زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی یاریزانی یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاكسی ئەمەریكی بەردەوامە لە لێدوانە سەرنج راكێشەكان و ئەمجارە گاڵتە بە خولی ئەمریكی دەكات كە خۆی یاری تیا دەكات. زلاتان ئەمجارەش هاتریكێكی دیكەی تۆمار كرد و دوای ئەم هاتریكەش گوتی: خولی ئەمەریكی لەئاست خولی ئەورووپا نییە، با راستگۆ بین لەگەڵ خۆمان، پێشتر لەگەڵ یاریزانێك یاریم كردووە یان لە ئاست من بووە یان نزیك بووە لە ئاستم، من وەكو فیراریم لێهاتووە لە نێو فیئاتەكان، ئەو شەوە وادەركەوتم كە گوایە من باشترین یاریزانی ئەو خولە بم.
جێی باسە تا ئێستا زلاتان 44 یاری لەگەڵ لۆس ئەنجلۆس ئەنجامداوە و لە 38 یاریدا گۆڵی تۆماركردووە و 10 گۆڵیشی دروست كردووە.









