هاوار مورتكەیی
پراگناناندها رامیش بابۆی شەترەنجزانی هیندی دەبێتە بچووكترین یاریزان نازناوی پاڵەوانێتی شەترەنجی كراوەی كۆبنهاگن كە بە ئیكستراكۆن دەناسرێت بەدەست دەهێنێت.
رامیش بابۆ لە ساڵی 2005 لەدایك بووە لەتەمەنی 12 ساڵیدا دووەم بچووكترین شەترەنجزان دەبێت لە مێژوودا كە بڕوانامەی بەرزی گراند ماستەر GM بەدەست دەهێنێت، و ئێستاش هەڵگری ریتینگی 2530ی یەكێتی شەترەنجی نێودەوڵەتییە و بەیەكێك لە شەترەنجزانە زیرەكەكانی ئەم سەردەمە دەژمێردرێت.
پراگناناندها رامیش بابۆ كاتێك بەشداری پاڵەوانێتی شەترەنجی كراوەی كۆبنهاگنی كرد، هەمووانی بەئاستە بەرزەكەی سەرسام كرد و لەنێو 368 شەترەنجزان لە 25 وڵاتدا كە 25 لە بەشداربووان هەڵگری بروانامەی گراند ماستەرن، توانی نازناوی ئەم پاڵەوانێتییە بباتەوە و پلەی یەكەم بەدەست بهینێت.









