خەبات: ساسان دەروێش‮ – هۆڵه‌ندا:- ‬
خواكوڕك،‮ ‬داستانی‮ ‬پڕ‮ ‬لە شكۆ و قارەمانێتی‮ ‬پێشمەرگەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬بە سەرپەرشتی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و بە گیانفیدایی‮ ‬و خوێنی‮ ‬ئاڵی‮ ‬رۆڵەكانی‮ ‬گەلەكەمان تۆماركرا و لە مێژووی‮ ‬سەروەرییەكانی‮ ‬كورددا بەزیندویی‮ ‬دەمێنێتەوە،‮ ‬ئەوەندە هەڵدەگرێت چەندان‮ ‬ڕۆمانی‮ ‬لەسەر بنووسرێت و‮ ‬باشترین فیلمی‮ ‬سینەمایی‮ ‬لەبارەوە دروستبكرێت‮. ‬
داستانی‮ ‬خواكوڕك لە‮ ‬9ی‮ ‬تەممووزی‮ ‬ساڵی‮ ‬1988‮ ‬دەستیپێكرد و لە‮ ‬5ی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬هەمان ساڵدا بە سەركەوتنی‮ ‬پێشمەرگە كۆتایی‮ ‬هات،‮ ‬كە‮ ‬46‮ ‬رۆژی‮ ‬بەردەوامی‮ ‬خایاند،‮ ‬كە رژێمی‮ ‬بەعس لە دوای‮ ‬كۆتاییهاتنی‮ ‬لە شەڕی‮ ‬هەشت ساڵەیدا لەگەڵ ئێران بەنیاز بوو بە هەموو هێز و توانای‮ ‬خۆیەوە لانەی‮ ‬هەڵۆیان لە چیاكان و چریكەیان كپبكات و سەنگەری‮ ‬بەرگریان پێ چۆڵبكات و دەنگ و رەنگی‮ ‬پێشمەرگە و ناوی‮ ‬كورد بسڕێتەوە و بڵێ هیچ پرس و كێشەیەك بەناوی‮ ‬كوردەوە بوونی‮ ‬نەماوە‮. ‬

‮ ‬ئەم نەبەردییەی‮ ‬خواكوڕك،‮ ‬بەهیمەتی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬كە راستەوخۆ ئامادە و سەرپەرشتی‮ ‬داستانەكەی‮ ‬كرد و ئەمەش لە بەرەكانی‮ ‬جەنگدا بووە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬وزەیەكی‮ ‬زۆر ببەخشێتە پیشمەرگەكان،‮ ‬بۆ بەرگرییەكی‮ ‬كەم وێنەی‮ ‬مێژوویی‮ ‬كە ئەمڕۆی‮ ‬لەسەر بنیات نرا و دەستكەوتەكانی‮ ‬بۆ داهاتووش هەر دەمێننەوە،‮ ‬چونكە حكوومەتی‮ ‬ئەوكاتی‮ ‬بەعس دەیویست كورد بسڕێتەوە،‮ ‬بەڵام داستانی‮ ‬خواكوڕك خەونی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعسی‮ ‬لە گۆڕنا‮. ‬

بۆ‮ ‬یادەوەری‮ ‬و باسكردن لە داستانی‮ ‬خواكوڕك و هەڵدانەی‮ ‬لاپەڕەیەكی‮ ‬دیكەی‮ ‬گەشی‮ ‬داستانەكە،‮ ‬ئەمجارە دەچینە لای‮ ‬پێشمەرگەیەكی‮ ‬دیكەی‮ ‬قارەمانیی‮ ‬بەشدار لە داستانی‮ ‬خواكوڕك و لەسەر زاری‮ ‬ئەو پێشمەرگەیەوە،‮ ‬هەمدیس گەورەیی‮ ‬و گرنگی‮ ‬داستانەكە دەگێڕینەوە‮. ‬خالید كوڕی‮ ‬شەهید ئەحمەد،‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬دێرین،‮ ‬كە ئەوكاتە پێشمەرگەی‮ ‬لیژنەی‮ ‬ناوچەی‮ ‬چوارتای‮ ‬سەر بە لقی4ی‮ ‬پارتی‮ ‬بوو،‮ ‬ئێستا بە پلەی‮ ‬عەمید،‮ ‬بەرپرسی‮ ‬هۆبەی‮ ‬حەرەكاتە لە ئاسایشی‮ ‬سلێمانی،‮ ‬ئەو پێشمەرگە دێرینە بەمجۆرە تیشكی‮ ‬خستە سەر داستانی‮ ‬خواكوڕك‮:‬
خالید كوڕی‮ ‬شەهید ئەحمەد،‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬دێرین لەبارەی‮ ‬داستانەكەوە بۆ خەبات،‮ ‬گوتی‮: ‬فەرمانی‮ ‬بەشداریكردنمان لەلایەن سەرۆك بارزانییەوە بۆ هات و ئیتر ئێمەش وەك پێشمەرگەكانی‮ ‬سەر بە لیژنەی‮ ‬ناوچەكانی‮ ‬لقی4ی‮ ‬پارتیمان لە رۆژی‮ ‬13‮/‬08‮/‬1988‮ ‬بەرەو سێگۆشەی‮ ‬سنووری‮ ‬هەر سێ دەوڵەتی‮ ‬ئێران و عێراق و توركیا بەڕێكەوتین،‮ ‬بەر لەوەی‮ ‬بچینە بەرەكانی‮ ‬پێشەوەی‮ ‬جەنگ،‮ ‬بە دیداری‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬شادبووین كە خۆی‮ ‬لەوێ سەرپەرشتی‮ ‬بەرەكانی‮ ‬جەنگی‮ ‬دەكرد‮. ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لەو رۆژەدا رێنمایی‮ ‬زۆری‮ ‬كردین و من ئێستاش وتەكانی‮ ‬ئەو رۆژەم لەبیر ماوە،‮ ‬كە فەرمووی‮: ‬من گومانم لە قارەمانیەتی‮ ‬و ئازایەتی‮ ‬ئێوە نییە و لە ناوچەكانی‮ ‬سلێمانی‮ ‬و شارەزوور و قەرەداخ و شارباژێر سەلماندوتانە كە‮ ‬ڕۆڵەی‮ ‬گیانبازی‮ ‬ئەم میللەتەن،‮ ‬بەڵام دەبێ ئەوە بزانن ئێوە شارەزای‮ ‬جوگرافیای‮ ‬ئەم ناوچەیە نین و تا شارەزای‮ ‬دەبن،‮ ‬دەبێت زۆر وریا بن‮. ‬

