بەدواداچوون‮ : ‬بڕیار كۆیی
لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬كارەبا لە توانایدا نییە24 ‮ ‬كاتژمێر كارەبا بە هاووڵاتیان بدات لە هەر گەڕەكێك لە سەرجەم شار و شارۆچكە و شارەدێیەكان مۆلیدەی‮ ‬تایبەت داندراوە بۆ پڕكردنەوەی‮ ‬كاتژمێرەكانی‮ ‬كارەبای‮ ‬هاووڵاتیان و ئەو مۆلیدانە لە بەرامبەر بڕێك پارە كە مانگانە گۆڕانی‮ ‬بەسەردادێت كاتژمێر و ئەمپێری‮ ‬كارەبا دەدەن بە هاووڵاتیان،‮ ‬ماوەیەكە بەشێك لە هاووڵاتیان گلەیی‮ ‬ئەوە دەكەن كە لە بڕی‮ ‬پارەی‮ ‬ئەمپێری‮ ‬كارەبای‮ ‬مۆلیدە ئەهلییەكان لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی‮ ‬دیكە جیاوازیی‮ ‬هەیە‮.‬ بەپێی‮ ‬بەدواداچوونێكی‮ ‬ڕۆژنامەی‮ (‬خەبات‮) ‬لە زۆرینەی‮ ‬گەڕەكەكانی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر نرخی‮ ‬ئەمپێری‮ ‬كارەبای‮ ‬مۆلیدە ئەهلییەكانی‮ ‬جیاوازییان هەیە تەنانەت لە ناوچەی‮ ‬گەڕەكێك بۆ ناوچەیەكی‮ ‬دیكەی‮ ‬هەمان گەڕەكیش جیاوازیی‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬نرخەوە بەدی‮ ‬دەكرێت بۆ نموونە،‮ ‬لە گەڕەكی‮ ‬هەڤاڵان نرخی‮ ‬ئەمپێری‮ ‬كارەبا بۆ مانگێك10 ‮ ‬هەزار دینار و لە گەڕەكی‮ ‬هەولێری‮ ‬نوێ‮ ‬8250 ‮ ‬دینارە و لە كەسنەزان8 ‮ ‬هەزار و لە گەڕەكی‮ ‬حەسارۆك7750 ‮ ‬و لە گەلاوێژ7 ‮ ‬هەزار و لە گەڕەكی‮ ‬ڕۆشنبیریش8 ‮ ‬هەزار دینارە‮.‬ بەمەبەستی‮ ‬زانینی‮ ‬هۆكاری‮ ‬ئەو جیاوازیی‮ ‬نرخەی‮ ‬نێوان گەڕەكەكانی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر سەبارەت بە ئەمپێری‮ ‬كارەبای‮ ‬مۆلیدە ئەهلییەكان و دەستكەوتنی‮ ‬زانیاریی‮ ‬زیاتر پەیوەندیمان بە قارەمان مەولود،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬لیژنەی‮ ‬مۆلیدە ئەهلییەكانی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر ناوبراو لە وەڵامی‮ ‬پرسیاری‮ (‬خەبات)دا‮ ‬ڕاگەیاند‮:”‬ڕاستە ئێمەش دەزانین بەشێك لە هاووڵاتیان‮ ‬گلەیی‮ ‬لە جیاوازیی‮ ‬نرخی‮ ‬ئەمپێری‮ ‬كارەبای‮ ‬مۆلیدە ئەهلییەكان دەكەن لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر،‮ ‬بەڵام بابەتەكە زۆر‮ ‬ڕوونە و هیچ سەرپێچییەكی‮ ‬تێدا نییە،‮ ‬چونكە نرخی‮ ‬ئەمپێری‮ ‬مۆلیدەی‮ ‬هەر گەرەكێك پەیوەستە بە ژمارەی‮ ‬كاتژمێرەكانی‮ ‬كارەبای‮ ‬نیشتمانی‮ ‬لەو گەڕەكە چەندە كارەبای‮ ‬نیشتمانی‮ ‬زیاتر بدرێت كارەبای‮ ‬مۆلیدە ئەهلییەكان كەمتر دەدرێت،‮ ‬بەمەش نرخی‮ ‬ئەمپێری‮ ‬مۆلیدە كەمتر دەبێتەوە‮”.‬ ناوبراو جەختیشیكردەوە كە ژمارەی‮ ‬كاتژمێرەكانی‮ ‬كارەبای‮ ‬نیشتمانی‮ ‬لە گەڕەكێك بۆ گەڕێكی‮ ‬دیكە جیاوازیی‮ ‬هەیەو ئەمەش بەهۆی‮ ‬بارقورسی‮ ‬سەر فیدەرەكانەو ناتواندرێت بەپێی‮ ‬پێویست كارەبای‮ ‬نیشتمانییان بدرێتێ،‮ ‬بەمەش دەبێت ئەو كاتژمێرانەی‮ ‬كارەبایان بە كارەبای‮ ‬مۆلیدەی‮ ‬ئەهلی‮ ‬بۆ قەرەبووبكرێتەوە‮.