كاروان محه‌مه‌د سینۆ

رۆژی‮ ‬هەینی‮ ‬رابردوو،‮ ‬بەبڕیاری‮ ‬دۆناڵد ترامپ،‮ ‬ئەمریكا تاكلایەنە لە رێكەوتنی‮ ‬نەهێشتنی‮ ‬مووشەكی‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬مام ناوەند و كورت هاوێژ‮ (‬INF‮) ‬كشایەوە كە ساڵی1987 ‮ ‬هەردوو سەرۆكی‮ ‬ئەمریكا‮ (‬رۆناڵد رێگن‮) ‬و سەرۆكی‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆژیەت‮ (‬میخائیل گۆرباچۆژ‮) ‬ئیمزایان كردبوو‮.‬ لەم رێكەوتنەدا و هەردوولا رێك كەوتبوون لەسەر نەهێشتنی‮ ‬كێبڕكێ و پەرەدانی‮ ‬چەكی‮ ‬ئەتۆمی‮. ‬هەروەها هاردوولا رێكەوتبوون كە مووشەكی‮ ‬هەڵگری‮ ‬كڵاوی‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬مەودا كوردت و مام ناوەند‮ (‬500‮ ‬كلم تاكو‮ ‬5500‮ ‬كلم‮) ‬لەنێو جەبەخانەكانیان لەناو ببەن‮. ‬هەڵبەت ئەم رێكەوتنەیان،‮ ‬لە حوزەیرانی‮ ‬ساڵی‮ ‬1988 ‮ ‬كەوتە بواری‮ ‬جێ بەجێ كردن،‮ ‬ئەمەش بووە ئەگەری‮ ‬نەمانی‮ ‬جەنگی‮ ‬سارد لە نێوان ئەمریكا و‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆژیەت و جۆرێك لە هێمنی‮ ‬و ئارامی‮ ‬سەرانسەری‮ ‬جیهانی‮ ‬گرتەوە و مرۆژایەتی‮ ‬دووركەوتەوە لە هەڕەشە و مەترسییەكانی‮ ‬جەنگی‮ ‬ئەتۆمی‮.‬ بەڵام كشانەوەی‮ ‬ئەمریكا لەم رێكەوتنە‮ (‬بەهەر بیانۆیێك و هەر هۆكارێك و خەتای‮ ‬هەر لایێك بێت‮)‬،‮ ‬پێم وایە دیسان جەنگی‮ ‬سارد لە نێوان ئەمریكا و روسیا بەرپا دەبێتەوە و دیسانەوە لەسەر ئاستی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬جیهان و نێودەوڵەتیش،‮ ‬دووبارە سیستەمی‮ ‬دووجەمسەری‮ ‬باڵ بەسەر سیاسەتی‮ ‬جیهان و نێودەوڵتیدا دەكێشێت و دووبارە وڵاتانی‮ ‬جیهان بەسەر ئەم دوو جەمسەرەدا دابەش دەبن،‮ ‬بەڵام ئەمجارە بەلەبەرچاوگرتنی‮ ‬گۆڕانكاری‮ ‬و پێشژەچوونی‮ ‬زانستی‮ ‬و تەكنۆلۆجیای‮ ‬لە چاو سەردەمی‮ ‬شەڕی‮ ‬ساردی‮ ‬یەكەم‮!‬،‮ ‬ئەمجارە شەڕی‮ ‬سارد‮ (‬شەڕی‮ ‬ساردی‮ ‬دووەم‮) ‬زیاتر لە بواری‮ ‬تەكنوڵوجیا و‮ (‬سیبرانیەت‮) ‬و بازرگانی‮ ‬و گەمارۆی‮ ‬بازرگانی‮ ‬و سەرچاوەكانی‮ ‬وزە دەبێت‮.