حكومه‌تی به‌ریتانیا رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ دووه‌م كه‌شتیی جه‌نگیی وڵاته‌كه‌ی بۆ پاراستنی كه‌شتییه بازرگانییه‌كانیان و دابینکردنی هاتوچۆی دەریاوانی گه‌یشتوه‌ته گه‌روی هورمز.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28ی ته‌مموزی 2019، حكومه‌تی به‌ریتانیا له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی خۆی بڵاویكردوه‌ته‌وه كه كه‌شتییه تێكشێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌مجاره به‌ناوی HMS DUNCAN گه‌یشتوه‌ته گه‌روی هورمز و هاوشانی كه‌شتیگه‌لی HMS MONTROSE، ئاسایشی ره‌وشی ده‌ریاوانیی كه‌شتییه بازرگانییه‌كانی به‌ریتانیا ده‌كات كه به گه‌روه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕن كه له كۆتایی مانگی ئابی رابردودا ئه‌ركه‌كانی ته‌واو ده‌بێت.
بین واڵاس، وه‌زیری نوێی به‌رگریی به‌ریتانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا راگه‌یاندوه كه ئازادیی ده‌ریاوانی له گه‌روی هورمز نه‌ك ته‌نها بۆ به‌ریتانیا، به‌ڵكو بۆ سه‌رجه‌م هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشی پرسێكی گرنگه، بۆیه ئه‌م كه‌شتییه جه‌نگییانه ئاسایشی كه‌شتییه بازرگانییه‌كان ده‌پارێزن تا چاره‌سه‌رێكی دیپلۆماسی بۆ ناكۆكییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌دۆزرێنه‌وه.
به به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا ئاشكرایكردوه له ماوه‌ی داهاتوودا كه‌شتیگه‌لی HMS KENT ده‌خرێته جێگای كه‌شتیی تێكشكێنه‌ری HMS DUNCAN ، به‌ڵام كه‌شتیی جه‌نگیی HMS MONTROSE تا ساڵی 2022 له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌مێنێته‌وه، بێئه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كه شوێنی ئه‌و كه‌شتییه جه‌نگییه به‌دیاریكراوی ئاشكرا بكات كه له كوێی گه‌روی هورمزدایه.
كەشتییەكی بەریتانی (HMS Duncan ئێچ ئێم ئێس دەنكەن) گەیشتە کەنداوی فارس و، لەبارەیەوە بەریتانیا ئاماژە بەوە دەكات كە هاتنی ئەو كەشتییە بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی كەشتیوانییە لە ناوچەی كەنداودا، لەبەرامبەریشدا حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێرانیش دەڵێت، “بوونی هێزە بیانییەكان لە ناوچەكەدا هۆكاری سەرەكیی نائارامیی ناوچەكەیە.”
بەمەبەستی پاراستنی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز و پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکانیان، هەریەکە لە ئەمریکا و بەریتانیا بڕیاریاندا چەند کەشتییه‌كی جەنگی بۆ پاراستنی کەشتییەکانیان ڕەوانەی گەروی هورمز بکەن.










