خه‌بات: وریشە عومەر‮:-‬
خانمە گۆرانیبێژی‮ ‬لاو نادیە‮ ‬یاسین لەبەرنامەیەكی‮ ‬تەلەفزیۆنی‮ ‬لەسەر ژیانی‮ ‬هونەری‮ ‬و تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬دواو‮ ‬گوتی‮: ‬هۆكاری‮ ‬دووریم و بێ دەنگیم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كەمن نامەوێت لەسەرخۆم بدوێم من ژیانی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆم هەیە و سەرقاڵی‮ ‬ژیانی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆمم،‮ ‬كە بەرهەمم نەبێت بۆ دەربكەوم‮ ‬،دەمەوێت كاتێك دەربكەوم كەبەرهەمم هەبێت‮. ‬
جگە لەهونەری‮ ‬گۆرانی‮ ‬وتن ئەوهونەرمەندە گوتی‮: ‬حەزم بەهونەری‮ ‬سەمایە و حەزم لەمیوزیك بوە لام پیرۆزن،‮ ‬هەرشتێك بێت هەستی‮ ‬خۆتی‮ ‬پێ دەربڕیت خۆشە،‮ ‬بەڵێ من چووم بۆ قوتابخانەی‮ ‬سەما و ئێستاش هەر بەردەوامم،‮ ‬هیوادارم هەمیشە ئەوە لەژیانمدابێت و بتوانم خۆشی‮ ‬لێ ببینم.لەنێوان گۆرانی‮ ‬و سەما ئەوخاتونە دەڵێت‮: ‬بۆنابێت هەردوو كیانم هەبێت؟گەربڕیاربێت‮ ‬یەكێكیان هەڵبژیرم بێگومان گۆرانی‮ ‬چوونكە كاتێك بێتاقەت بیت دەتوانی‮ ‬گوێ لە گۆرانییەكی‮ ‬خاو بگریت‮ ‬یان گۆرانیەكی‮ ‬خاو بڵێیت خۆت لەبێزاری‮ ‬لابدەیت،‮ ‬بەڵام مرۆڤ‮ ‬كە بێزاربوو ناتوانێیت سەما بكات‮.‬

لە بەشێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬قسەكانی‮ ‬گوتی‮: ‬بەڵێ چەند كارێكی‮ ‬نوێم لەبەردەستە كاریان لەسەردەكەم هیوادارم بتوانم كارێكی‮ ‬باش بكەم و پێشكەشی‮ ‬هەوادارانمی‮ ‬بكەم.لەدوابەشی‮ ‬قسەكانی‮ ‬دەربارەی‮ ‬نیشتیمان ئەم هونەرمەندە كوردە‮ ‬كەلەدەرەوەی‮ ‬كوردستان دەژیت دەڵێت‮: ‬نیشتیمان هەرتۆم هەیت هەمیشە ئەو وشەیەم لەسەردەمە،‮ ‬نیشتیمان باوەشی‮ ‬گەرمی‮ ‬دایكە،‮ ‬راستە من لەدەوەی‮ ‬وڵات گەورە بووم،‮ ‬بەڵام پەروەردەیەكی‮ ‬كوردانە كراوم هەمیشە فەخر بەشەهیدان و قوربانی‮ ‬دانی‮ ‬پێشمەرگەوە دە كەم و هەر چوارپارچەكەی‮ ‬كوردستانم خۆش دەوێت‮. ‬گۆرانیبێژ نادیە‮ ‬یاسین لە ساڵی‮ ‬1999وە دەستی‮ ‬بە كاری‮ ‬هونەری‮ ‬كردووە و گۆرانیی‮ (‬شادم‮) ‬یەكێك بوو لەو گۆرانییانەی‮ ‬پێی‮ ‬ناسرا و دواتریش ئەلبوومێكی‮ ‬هونەری‮ ‬بڵاو كردەوە بەناوی‮ (‬تۆم لە بیرە‮)‬،‮ ‬دوایین كاری‮ ‬هونەریشی‮ ‬لە ساڵی‮ ‬2012 بەناونیشانی‮ (‬هەی‮ ‬نێرگز‮) ‬بوو،‮ ‬لە دوای‮ ‬ماوەیەك لە كاری‮ ‬هونەری‮ ‬دابڕا،‮ ‬پاشان بەرهەمێكی‮ ‬بە شێوەزاری‮ ‬بادینی‮ ‬بڵاوكردەوە بەناوی‮ (‬لێك جودا دەبین‮)‬،‮ ‬ئێستە لە كەنەدا دەژی‮ ‬و ژیانی‮ ‬هاوسەری‮ ‬پێكهێناوە و خاوەنی‮ ‬دوومنداڵە‮.‬