لە ماڵپەری زی تێلێگراف بابەتێكی زانستی بە ناونیشانی “بەكارهێنانی خواردنەوە گازدار وشیرینەكان مەترسی مردنی ناوادە زیاتر دەكەن”، بڵاو كراوەتەوە كە لە چەند بەشێكیدا هاتووە، توێژەران، بۆیان دەركەوتووە كە بەكارهێنانی بەردەوامی خواردنەوە گازدار و شیرینەكان بە تامی میوەكان، دەبنە هۆی كورتبوونی تەمەنی مرۆڤ. لەو بارەیەوە، ” جین ولشن “، سەرپەرشتیاری ئەو تیمە توێژەرە لەپەیمانگەی پزیشكی زانكۆی ئای مووری لە ئەمەریكا ، گووتی : ئەو كەسە گەورەساڵانەی كە زۆرتر خواردنەوە شیرینەكان بە تامی میوە و گازدارەكان دەخۆنەوە ، زۆرتر لە مەترسی تووشبوون بە مردنی ناواردەدان.لەو توێژینەوەیەدا، توێژەران زانیاری پەیوەست بە 13 هەزار و 440 ژن و پیاو كەتەمەنییان لە نێوان 64 ساڵ بوون لە نێوان ساڵانیی 2003 تا 2007 تاتوێكردن . لە نێو بەشداربووان ، 71 لەسەدای ئەو كەسانە تووشی زیادبوونی كێشی لەش ببوونەوە . لە ماوەی 6 ساڵدا ئەوانەی كە خواردنەوە شیرین و غازدارەكانیان بەكارهێنا بوو ، 1168 كەسیان گیانیان لە دەست دابوو .توێژەران بۆیان دەركەوتووە كە ئەو كەسانەی كە ئەو جۆرە خواردنەوانەیان كە لەشەكری لە خۆگرتبوو بوو بەكارهێنا بوو رووبەرووی مردن ببوونەوە . بەووتەی توێژەران ، خواردنی هەر 340 میلیی لیتر خواردنەوە شیرین و گازییە زیادەكان ، مەترسی مردن زیاتر دەكات،چونكە دەبنە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە ، نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكان
سهرهتا هزرو هونهر بەكارهێنانی خواردنەوە گازییەكان و شیرینەكان مەترسی مردنی ناوادە زیاتر دەكەن









