خهبات: وریشە عومەر:-
لەبیرەوەری ئەنفالدا، كە قێزەونترین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە كە دەرهەق بە گەلی كورد كرابێ و تێدا 180هەزار ئەنفالی دەشتی گەرمیان و هەشت هەزار بارزانی تەنها لەبەر ناسنامەی كوردبوونیان لەلایەن رژێمی لەناوچووی بەعس زیندە بەچاڵ كران. لەم بیرەوەریە تاڵەدا كە هەست بزوێنترین تراژیدیایە بۆ كورد، سیاسی و هونەرمەند و وەرزشوان و تێكڕایی چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی كوردی، بە جۆرەها شێواز یادی دەكەنەوە، كچە هونەرمەند دڵسۆز ماوەتی لە واڵی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك بە داڕشتنی چەند ووشەیەكی شیعر ئامێز بەم شێوەیە هەستی خۆی دەربڕیوە و نووسیویەتی: ئێمە كوردین قەت نامرین ئەگەر منداڵانیشمان ببەن ،یەكێكی دیكە لە دایك دەبێتەوە سڵاو لە شەهیدانمان سڵاو لە ئە نفالی كوردستان.
سهرهتا هزرو هونهر دڵسۆز ماوەتی: ئێمە كوردین قەت نامرین ئەگەر منداڵانیشمان ببەن، یەكێكی دیكە لە...