‬ لێرەدا بەشێنەیی‮ ‬دەڵێم‮. ‬ئامانج لە شەڕی‮ ‬ساردی‮ ‬دووەم زاڵبوونی‮ ‬هێزی‮ ‬ئەتۆمییە لەجیهاندا‮. ‬بۆیە ئەگەر‮ (‬لە دوا كاتدا‮) ‬ئەمریكا و روسیا نەگەیشتن بە چاریەك بۆ ئەم قەیرانەی‮ ‬نێوانیان،‮ ‬پێم وایە روسیا لەجیاتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬بەتەنیا رووبەرووی‮ ‬ئەمریكا ببێتەوە،‮ ‬ئەم جارە هاوپەیمانییەكی‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬پێكدەهێنێت لەگەڵ‮ (‬چین و كۆریای‮ ‬باكوور‮) ‬و هەروەها هەوڵدەدات كە بەزووترین كات ئیران‮ ‬ڕاكێشێتە نێو ئەم هاوپەیمانییە و هەموو زانست و زانیارییەكی‮ ‬پێویست بۆ گەیشتن بە چەكی‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬پێشكەش بە ئیران دەكات‮. ‬هەوەرها رووسیا هەوڵدەدات كە توركیاش‮ ‬ڕاكێشێتە نێو هەمان هاوپەیمانی‮ ‬پاش ئەوەی‮ ‬قەیرانی‮ ‬نێوان ئەمریكا و توركیا تەشەنەی‮ ‬كردووە پاش كڕینی‮ ‬مووشەكەكانی‮ (‬S-400‮) ‬رووسی‮. ‬ئێستا توركیا ئامادەیە بە جۆرێك لەجۆرەكان هاوپەیمانی‮ ‬لەگەڵ روسیا ببەسێت،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬دوور لە سیاسەتی‮ ‬ئەمریكا‮ ‬گوشار بخاتە سەر رۆژ ئاوای‮ ‬كوردستان،‮ ‬كەواتە‮ (‬لەسایەی‮ ‬سەری‮ ‬پەكەكە‮) ‬دوارۆژی‮ ‬رۆژئاوای‮ ‬كوردستان لەمەترسی‮ ‬دایە و دوورنییە رۆژهەڵاتی‮ ‬فوراتیش بە دەردی‮ (‬عەفرین‮) ‬بچێت‮. ‬بەم شێوەیە هەڵوەشانی‮ ‬رێكەوتنی‮ ‬نەهێشتنی‮ ‬مووشەكی‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬مام ناوەند و كورت هاوێژلە نێوان رووسیا و ئەمریكا،‮ ‬دەرهاویشتەی‮ ‬نەرێنی‮ ‬دەبێت بۆ سەر كوردستان و رۆهەڵاتی‮ ‬ناوەراست بەگشتی‮.‬ شایانی‮ ‬باسە لەمیانەی‮ ‬نوسینی‮ ‬ئەم چەند دێرەدا،‮ ‬بیستم حكوومەتی‮ ‬هیندستان بڕیاری‮ ‬حوكمی‮ ‬زاتی‮ ‬هەڵوەشاندەوە لە هەرێمی‮ (‬كشمیر‮)‬ی‮ ‬ژێر دەسەڵاتی‮ ‬خۆیدا‮. ‬لەو باروەڕەدام كە ئەم هەڵوێستەی‮ ‬هیندستان دەبێتە ئەگەری‮ ‬قەیرانێكی‮ ‬مەزن لەنێوان هیندستان و پاكستان كە هەردووكیان دوو وڵاتی‮ ‬ئەتۆمین‮. ‬كەواتە هەروەها كشانەوەی‮ ‬ئەمریكا لە رێكەوتنی‮ ‬نەهێشتنی‮ ‬مووشەكی‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬مامناوەند و كورت هاوێژ،‮ ‬دەرهاویشتەی‮ ‬نەرێنی‮ ‬دەبێت بەسەر هەموو جیهاندا دەبێت‮.‬