‬ گوتیشی‮:”‬ئێمە پێوەری‮ ‬تایبەتمان لە زۆرینەی‮ ‬مۆلیدە ئەهلییەكان داناوە بۆ ئەوەی‮ ‬بزانین مانگانە چەند كاتژمێر كارەبای‮ ‬داوەتە هاووڵاتیان لەسەر ئەو بنەمایە نرخەكان دادەنێین،‮ ‬جگە لەوەش ئێمە پێوەری‮ ‬نهێنیمان لە زۆرینەی‮ ‬گەڕەكەكانی‮ ‬شار داناوە بۆ ئەوەی‮ ‬جەخت لە‮ ‬ڕاستی‮ ‬و درووستی‮ ‬پێوەرە سەرەكییەكە بكەینەوە،‮ ‬جگە لە ئەوەی‮ ‬كە ئێمە خشتەی‮ ‬كارەبای‮ ‬نیشتمانییش وەردەگرین بۆ ئەوەی‮ ‬بزانین لە هەر گەڕەكێك كارەبای‮ ‬نیشتمانی‮ ‬چەند كاتژمێر هەبووە‮”.‬ سەبارەت بە ئەوەی‮ ‬ئەگەر هاتوو هاووڵاتییەك گلەیی‮ ‬لە مۆلیدەی‮ ‬گەڕەكەكەی‮ ‬خۆی‮ ‬هەبوو چ‮ ‬ڕێگایەك بگرێتەبەر،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬لیژنەی‮ ‬مۆلیدە ئەهلییەكانی‮ ‬هەولێر ئاماژەی‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬كرد كە لەسەر هەر پسوولەیەكی‮ ‬كارەبای‮ ‬مۆلیدەی‮ ‬ئەهلی‮ ‬كە مانگانە لە بری‮ ‬پارە دەدرێت بە هاووڵاتیان ژمارەی‮ ‬تەلەفۆنی‮ ‬كارمەندانی‮ ‬لیژنەكەی‮ ‬لەسەر نووسراوە و هەر هاووڵاتییەك ئەگەر گلەیی‮ ‬هەبێت لە نرخ و كاتژمێری‮ ‬كارەبای‮ ‬مۆلیدەی‮ ‬گەڕەكەكەی‮ ‬دەتوانێت پەیوەندی‮ ‬بەو ژمارانەوە بكات،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬لیژنەكە بەدواداچوون بۆ گلەیی‮ ‬و گازاندەكە دەكەن ئەگەر هاتوو دەركەوت كە خاوەنی‮ ‬مۆلیدەكە كەمتەرخەمە ئەوا‮ ‬ڕێككاری‮ ‬تایبەتی‮ ‬لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر‮.‬ سەبارەت بە چۆنیەتی‮ ‬سزادانی‮ ‬ئەو خاوەن مۆلیدانەی‮ ‬كە سەرپێچی‮ ‬دەكەن قارەمان مەولود گوتی،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئێمە دڵنیادەبینەوە لە سەرپێچییەكە نووسراوی‮ ‬تایبەت ئاراستەی‮ ‬قایمقامییەتی‮ ‬هەولێر دەكەین و قایمقامییەت لە دەسەڵاتیدا هەیە رێوشوێنی‮ ‬پێویستی‮ ‬لەبەرامبەر بگرێتەبەر و تاوەكو ئێستا چەندین خاوەنی‮ ‬مۆلیدەی‮ ‬گەڕەكەكان بەهۆی‮ ‬سەرپێچییەوە سزادراون‮.‬ سەبارەت بە ئەوەی‮ ‬ئاخۆ لەسەر چ بنەمایەك مۆڵەت دەدرێت بە كەسێك كە مۆلیدەی‮ ‬ئەهلی‮ ‬لە گەڕەكێكی‮ ‬تازە‮ ‬یان ناوچەیەك كە مۆلیدەی‮ ‬لێ نەبێت دەدرێت ناوبراو ئاماژەی‮ ‬بە ئەوە كرد،‮ ‬كە دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬دڵنیا دەبنەوە لە ئەوەی‮ ‬كە ئەو گەڕەكە‮ ‬یان ئەو شوێنە پێویستی‮ ‬بە دانانی‮ ‬مۆلیدەی‮ ‬ئەهلییە،‮ ‬ئەگەر هاتوو چەند كەسێك داوای‮ ‬مۆڵەتی‮ ‬پێشكەش كردبوو،‮ ‬لیژنەی‮ ‬مۆلیدە ئەهلییەكانی‮ ‬لەسەر بنەمای‮ ‬رێككەوتی‮ ‬پێشكەشكردنی‮ ‬داواكان بڕیار دەدات مۆڵەت بدات بە كێ كامیان زووتر داوای‮ ‬پێشكەش كردبێت مۆڵەتی‮ ‬دانانی‮ ‬مۆلیدەكە بەو كەسە دەدرێت‮.‬