ئەو پێشمەرگە بەشداربووەی‮ ‬داستانی‮ ‬خواكوڕك،‮ ‬سەبارەت بە كاریگەری‮ ‬رۆڵی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لەسەر ورەی‮ ‬پێشكەرگە،‮ ‬گوتی‮: ‬ئەو دیدارەمان لەگەڵ جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی،‮ ‬ئەوەندەی‮ ‬تر ورەی‮ ‬پێشمەرگەكانی‮ ‬بەرز كردەوە و بە حەماسەتێكی‮ ‬گەورەوە‮ ‬ڕوومان كردە بەرەكانی‮ ‬پێشەوەی‮ ‬جەنگ و بۆ‮ ‬ڕۆژی‮ ‬دواتریش هێزەكەی‮ ‬ئێمە جەبهەی‮ ‬شەڕەكەی‮ ‬وەرگرت،‮ ‬ئەو هێزەی‮ ‬منی‮ ‬لەگەڵ بووم‮ ‬27‮ ‬پێشمەرگە بووین،‮ ‬كەوتینە پشتی‮ ‬گوندەكانی‮ ‬غەزنە و شێخان،‮ ‬هەر پاش چەند كاتژمێك دوژمن هێرشێكی‮ ‬زۆر گەورە و بەرفراوانی‮ ‬بۆ كردین،‮ ‬بەڵام هێزەكەی‮ ‬ئێمە بە جۆرێك بەرپەرچی‮ ‬ئەو هێرشەمان دایەوە كە دوژمن زۆر خراپ تێكشكا و دەیان لاشەی‮ ‬كوژراویان لەو مەیدانە لێ بەجێما،‮ ‬كە شەویش داهات دیسان لەشكری‮ ‬بەعس بە تۆپبارانی‮ ‬خەست ناوچەكانی‮ ‬ئێمەی‮ ‬كوتا،‮ ‬ئێمەش دەمانزانی‮ ‬دوای‮ ‬تۆپباران هێرشی‮ ‬دوژمن دەستپێدەكات،‮ ‬بۆیە هەموومان لە سەنگەرەكانمان خۆمان ئامادە كردبوو بۆ هێرشەكەی‮ ‬ئەوان،‮ ‬هێرش دەستیپێكرد،‮ ‬لەو شەڕەشدا دیسان دوژمن تێكشكا و بە سەرشۆڕی‮ ‬لە مەیدانی‮ ‬شەڕەكە هەڵات،‮ ‬بەڵام زۆر جێی‮ ‬داخ بوو بۆ ئێمە كە هەڤاڵێكی‮ ‬قارەمانمان بە ناوی‮ ‬شێخ بابە رەسووڵ لەو شەڕەدا شەهیدبوو،‮ ‬لە تۆڵەی‮ ‬شەهید بابە رەسووڵ رۆژی‮ ‬دواتر‮ ‬22‮/‬08‮/‬1988‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە قارەمانەكانی‮ ‬لقی4ی‮ ‬پارتیمان هێرشێكی‮ ‬بەور ئاسامان و توانیمان لەو هێرشەدا لیوای‮ ‬602ی‮ ‬پیادەی‮ ‬عێراق بە تەواوی‮ ‬لەناوبەرین و سەدان لاشەی‮ ‬كوژراویان لێ بخەین،‮ ‬بێجگە لە‮ ‬22‮ ‬دیلی‮ ‬دوژمن لە ئەفسەر و سەرباز كەوتنە دەستی‮ ‬پێشمەرگە‮. ‬

