خه‌بات: هەمزە سەرحان‮:- ‬
هونەرمەندی‮ ‬گۆرانیبێژ،‮ ‬سیریل فەتاح نوێترین ڤیدیۆ كلیپی‮ ‬بەناوی‮ “‬ئەبێ ئیتر‮” ‬لە چەناڵی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬لە‮ ‬یوتیوب بڵاوكردەوە.گۆرانی‮ “‬ئەبێ ئیتر‮” ‬نوێترین بەرهەمی‮ ‬هونەریی‮ ‬سیریلە،‮ ‬هۆنراوەی‮ ‬دەرباز‮ ‬یونسە،‮ ‬هەڵكەوت زاهیر ئاوازی‮ ‬بۆ داناوە،‮ ‬هێمن حوسێن كاری‮ ‬ئەڕەنجمێنتی‮ ‬بۆ كردووە‮. ‬جگە لەوەی‮ ‬دەرهێنانی‮ ‬نەبەرد جوامێریی‮ ‬هاوسەریەتی،‮ ‬وەكو ئەكتەر لە ڤیدیۆ كلیپەكەشدا بەشداری‮ ‬كردووە‮. ‬
سیریل فەتاح خانمە گۆرانیبێژێكی‮ ‬كوردە،‮ ‬لە شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬لەدایكبووە،‮ ‬زیاتر لە‮ ‬20‮ ‬ساڵە نیشتەجێی‮ ‬وڵاتی‮ ‬سویدە،‮ ‬چەندین ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانیی‮ ‬تۆماركراوی‮ ‬هەیە،‮ ‬جگە لەوەش چەند گۆرانییەكی‮ ‬بە عەرەبی‮ ‬بڵاوكردووەتەوە‮.‬