزموونی‮ ‬پێشووی‮ ‬لە ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایش نموونەیەكی‮ ‬بێوێنەی‮ ‬لەسەركەوتن تۆماركرد،‮ ‬چونكە لەو ماوەیەدا كەسەرپەرشتی‮ ‬كردنی‮ ‬ئەم دەزگا هەستیارەی‮ ‬كەوتە ئەستۆ رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراست كەوتە قەیرانێكی‮ ‬نامۆی‮ ‬ئەمنی‮ ‬و شاڵاوی‮ ‬تیرۆر جەنگی‮ ‬تایەفەگەری‮ ‬زۆربەی‮ ‬ولاتانی‮ ‬ناوچەكەی‮ ‬گرتەوە،‮ ‬دواتر شالاوێكی‮ ‬تیرۆلیستی‮ ‬لەژیر چەندین ناوی‮ ‬جیا لەوانە گروپی‮ ‬تیرۆلیستی‮ ‬داعش رووی‮ ‬لەناوچەكە كرد و هێرشی‮ ‬بۆ سەر زۆربەی‮ ‬وولاتانی‮ ‬رۆژهەلاتی‮ ‬ناوەراست دەستپێكرد،‮ ‬ئەوەی‮ ‬شایەنی‮ ‬باسبێت بەهۆی‮ ‬هەنگاوە ژیرەكانی‮ ‬ڕێزدار‮ (‬مەسرور بارزانی‮) ‬بەدرێژای‮ ‬ئەو ماوەیە هەرێمی‮ ‬كوردستان بەئارامی‮ ‬مایەوە تەنانەت ئارامی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بوو بەدەرگایەك بۆ ولاتانی‮ ‬تری‮ ‬ناوچەكە و وەك خاكێكی‮ ‬فریاد رەس وەها بوو بۆ پەنابەرانن ئەگەر زیاتر ووردبینەوە هەرێمی‮ ‬كوردستان تاكە ناوچەی‮ ‬ئارام بەدرێژای‮ ‬ماوەی‮ ‬چەندین ساڵ و ملیونان پەنابەر روویان لەهەرێمی‮ ‬كوردستان كرد،‮ ‬بگرە زۆربەی‮ ‬چاودیرانی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیان ناولێنابوو دورگەیەكی‮ ‬ئارام لەناو دەریایەكی‮ ‬پڕ‮ ‬لەئاگردا‮.‬ لێرەدا ئارامی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بگرە رزگاربوونی‮ ‬ئەو ژمارە بەرچاوەی‮ ‬پەنابەران بۆ بەتوانایی‮ ‬و كارامەیی‮ ‬سەركردەی‮ ‬پالەوان‮ ‬ڕێزدار كاك‮ (‬مەسرور بارزانی‮) ‬دەگەڕیتەوە كەشایەنی‮ ‬ئەوەبوو كە ئەفسانەی‮ ‬تێكشاندنی‮ ‬تیرۆر ناوی‮ ‬بنرێت،‮ ‬بۆیە دەكرێت لێرەدا بڵین‮ ‬ڕێزدار كاك‮ (‬مەسرور بارزانی‮) ‬نموونەیەكی‮ ‬وەها پیرۆز و گرنگی‮ ‬لە پاراستنی‮ ‬ئارامی‮ ‬و ئاسایشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان پێشكەشكرد ئەو ئەزموونە بەمانایەك دێت كە لەئەزموونی‮ ‬داهاتوودا سەركەوتنی‮ ‬زۆر خەیاڵی‮ ‬تۆمار دەكات‮.‬ گرنگیدان بەگەنجان هەنگاوێكی‮ ‬تری‮ ‬سەكەتوو لەپرۆسەی‮ ‬دەوڵەتداریدا كە‮ ‬ڕێزدار كاك‮ (‬مەسرور بارزانی‮) ‬زۆر بوێرانە ئەنجامی‮ ‬دا،‮ ‬گرنگیدان بوو بە هێز و توانای‮ ‬گەنجان و خوێنی‮ ‬نوێ لەپرۆسەی‮ ‬فەرمانرەوایدا،‮ ‬وەك دەبنین لە‮ ‬یەكەم پرۆسەی‮ ‬كاری‮ ‬حكوومڕانیدا زۆر بوێرانە،‮ ‬گەنجانی‮ ‬شارەزا و دڵسۆز‮ ‬و ئەكادیمی‮ ‬و پسپۆڕی‮ ‬هێنایە ناو پرۆسە هەستیارەكەی‮ ‬دەوڵەتدارییەوە ئەمەش نیشانەیەكی‮ ‬زۆر گرنگە سەركەوتنی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬حوكمداریمان پێدەلێت چونكە لەم كابینەیەدا هێزی‮ ‬گەنجان پشكی‮ ‬شێرییان بەركەوتووە تارادیەكی‮ ‬باش سوود لەتوانای‮ ‬ئەزموون و پسپۆڕ‮ ‬گەنجان وەرگیراوە‮.‬ بەهێزكردنی‮ ‬ژیرخانی‮ ‬ئابووری یەكێكی‮ ‬تر لەهەنگاوە گرنگەكانی‮ ‬ڕێزدار كاك‮ (‬مەسرور بارزانی‮) ‬دروستكردن و بەهێزكردنی‮ ‬پەیوەندییەكانە لەگەل حكومەتی‮ ‬ناوند بەمەبەستی‮ ‬چارەسەكردنی‮ ‬تەواو قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬و زاڵبوون بەسەر كێشەو گیروگرفتەكان چونكە لەئێستادا ئاسۆیەكی‮ ‬روون بۆ چارەسەركردنی‮ ‬پرسەكان دەركەوتووە،‮ ‬چونكە ئەزموونی‮ ‬سەركەوتووی‮ ‬پێشووی‮ ‬ڕێزدار كاك‮ (‬مەسرور بارزانی‮) ‬وادەكات كە جەماوەر ئەو متمانەیەیان هەبێت كە هەرێمی‮ ‬كوردستان لەم كاتەدا دەتوانێت تەوای‮ ‬كێشەكانی‮ ‬لەگەل بەغدا چارەسەر بكات و كێشەو قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬لەگەل عێراقدا كۆتایی‮ ‬بێ بێت و بگەنە چارەسەرێكی‮ ‬كۆتایی‮.