‮ ‬بۆ خەبات گوتیشی‮: ‬پێویستە لێرەدا ئاماژە بەوە بكەم لەبەر سەختی‮ ‬شەڕەكان و نزیكی‮ ‬زۆری‮ ‬ئێمە لە سەنگەرەكانی‮ ‬دوژمن،‮ ‬زۆر بەسەختی‮ ‬خواردن و فیشەكمان پێدەگەیشت،‮ ‬بەڵام ئەوە ورەی‮ ‬پۆڵایینی‮ ‬پێشمەرگە بوو كە گەورەترین چەكی‮ ‬ئێمە بوو،‮ ‬نەمانهێشت دوژمن بستێك ببێتە پێش و لە هەموو شەڕ‮ ‬و هێرشەكانیان بە سەختی‮ ‬تێك دەشكاند،‮ ‬دیلەكانی‮ ‬دوژمنیش كە كەوتنە دەستمان،‮ ‬شایەتی‮ ‬ئەوەیان دەدا و گوتیان ئێمە پێمان وابوو لەگەڵ پۆڵا و ئاسن‮ ‬ڕووبەڕوو بووینەتەوە نەك لەگەڵ خوێن و گۆشت،‮ ‬هەروەها دەیانگوت بەڕاستی‮ ‬ئێستا تێدەگەین وشەی‮ ‬پێشمەرگە مانای‮ ‬چییە‮!‬

هەر سەبارەت بە داستانەكە،‮ ‬ئەو پێشمەرگەیە دەڵێت‮: ‬جەنگی‮ ‬عێراق و ئێران راوەستابوو،‮ ‬دوژمن هێزێكی‮ ‬بێشوماری‮ ‬هێنابووە مەیدانی‮ ‬شەڕەكە و هەموو تەركیزی‮ ‬خۆی‮ ‬خستبووە سەر هێزەكانی‮ ‬ئێمە لە سێگۆشەی‮ ‬سنووری‮ ‬سێ دەوڵەتەوە،‮ ‬بەرەیەكی‮ ‬تری‮ ‬شەڕەكانی‮ ‬پێشمەرگە كە كاك رەئووف بناویلەیی‮ ‬و كاك ئەنوەری‮ ‬حاجی‮ ‬عوسمان سەرپەرشتیان دەكرد،‮ ‬هێرشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬لەسەر بوو،‮ ‬لەوێشدا دوژمن تێكشكا و مەیدانی‮ ‬جەنگەكە بە لاشەی‮ ‬دوژمن پڕ‮ ‬ببوو،‮ ‬بەڵام بەداخەوە لەوێدا‮ ‬2‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬ترمان بە ناوەكانی‮: ‬مام والی‮ ‬حاجی‮ ‬عارف،‮ ‬رەحمان وەڕازی‮ ‬شەهیدبوون،‮ ‬بەڵام دوژمن لە جوڵە كەوت و ورەیان‮ ‬ڕووخابوو‮. ‬

خالید شەهید ئەحمەد،‮ ‬سەبارەت بە دواڕۆژەكانی‮ ‬شەڕەكە،‮ ‬زیاتر گوتی‮: ‬لە دوا‮ ‬ڕۆژەكانی‮ ‬شەڕەكە دوژمن جارێكیتر و لە رۆژی‮ ‬05‮/‬09‮/‬1988‮ ‬بە هێزێكی‮ ‬زۆر گەورەوە هێرشێكی‮ ‬تری‮ ‬كرد كە چەندینجار لە هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە زیاتر بوو،‮ ‬بەڵام ئەمجارەشیان خراپتر لە جارەكانی‮ ‬تر تێكشكان و سەدان لاشەی‮ ‬سەربازەكانیان لە مەیدانەكە بەجێمان،‮ ‬كە لەناویاندا هێزەكانی‮ ‬قوات خاسە و مغاویر دەبینران و چەندین پلەدار و ئەفسەریشیان تێدابوو،‮ ‬دوژمن ئەمجارەیان بەرەو سیدەكان هەڵات،‮ ‬ئەم نەبەردییەش بە خوێنی‮ ‬3 پێشمەرگەی‮ ‬ئازا و گیانفیدای‮ ‬لقی‮ ‬4 تۆماركرا كە ئەوانیش‮: ‬شەهید عارف حارس و شەهید فەرەیدون عەبدوڵڵا كە پێشمەرگەی‮ ‬لیژنەی‮ ‬ناوچەی‮ ‬چوارتا بوون،‮ ‬هەروەها شەهید حەمە خان هەورامی‮ ‬كە پێشمەرگەی‮ ‬لیژنەی‮ ‬ناوچەی‮ ‬شارەزوور بوو‮. ‬

لە كۆتاییدا دەمەوێت بڵێم،‮ ‬وەك پێشمەرگەیەكی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬گوڵان گەورەترین شانازی‮ ‬بوو كە بەشداریم لەو داستانەدا كرد،‮ ‬سوپاسی‮ ‬تۆی‮ ‬كوڕە شەهیدیش دەكەم كە هەمیشە بەدوای‮ ‬هەنگاوەكانی‮ ‬باوكی‮ ‬شەهید و رێبازەكەتی‮ ‬بۆ خزمەتكردن‮. ‬