خه‌بات: ‬عەبدولقادر كەڵهۆڕ – به‌شی نێوده‌وڵه‌تی:-
ناڤبەری‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەفریقیا بۆ تەنگژەی‮ ‬سودان‮ ‬رایگەیاند،‮ ‬هەریەكە لە‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬سەربازی‮ ‬سودان و بزوتنەوەی‮ ‬نارەزایی‮ ‬الاحتجاج‮ ‬لە هەمەبەر راگەیاندنی‮ ‬دەستور گەیشتن بە رێكەوتنێكی‮ ‬تەواو‮. ‬هەر لەو چوارچێوەدا‮ ‬،‮ ‬ئاژانسەكانی‮ ‬هەواڵ ئاشكرایانكرد،‮ ‬بە پێی‮ ‬رێكەوتنەكە،‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پاڵپشتیی‮ ‬خێرا راستەوخۆ لە ژێر فەرمانی‮ ‬فەرماندەی‮ ‬گشتیی‮ ‬هێزە چەكدارەكان دەبێت‮.‬

ناڤبەرە ئەفریقاییەكەلە تەنگژەی‮ ‬سودان محمد ئەلحەسەن ولد لەبات بەرەبەیانی‮ ‬رۆژی‮ ‬3 ‮ ‬ئاب‮ ‬2019 ‮ ‬رایگەیاند،‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬سەربازی‮ ‬سودان و هێزەكانی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و گۆڕانكاری‮ ‬لە هەمبەر‮ ‬دەستوور‮ ‬گەیشتوونەتە رێكەوتنی‮ ‬تەواوەتی‮. ‬هەر لەو رووەوە ئاژانسی‮ ‬دەنگوباسی‮ ‬سودان‮ ‬سونا‮ ‬لە زاری‮ ‬ولد لەبات رایگەیاند،‮ ‬ناوبراو دوای‮ ‬هاتنە دەرەوەی‮ ‬لە هۆڵی‮ ‬ئەلسەداقە لە خەرتوم لە نێوان‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬سەربازی‮ ‬و بزوتنەوەی‮ ‬الاحتجاج‮ ‬رایگەیاندووە،‮ ‬هەردوولا لە هەمبەر بەڵگەنامەی‮ ‬دەستوور‮ ‬بەتەواوەتی‮ ‬گەیشتوونەتە رێكەوتن و لەسەر ئەو بنچینەیە درێژە بە گفتوگۆكانیان دەدەن بە مەبەستی‮ ‬ئامادەكردنی‮ ‬رێو رەسمی‮ ‬ئیمزاكردنی‮ ‬رێكەوتنەكە لە بەرانبەر گەلی‮ ‬سودان و وڵاتانی‮ ‬ئەفریقیایی‮ ‬دروسێ و هەموو جیهان‮. ‬دواتریش ولد لەبات سوپاسی‮ ‬هەمووئەو كەسو لایەنانەی‮ ‬كرد كە هاوكارییان بوون لە گەیشتن بەو رێكەوتنە.لەلایەكی‮ ‬دیكەوە،‮ ‬‮ ‬هەریەكە لە عومەر دقێر و بابەكر فەیسەڵ لە ئەندامانی‮ ‬دانوستانەكان لە هێزەكانی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و گۆڕانكاری‮ ‬لە لێدوانێكی‮ ‬رۆژنانەنووسی‮ ‬بۆ ئاژانسی‮ ‬دەنگوباسی‮ ‬سودان‮ ‬سونا‮ ‬دووپاتیانكردەوە،‮ ‬ئێوارەی‮ ‬یەكشەممە رێورەسمی‮ ‬ئێمزاكردنی‮ ‬رێكەوتنەكە ئەنجامدەدرێت و دواتریش ئامادەكاری‮ ‬دەكرێت بۆ دیاریكردنی‮ ‬كات و رۆژ له‌ ئیمزاكردنی‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬دەستوور‮ ‬بە بەرچاوی‮ ‬هەموو دەوڵەتانی‮ ‬ئەفریقیا وجیهان لەو چوارچێوەدا سەرچاوە میدیاییەكان ئاشكرایانكرد،‮ ‬لە رەشنووسی‮ ‬دەستوورە ئامادەكراوەكە هاتووە،‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پاڵپشتی‮ ‬خێرا دەكەوێتە ژێر فەرمانی‮ ‬راستەوخۆی‮ ‬فەرماندەی‮ ‬گشتی‮ ‬هێزە چەكدارەكانی‮ ‬سودان‮. ‬

