بەڕێوەبەری‮ ‬پۆلیسی‮ ‬پاسەوانیی‮ ‬هەولێر رایدەگەیەنێت،‮ ‬هەر بەرپرسێك رێنمایی‮ ‬پێدانی‮ ‬پاسەوان نەیگرێتەوە،‮ ‬پاسەوانەكانی‮ ‬دەخرێنەوە سەر میلاكی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتیی‮ ‬پۆلیس و دەشڵێ‮: ‬ژمارەیەكی‮ ‬زۆر پاسەوانمان لە بەرپرسان وەرگرتۆتەوە‮.‬
عەقید سەران لەتیف نەجم،‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬پۆلیسی‮ ‬پاسەوانیی‮ ‬هەولێر،‮ ‬بە میدیاكانی‮ ‬راگەیاند،‮ ‬پێدانی‮ ‬پاسەوان بە بەرپرسان،‮ ‬بە پێی‮ ‬رێنمایی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ناوخۆیە و ئەوەش بە گوێرەی‮ ‬پلەبەندییە،‮ ‬كە لە رێنماییەكەدا بە وردی‮ ‬روون كراوەتەوە‮.‬
بە وتەی‮ ‬سەران لەتیف،‮ ‬ئەوان وەك پۆلیسی‮ ‬پاسەوانی،‮ ‬ژمارەیەكی‮ ‬زۆر پاسەوانیان لە بەرپرسان وەرگرتۆتەوە،‮ ‬كە وادەی‮ ‬پێدانی‮ ‬پاسەوان پێیان،‮ ‬كۆتایی‮ ‬هاتبوو و سەرجەمیشیان خراونەتەوە سەر میلاكی‮ ‬پۆلیسی‮ ‬هەولێر‮.‬
بەڕێوەبەری‮ ‬پۆلیسی‮ ‬پاسەوانیی‮ ‬هەولێر دەشڵێ‮: ‬هەر بەرپرسێك رێنمایی‮ ‬پێدانی‮ ‬پاسەوان نەیگرێتەوە،‮ ‬پاسەوانەكانی‮ ‬لێ وەردەگیرێتەوە و بەسەر ئەو فەرمانگانەدا دابەش دەكرێن كە پێویستیان بە پاسەوانە‮.‬
عەقید سەران داواشی‮ ‬كرد،‮ ‬سەرجەم بەرپرسان پابەندی‮ ‬رێنماییەكانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ناوخۆ بن و ئەوانەی‮ ‬كە پێویستیان بە پاسەوان نییە‮ ‬یاخود پاسەوانی‮ ‬زیادیان هەیە،‮ ‬بیانگەڕێننەوە بۆ سەر میلاكی‮ ‬پۆلیسی‮ ‬هەولێر،‮ ‬تا ئەو دەزگا و دامەزراوە حكوومیانەی‮ ‬گرفتی‮ ‬كەمیی‮ ‬میلاكیان هەیە،‮ ‬پاسەوانیان بۆ دابین بكرێت‮.‬