خەبات: سولین سلێمان:-
لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ خەبات هونەرمەند(تەها قادر)، دەڵێت: لە ساڵی 1995 لە قەزای سۆران لە دایكبووم، ئێستاش بە هۆی سەرقاڵیم بە خوێندن و هونەر لە هەولێر دەژیم ، لە پرسیارێكدا كە كەی دەستی بە كاری هونەری كردووە؟
لە وڵامدا دەڵێت: یەكەم بەرهەمم لە ساڵی 2014 بڵاوكردۆتەوە بە ناوی (دەنگی دڵ)كە تێكستەكەی هی”ئەحمەد محمەد”ە ،ئاوازیشی لە لایەن هونەرمەند “ئەفشین شوكری یەوە بۆ دانراوە، هەروەها “تەها قادر” راشیگەیاند كە وا خاوەنی “7 ”گۆرانییە تەنها كاری كلیپی بۆ “5 ”لە گۆرانییە كانی كردووە ،لە ساڵی 2017 كلیپێكی دیكەم بەناوی (چۆن دڵت دێ) بڵاوكردۆتەوە ،و لە ساڵی2018 كلیپێكی دیكەم بەناوی(شێتەگیان) بڵاوكردەوە.ئەوهونەرمەندە لاوە زیاتر دەڵێت: ئەوگۆرانییەم بەپلەی یەكەم دادەنێم چونكە زۆر خزمەتی منی كرد منی بەخەڵك ناساند، و هەروەها ئەم ساڵیش دوو گۆرانی نیم بڵاوكردووە بە ناونیشانەكانی (جوانی دونیا) و گۆرانی (بەس تۆم دەوێ) ، لە پرسیارێكدا كە بۆچی “تەها قادر” دەڵێت هونەر وەك حەز دەبینم نەوەك پیشە؟ لە وڵامدا دەڵێت: ئێستا لە وڵاتی ئێمە لە هەموو شوێنێك لایڤ میوزیك دەكرێت ،بەڵام زیاتر بۆ هونەرمەند نا بەڵكو بۆ گۆرانی بێژ، چوونكە دەنگ خۆش جیایە لەگەڵ هونەرمەند ، و هەروەها دەبێت هونەرمەند وەك پاكێجیكی كامل بێت، بیر لە شتی گەورەتر بكاتەوە وەك (كۆنسێرت) من خواست و ئارەزووی گەورەترم هەیە ئەویش كۆنسێرتە، هەروەها لە بارەی خوێندنەكەی دەڵێت:سوپاس بۆ خوا ئەم ساڵ توانیم بەشی ئەندازیاری تەلارسازی تەواو بكەم.
پشتیوان بەخوا كار و پلانی نوێم دەبێ هەم لە كارە هونەرییەكانم هەمیش لە ئەندازیاری تەلارسازی چونكە ئەو بەشەی لێم خوێندوە حەزێكی تایبەتی من بووە نامەوێ پشتگوێ بخەم، هەروەها دەڵێت: خێزانەكەم هۆكار بوون كە من دەست بە كاری هونەری بكەم ،چوونكە بنەماڵەكەمان هەموویان دەنگییان خۆشە لە بنەماڵەیەكی هونەرین، لە پرسیارێكدا كە كێ پشتگیری “تەها قادر دەكات؟ دەڵێت:
بە گشتی خێزانەكەم زۆر پشتگیری من دەكەن، بەڵام زیاتر خۆم سەپۆرتی خۆم دەكەم، پشتگیری خۆم دەكەم، راشی گەیاند كە سەر سامی چەند هونەرمەندێكە وەك، عەدنان كەریم، میكائیل، بەهجەت یەحیا، كازم ساهیر، لە بارەی ئەوە ی ئایا هیچ دوێتێك ئەنجام دەدات دەڵێت: دوێتێكمان لە پرۆژەدایە لە گەڵ هونەرمەند (نامۆ)چوونكە من هونەرمەند نامۆ دەنگمان زۆر نزیكە لە یەكتر، تەنها كاری كلیپی ماوە بۆ بكرێت، لە كۆتایی دا هونەرمەند (تەها قادر) ئاماژەی بەوە دا كە لە داهاتوویەكی نزیكدا ئەلبوومەێكم دەبێت، هەروەها بە شێوەیەكی گشتی كلیپم لە ژێر دەستە بەم زووانە بڵاو دەبێتەوە ،هەروەها گوتیشی: هونەرمەند بوون شتێكی گرنگی پێ بەخشیوم كە ئەویش خۆشەویستی هەوادارەكانمە بۆ من كە وەكو بەرپرسیارێتییەكە، كە وا هەموو كات كاری جوانتر و جیاوازتر پێشكەشی جەماوەرەكەم بكەم ، هەموو كات هەوڵی ئەوە دەدەم كەوا كارەكانم بە دڵی خەڵك و بینەرەكانم بێت.