هەروەها دەزگەی‮ ‬هەواڵگری‮ ‬سودان لە ژێر سەرپەرشتی‮ ‬هەردوو ئەنجوومەنی‮ ‬سەروەری‮ ‬و وەزیران دەبێت.جێی‮ ‬باسە،‮ ‬‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پاڵپشتی‮ ‬خێرا كە سەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬سەربازی‮ ‬فەریق محمد حمدان دەقلۆ رابەرایەتی‮ ‬دەكات و بەزۆرترین شوێنی‮ ‬سوداندا بڵاو بووەتەوە،‮ ‬بەردەوام هاووڵاتیان نارەزاییان بەرانبەر دەدەبری‮ ‬و بەوە تۆمەتبارییان دەكرد كە سەرپێچی‮ ‬و زێدەرۆیی‮ ‬دەكات‮.‬

ئەو رێكەوتنە دوای‮ ‬دوو رۆژهات لە كوژرانی‮ ‬چوار خۆپیشاندەر بە گوللەی‮ ‬هێزە ئەمنیەكان كاتێك بەشدار بوون لە رێپێوانێك لە شاری‮ ‬ئوم دەرمان لە نزیك خەرتومی‮ ‬پایتەختی‮ ‬سودان،‮ ‬كە ئەوانیش بەهۆی‮ ‬كوژرانی‮ ‬شەش كەسی‮ ‬دیكە لە خۆپیشاندانێك لە سەرتاپای‮ ‬سودان لە شاری‮ ‬ئەلئەبیەز لە ناوەراستی‮ ‬سودان،‮ ‬‮ ‬كە لە نێوانیاندا چوارییان قوتابی‮ ‬بوون‮ .‬دانوستانەكان بەردەوام بوون لە پێناو پارێزبەندی‮ ‬تەواو كە ژەنەراڵەكانی‮ ‬سوپا داوایان دەكردو دەسەڵاتەكانی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬سەروەری‮ ‬هاوبەش و بڵاوبوونەوەی‮ ‬دیاردەی‮ ‬چەكداری‮ ‬لە سەرتاپای‮ ‬سودان‮. ‬میدیاكان ئاشكرایان كرد دوای‮ ‬رێ:ەوتنەكە و وتەكەی‮ ‬لەبات،‮ ‬‮ ‬لاینە سەربازییە دانوستان كارەكان دەستبەجێ هۆڵی‮ ‬دانوستانەكەیان بەجێهێشت،‮ ‬‮ ‬لە بەرانبەردا ئەندامانی‮ ‬شاندی‮ ‬دانوستانكاری‮ ‬هێزەكانی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و گۆڕانكاری‮ ‬لەناوهۆڵەكە مانەوە بۆ پیرۆزباییكردن،‮ ‬لەوبارەوەش ئیبراهیم ئەمین كە‮ ‬یەكێك بوو لە شاندانی‮ ‬بەشداربووی‮ ‬دانوستانەكان‮ ‬بە ئاژانسی‮ ‬فرانس پرێسی‮ ‬راگەیاند،‮ ‬لەسەر پرسە هەستیارەكانی‮ ‬وەكو سەربەخۆی‮ ‬و ئەمن و سەروەری‮ ‬و دادوەری‮ ‬و دەسەڵاتەكانی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران و‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬سەرەرین رێكەوتین،‮ ‬‮ ‬هەر ئەوانەش ن دەبنە بنەمای‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەتێكی‮ ‬مەدەنی‮.‬

جێی‮ ‬بیرهێنانەوەیە دوای،‮ ‬‮ ‬لەسەركارلادانی‮ ‬عومەر حەسەن ئەلبەشیر سەرۆكی‮ ‬سودان لەسەر دەسەڵات،‮ ‬‮ ‬قوناغێكی‮ ‬نوێ هاتە بەردەم دەوڵەتی‮ ‬سودان،‮ ‬‮ ‬بۆ دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەتێكی‮ ‬مەدەنی‮ ‬و ماوەیەكە و‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬سەربازی‮ ‬سودان كە لە ژەنەرالەكانی‮ ‬سوپای‮ ‬ئەو دەوڵەتە پێكهاتووەو رۆڵیان هەبوو لە پاڵپشتیكردنی‮ ‬هاوولاتیان وەستانەوە لە دژی‮ ‬عومەر ئەلبەشیر،‮ ‬لەگەڵ هێزەكانی‮ ‬ئۆپۆزیسیۆن كە خۆی‮ ‬لە هێ.ەكانی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و گۆڕانكارییەكان دەبینێتەوە لە ململانێدان بۆ دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەتێكی‮ ‬مەدەنی‮ ‬بۆ سودان،‮ ‬‮ ‬لەو چوارچێوە چەند ویستگەیەكی‮ ‬هەستیارییان بڕی‮ ‬و چەندین جاریش بوونە هۆی‮ ‬رووبەرووبوونەوەی‮ ‬توندو هاووڵایتانی‮ ‬سودانی‮ ‬بوونە قوربانی،‮ ‬دواتر بەهۆی‮ ‬گوشاری‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ئەفرقیا و جیهان هەردوو لایەن دەستیان بە گفتوگۆو دانوستان كرد و لە دواجاریش گەیشتنە رێكەوتنی‮ ‬یەكجاری‮.‬