خه‌بات‮: ‬سەرهەنگ نەجمەدین:-
لەشاری‮ ‬هەولێر‮ ‬یاریزانی‮ ‬ئاست بەرزی‮ ‬گۆڕەپان و مەیدان و ماراسۆن مان لەپەنجەی‮ ‬دەست تێناپەرێت‮ ‬،‮ ‬یاریزانی‮ ‬ئارارات‮ ‬رێڤینگ مەحمود‮ ‬یەكێكە لەیاریزانە هەرە باشەكانی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر لەڕاكردنی‮ ‬ماوە درێژەكان،‮ ‬ئەو‮ ‬یاریزانە ماوەی‮ ‬ڕابردوو لە توركیا بەشداری‮ ‬ماراسۆنێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬ئەو وڵاتە كرد و ناوبراو لەوێ توانی‮ ‬بەپلەی‮ ‬یەكەم بگەرێتەوە كوردستان،‮ ‬بۆ ئەم مەبەستە و وەڕگرتنی‮ ‬زانیاری‮ ‬لەبارەی‮ ‬چۆنیەتی‮ ‬بەشداری‮ ‬كردنی‮ ‬لەماراسۆنەكەی‮ ‬توركیا‮ ‬رێڤینگ مەحمود بۆ خەبات‮ ‬ڕایگەیاند‮: ‬خۆشبەخاتە مانگی‮ ‬رابڕدوو لە توركیا بەشداری‮ ‬گەورەترین ماراسۆنی‮ ‬توركیام كرد كەتیایدا زیاتر لە700 یاریزانی‮ ‬ناوخۆ و وڵاتانی‮ ‬بیانی‮ ‬بەشداریان تێدا كردبوو،‮ ‬خۆشبەختانە لەماراسۆنەكە بەدرێژایی‮ ‬14 كم توانیم بەیەك كاتژمێر ونۆ خولەك پلەی‮ ‬یەكەمی‮ ‬وڵاتی‮ ‬توركیا بەدەست بهێنم،‮ ‬ئەم ئەنجامە تارادەیك زۆر دڵخۆشكی‮ ‬كردم،‮ ‬بەڵام بەداخەوە دوای‮ ‬گەرانەوەم لەوڵاتی‮ ‬توركیا هیچ كەس‮ ‬لەبەرپرسانی‮ ‬وەرزشی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر بۆ رێزگرتن لەئەنجامەكەم دەستخۆشیان لێنەكردم‮.‬

هەر لەبارەی‮ ‬ئەو كەسانەی‮ ‬كەهاوكاریان كرد بەمەبەستی‮ ‬گەشت كردنی‮ ‬بۆ وڵاتی‮ ‬توركیا رێڤینگ بۆ ئەم مەبەستە گوتی‮: ‬زۆر سوپاسی‮ ‬د‮. ‬ئەنوەر دوڵەمەری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬فیدراسۆنی‮ ‬شاخەوانی‮ ‬كوردستان دەكەم‮ ‬بەهەموو شێوەیەك پاڵپشت و هاوكاری‮ ‬كردم لەگەشت كردن و بەشداری‮ ‬كردنم لەماراسۆنەكەدا‮.‬

هەر لەبارەی‮ ‬ئامادەكاریی‮ ‬بۆ ماراسۆنێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬وڵاتی‮ ‬توركیا كە وابریارە لەماوەی‮ ‬داهاتوو لەئەستەنبوڵ ئەنجام بدرێت بۆ ئەم پرسە‮ ‬یاریزان رێڤینگ گوتی‮: ‬بێگومان رۆژانە بەچڕی‮ ‬مەشق وڕاهێنان ئەنجام دەدەم بەمەبەستی‮ ‬بەشداریكردنم لەماراسۆنی‮ ‬نێو دەوڵەتی‮ ‬وڵاتی‮ ‬توركیا،‮ ‬هەمیشە بیرم لەوە كردۆتەوە تەنها و تەنها بۆبەدەستهێنانی‮ ‬ئەنجامی‮ ‬بەرز‮ ‬ڕووبكەمە ئەو وڵاتە،‮ ‬داواكارم لەهەموو بەرپرسانی‮ ‬وەرزشی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر هاوكار وپاڵپشتم بن تا بتوانم ئەنجامێكی‮ ‬بەرز بەناوی‮ ‬كوردستان لەوڵاتی‮ ‬توركیا تۆمار بكەم‮.‬