تۆڕی‮ ‬بەرگری‮ ‬لە مافەكانی‮ ‬منداڵ لە هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بۆ ماوەی‮ ‬چەند رۆژێك كەمپینێكی‮ ‬فشار ئامێزی‮ ‬راگەیاندووە،‮ ‬كە مەبەست لیێ دەرچواندنی‮ ‬یاسایی‮ ‬پاراستنی‮ ‬منداڵ بووە لە هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬لەم روانگەیەوە منداڵانی‮ ‬كوردستان لە زۆربەی‮ ‬شاروشارۆچكەكانی‮ ‬هەرێم بە جۆرەها شێوازی‮ ‬چاڵاكی‮ ‬و لە رێگەی‮ ‬بەرزكردنەوەی‮ ‬داخوازی‮ ‬نامەكانیان بۆ پەرلەمانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ویستەكانی‮ ‬خۆیان خستە روو‮. ‬ئەگەرچی‮ ‬ئەم رەشنووسی‮ ‬ئەم‮ ‬یاسایە هەیە لەناو پەرلەمانی‮ ‬كوردستان بەڵام تاوەكو ئێستا خوێندنەوەی‮ ‬بۆ نەكراوە تاوەكو منداڵانی‮ ‬كوردستانیش چەشنی‮ ‬منداڵانی‮ ‬جیهان ببنە خودان‮ ‬یاسایەكی‮ ‬تایبەت بە پاراستنی‮ ‬مافە سروشتییەكانیان‮.