‬ بنیاتناوەی‮ ‬پەیوەندییەكان یەكێك لەو سێكتەرانەی‮ ‬كە‮ ‬ڕێزدار كاك‮ (‬مەسرور بارزانی‮) ‬زۆر سەركەوتوانە كاری‮ ‬لەسەر دەكات و پیدەچێت لەكابینەی‮ ‬نوێیەمدا زۆر سەركەوتوانە بتوانێت جێبەجیی‮ ‬بكات،‮ ‬پەرەپێدان و بەهێزكردنی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬دەرەوە لەرێگەی‮ ‬هەماهەنگییەكی‮ ‬بەرفراوان و تۆكمەكردنی‮ ‬پەیوەندییەكان لەگەل ولاتانی‮ ‬جیهان و جا لەرێگەی‮ ‬نوسینگەی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم بێت‮ ‬یان وەزارەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬عێراق بێت،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬ترەوە پرسی‮ ‬ریفۆرم لەسێكتەرە گشتیەكانی‮ ‬تر و نەهێشتنی‮ ‬سیماكانی‮ ‬دوو ئیدارەیی‮ ‬یەكێكی‮ ‬تر دەبێت لەو بوارانەی‮ ‬كە لەم كابینەیەدا زۆر سەركەتوانە كارەكانی‮ ‬جێبەجی‮ ‬دەكرێت بۆیە جەماوەر لەئێستادا متمانەیەكی‮ ‬زۆر بەهێزیان بەتوانا و ئیرادەی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬كابینەی‮ ‬نوێیەم هەیە‮.‬ یەكێك لەهەنگاوە گرنگەكانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم بنیاتناوەی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬تۆكمەیە لەگەل حكومەتی‮ ‬بەغدا بەجۆرێك ئەگەر تیرامانێك بۆ سەردانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ بەغدا بكەین و سەرنجێك لەدیدارە دیپلۆماسەیكان بدەین كەتەواوی‮ ‬دیدارەكان لەسەر ئاستی‮ ‬لوتكە بەرێوەچوون،‮ ‬لەكەمتر لەچەند كاتژمرێك سێ دیداری‮ ‬لوتكەی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬لەنیوان سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم و هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی‮ ‬عێراق بەرێوەچوو،‮ ‬ئەمەش چەندین‮ ‬ڕەهەند لەخۆ دەگرێت ئاسۆیەكی‮ ‬روونمان پێنیشان دەدات كە لەنزیكترین كاتدا تەواوی‮ ‬پرسە ناكۆكەكان چارەسەر دەبن‮.‬ پرسی‮ ‬ناوچە كوردستانیەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬هەرێم یەكێكی‮ ‬تر لەو بابەتانەی‮ ‬كە كابینەی‮ ‬نوێیەم كاری‮ ‬لەسەر دەكات‮ ‬یەكلاییكردنەوەی‮ ‬ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێم و چارەسەكردنی‮ ‬پرسی‮ ‬ئەو ناوچانەیە كەبەهۆی‮ ‬رووداوە نەخوازراوەكەی‮ ‬دوای‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر داگیركراون،‮ ‬لەئێستا كابینەی‮ ‬نۆیەم زۆر بەووردی‮ ‬كار لەسەر چارەسەكردنی‮ ‬ئەم پرسە دەكات چونكە‮ ‬ڕێزدار كاك‮ (‬مەسرور بارزانی‮) ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە بەرنامەی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمدا باسی‮ ‬لە پرسی‮ ‬كەركووك و زەروورەتی‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬ئەو كێشەیەی‮ ‬كردووە،‮ ‬چونكە هەمیشە رۆڵی‮ ‬كاریگەر و سەركەوتوانەی‮ ‬رێزدار‮ (‬مەسرور بارزانی‮) ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ چارەسەركردنی‮ ‬پرسەكان زۆر خیرابووە ئەمەش وادەكات كە هەموو كوردستانیان و كەركووكیەكان بەهەنگاوەكانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نوێیەم زۆر دلخۆشبن بۆ چارەسەری‮ ‬گرفتەكانیان،‮ ‬لە كۆتاییدا پێویستە بگوترێت‮ ‬ڕێزدار كاك‮ (‬مەسرور بارزانی‮) ‬ئەوەی‮ ‬لێی‮ ‬چاوەڕوان دەكرێت،‮ ‬كەهەنگاوی‮ ‬زۆر نایاب و تایبەتمەند بنێت گۆرانكاری‮ ‬نەوعی‮ ‬لە ژیان گوزەرانی‮ ‬هاووڵاتی‮ ‬بكات و بێگومان ئەگەرێكی‮ ‬زۆر بەهێزە‮ ‬بەم هەنگاوانە ببێتە رەمز بۆ سەركردەیەكی‮ ‬گەنج و كوردستانیش ئەزموونێكی‮ ‬تاقیكراوەی‮ ‬سەركەوتووی‮ ‬ئەكادیمی‮ ‬و گەنجی‮ ‬سەركردەی‮ ‬دەبێت‮.‬ ‮
❊ ‬ئەندامی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬عێراق