یونس حەمەد ــ ئۆسلۆ
لە نێوان كۆتاییەكانی مانگی 7 تا سەرەتاكانی سیپتەمبەری 1988دا ، لە ناوچەیەكی گرینگ و ستراتیژیدا پێشمەرگەی كوردستان بە ڕابەرایەتی سەرۆك مەسعود بارزانی لە سێ گۆشەیەكی تەنگ و شاخاویدا گەورەترین داستان تۆماركرا، ناوچەی خواكوڕك سەنتڕاڵ و ناوەندێكی گرینگ بووە هەم بۆ مێژوو هەمیش جوگرافیا، لە چوارچێوەی مێژوودا لانەیەكی ستراتیژ بووە بۆ شۆڕشەكانی كورد چ لەسەردەمی شۆڕشەكانی بارزان، هەروەها لە كاتی پەڕینەوە مێژووەكەی بارزانیی نەمر وهەڤاڵانی لە ڕووباری ئاراس و دواتر چوونیان بۆ یەكێتی سۆڤیەتی پێشوو، سەبارەت بە جوگرافیاش ناوچەیەكی تەنگ و تۆڵ و شاخاوی و دۆڵ و پانایی، لێرەدا ئەستەمە مرۆڤ بتوانێت لێی خۆ ڕاگربێت.
دوای ئەوەی هەردوو ڕژێمی عێراق و ئێران لە هەشت ساڵ جەنگی ماڵوێرانی نەرمیان نوواند، هاتنە نێوانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی شەڕ ،ئەوەبوو ڕۆژ بە ڕۆژ فشارەكانی ڕژێمی بەغدا لەسەر گەلی كورد چ لە شار و هەروەها لە شاخیشدا بەرفراوانتر دەبوون، پێش ئەویش بە چەند مانگێك پرۆسەكانی بەدناوی ئەنفال و كیماباران زیاتر كوردی ماندوو هیلاك كردبوو، تا ڕادەیەك تروسكایەك لە ئومێد نەدەبینرا، ئەمەش وایكرد پرۆسەی لەناوبردنی گەلی كورد هەنگاوی جیددی ببینێت ، چونكە گوشارەكان لە شارەوە دەستی پێكرد ، سوپا و هێزە جۆراوجۆرەكانی ڕژێمی بەغدا بەرەكانی باشوور و ناوەندییان چۆڵ كرد بەهەموو تواناوە بەرەو كوردستان هاتن ، مەبەستیش بەرپاكردنی گەورەترین هێرشی سەربازی بۆ سەر هێزی پێشمەرگە، كە دوای پرۆسەی ئەنفال، جگە لە پێشمەرگەكانی پارتی دیمۆكراتی كوردستان ، زۆربەی هێزەكانی دیكەی پێشمەرگە خاكی باشووری كوردستانیان (هەرێمی كوردستان) بەرەو ووڵاتانی دەوروبەر جێهشت، بۆ ئەوەی نەگووترێت خەباتی چەكداری كورد پەیوەستە بە جەنگی عێراق و ئێران ، پارتی دیمۆكراتی كوردستان بڕیاری بەرگری و مانەوەیدا ، ئەوەبوو ناوچەی خواكوڕك بووە گۆڕەپانی هێرشی چەكدارانی ڕژێم و بەرگری بەتێنی پێشمەرگەی شۆڕشگێری كوردستان بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆك مەسعود بارزانی ، لەم داستانەدا بە سەدان ئەفسەر و سەرباز و هێزەكانی دیكەی ڕژێم كوژران و بەدیل گیران ، دواتر بە بەرنامەیەكی دارێژڕاو دوای زیاتر لەمانگێك جەنگی بەرگری كە تەواوی هێرشەكانی سوپا و هێزەكانی عێراقیان تێكشكاندو گەڕانەوە بنكەوبارەگاكانیان و گەورەترین داستانیان لە مێژووی خەباتی گەلی كوردستان تۆماركرد ، كە خۆی لە خۆیدا ئەم داستانە وەڵام و شۆڕشێك بوو لە كاتێكی گونجاودا، چونكە سەرەتا ڕژێم وا هەستی كرد بەوەی دوای پرۆسەی بەدناوی ئەنفال و كیمیابارانی كوردستان ، كورد پاشەكشە دەكات و پێشمەرگەش ئەو هێزەی جارانی نەماوە ، جا لەبەر ئەم هۆكارە هێرشی ئەنجامدا ، بەڵام لەهەمانكاتدا دووچاری گەورەترین شكست بۆوە كە بەپێی ئاژانسەكانی هەواڵی ئەو سەردەم كە زیاتر ئیزگەكانی ووڵاتانی ڕۆژئاوابوو، داستانی خواكوڕك یان بە گەوڕەترین جەنگ لە ناوچەكەدا لە قەڵەمدا كە دوای جەنگی جیهانی دووەم بەرپابووبێت. لە ڕووی سیاسیەوە داستانی خواكوڕك بووە بەڵگە و مەدرەكێكی گرنیگ لە خوڕاگریدا ، هەورەها ئەم داستانە ئەوەی نیشاندا بەوەی هیچ كات پرس و خەباتی كورد پەیوەست نەبوو بە هیچ دەوڵەتێك ، بەڵكو خەباتی ڕاستەقینەی كورد بۆ گەلی كوردە لە پێناو ڕزگاری كوردستانە. ئەگەر هەنگاو بەهەنگاو بەرەو دواوە بچین دەبینین لە كاتی خەڵاتكردنی پێشمەرگە قارەمانەكانی سەركەوتووی داستانی خواكوڕك سەرۆك مسعود بارزانی وتارێكی مێژووی پێشكەشكرد، ووتارەكە زیاتر ڕووی لە دوا ڕۆژ و ئایندەی ناوچەكە كرد ، ئاماژەدان بوو بەوەی ڕژێم لەو پەڕی لاوازییدایە، بۆیە هەر هیچ نەبێت دەیەوێت خۆی دەربخات هەروەها دەربازبوون لە قەیرانی ئابووری كە ڕژێم دوای كۆتایی هاتنی جەنگ تێكەوتبوو، پێشبینیەكەی سەرۆك بارزانی دوای دوو ساڵ هاتە جێگای خۆی كە تائێستا ئاسەوارەكەی دیار و بەرچاوە ، بەڵام مخابن دوای ئەو شكستە بەردەوامیانەی ڕژێمی عێراق چ لەسەردەمی شۆڕشی ئەیلولدا یان گوڵان بەتایبەتی داستانی خواكوڕك، ئێستاشی لەگەڵ دابێ رژێمی عێراق نەیتوانی سوود وانە وەربگرێت، بەردەوام هەوڵی نكۆڵی دەدات لە مافە نەتەوەییەكانی گەلی كوردستان.









